Back

 

خوێندکاران و سەردانکەرانی خۆشەویست…

بەخێربێن بۆپێگەی فەرمی پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی (STI)، کەرووکارێکە بۆ بینینی سەرجەم لایەنە زانستی و کارگێڕییەکانی پەیمانگاکە، سەر بە زانکۆیپۆلیتەکنیکی سلێمانی (STU).

ناوبانگی باشی ئەکادیمی و ئەخلاقی خوێندکارەکانمان، جددی بەردەوامیان، بەدواداچوونی بێوچانیان بۆ زانست و زانین، پەرۆشییان بۆ دروستکردنی پەیوەندی ئەرێنی لەسەر بنەمایڕێزگرتنییەکتر لە نێوان خۆیان و لەگەڵ ئەندامانی فاکەڵتی و کارگێڕی، وامان لێدەکات هەمیشە شانازییان پێوە بکەین. ئێمە متمانەمان بە هۆشیاری و تێگەیشتنیان لە بەرپرسیارێتی ئەکادیمی و کۆمەڵایەتیان هەیە.

لەسەر بنەمای ئەمەش پەیمانگا ئارەزووی دابینکردنی ژینگەیەکی پەروەردەیی هاندەر دەکات، گرنگییەکی تایبەت دەدات بە باشترکردنی ئاسانکاری و خزمەتگوزارییە ئەکادیمییەکان، لەوانە:

پەرەپێدانی ژێرخانی کەمپەکە و دابینکردنی شوێنی دانیشتنی ئارام بۆ خوێندکاران. باشترکردنی سیستەمی تەندروستی لە پۆلەکاندا.

نوێکردنەوەی ئامێری بینراو و دەنگی بۆ دڵنیابوون لە ئەزموونێکی فێرکاری پێشکەوتوو.

پەرەپێدانی ماڵپەڕیپەیمانگامان بۆ ئەوەی کارلێککارتر بێتبۆ دەستڕاگەیشتن بە زانیارییەکان ئاسان بێت.

بەرزکردنەوەی تواناکانی ئەندامانی فاکەڵتی لەڕێگەی خولیڕاهێنانی بەردەوام.

هەموو ئەم هەوڵانە لە بەرژەوەندی خوێندکارە ئازیزەکانمانە، بەو پێیەی بتوانن ئاستی خوێندنیان باشتر بکەن و چانسی نایابی و سەرکەوتنیان لەداهاتوودا بەرزبکەنەوە.

هیوای پێشکەوتن و سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین لە کاری پەروەردەیی و پیشەییتان.

 

 

چۆمان عەلادین عومەر

ڕاگری پەیمانگا بە وەکالەت

dean.sti@spu.edu.iq