کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک

کۆلێژەکەمان لە ساڵی ٢٠١٣ دامەزراوە پاڵپشت بە نوسراوی فەرمی وەزارەتی خوێندنی باڵا. کۆلێژەکە سێ بەشی زانستی لەخۆدەگرێت کە هەڵگرانی هەردوو بڕوانامەی دواناوەندی و دیپلۆما تیای دەخوێنن. لەساڵی ٢٠١٦، یەکەمین خولی دەرچووی خوێندکارانی هەبووە.

زیاتر بخوێنەرەوە


ستافی ئەکادیمی کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک


بەشی تەکنەلۆجیای داتابەیس یەکێکە لە بەشەکانی کۆلێجی ئینفۆرماتیک لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، خوێندن لەم بەشەدا چوار ساڵە. ساڵی (٢٠١٣-٢٠١٤) یەکەم ساڵ بوو بۆ وەرگرتنی خوێندکاران لە بەشەکەدا، کە ڕاستەوخۆ لە قۆناغی دووەم وەرگیران بەپێی یاساکانی تەکنەلۆجیای داتابەیس، چونکە دەرچووی پەیمانگا بوون، دامەزراوە وەک تەکنەلۆجیای داتابەیس، یەکەم دەستەی دەرچووانی لە (٢٠١٥-٢٠١٦) وەرگرت، کە (١٢) خوێندکار بوون.
زیاتر بخوێنەرەوە

بەشی تۆڕی کۆمپیوتەر وەک یەکێک لە بەشەکانی کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک لە ساڵی ٢٠١٣ دامەزراوە، لە ساڵی ٢٠١٨ەوە  بەشی تۆڕی کۆمپیوتەر سیستەمی کرێدیتی بۆلۆنیای پەیڕەو کردووە، پێویستە خوێندکاران ٢٤٠ کرێدیت لە ماوەی (٤) ساڵی خوێندن تەواو بکەن بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە پسپۆری تۆڕەکانی کۆمپیوتەر،  ماوەی خوێندن چوار ساڵەو  خوێندکارانی بەشی تۆڕی کۆمپیوتەر زانیاری گرنگی تیۆری و پراکتیکی لە بواری تۆڕی کۆمپیوتەر بەدەست دەهێنن، دەرئەنجامەکانی فێربوونی بەشی تۆڕەکانی کۆمپیوتەر بریتین لە کۆمەڵێک کارامەیی و زانیاری بەرفراوان لە بوارەکانی پەیوەست بە تۆڕەکانی کۆمپیوتەر، پرۆگرامسازی،
زیاتر بخوێنەرەوە

بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری یەکێکە لە بەشەکانی کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک، لە ساڵی ٢٠١٣-٢٠١٤ دامەزراوەم، ساڵی یەکەمی وەرگرتن لەم بەشەدا تەنها بۆ ئەو خوێندکارانە بوو کە لە پەیمانگای تەکنیکی – بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری دەرچوو بوون، خوێندن لە قۆناغی دووەم دەستی پێکرد، یەکەم خولی دەرچوون لە ساڵی ٢٠١٥-٢٠١٦ بوو، سیستەمی خوێندن لە بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری لەسەر سیستەمی بۆلۆنیا دامەزراوە، خوێندکاران دوای چوار ساڵ خوێندن بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە تەکنەلۆجیای زانیاری وەردەگرن.
زیاتر بخوێنەرەوە


ماوەی خوێندن لە هەموو بەشەکانی کۆلێژی تەکنیکی ئینفۆڕماتیک چوار ساڵە (هەشت وەرزی خوێندن)ە. بابەتەکانی خوێندن (یەکەکان/Units) لەلایەن بەشە زانستییەکانەوە بۆ هەر وەرزێکی خوێندن دیاری دەکرێن (وەرزی پاییز و وەرزی بەهار). بە شێوەی گشتی، وەرزی پاییز لە مانگی ئەیلوول دەست پێدەکات، و وەرزی بەهار لە مانگی کانوونی دووەم دەست پێدەکات.

خوێندنی باڵا بریتییە لە خوێندن و توێژینەوە بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامە یان بڕوانامە و شایستەییەکانی دیکە، کە بە زۆری پێویستیان بە هەبوونی بڕوانامەی بەکالۆریۆس هەیە و بە بەشێک لە خوێندنی باڵا دادەنرێن.

  • پلەی ماستەر پێکهاتووە لە دوو بەشی سەرەکی: وانە و خوێندنی ئەکادیمی وە توێژینەوەی زانستی
  • پلەی دکتۆرا بە هەمان شێوە لە وانە و توێژینەوە پێکهاتووە، بەڵام گرنگی زیاتر بە توێژینەوەی زانستی دەدرێت، و ماوەی خوێندنی بە شێوەی گشتی سێ ساڵ یان زیاترە.

Back to top button