Back

یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا بە پلەی یەکەم بەرپرسیارە لە سەرپەرشتی کردنی ڕەوتی زانست و ڕێکخستنی پڕۆگرامەکانی خوێندن لەسەر ئاستی زانکۆ. لەڕێی جێبەجێ کردنی ڕێنماییەکانی تایبەت بە پەرەپێدانی پرۆگرامی خوێندن و برەودان بە پرۆسەی خوێندن و هەڵسەنگاندنی ئاستی فێربوونی خوێندکارو دەرکردنی بڕیاری ئەکادیمیی بۆ دابینکردن و پڕکردنەوەی پێداویستیەکانی خوێندکارانی زانکۆمان. یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، بە هاوکاری لەگەڵ ڕاگری کۆلیژ و پەیمانگاکان و لێپرسراوی پەرەپێدانی پرۆگرامەکانی زانکۆمان کاردەکات بۆ جێبەجێکردنی پلانی خوێندن و پەرەپێدانی پرۆگرامەکانی خوێندن. هەروەها سەرپەرشتی پرۆسەی ئاستی ئەکادیمی و توێژینەوەو خوێندنی باڵا دەکات بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیەکانی کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و پەرەپێدانی پرۆگرام و دڵنیایی جۆری، سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی و سەنتەری پێداگۆجی. یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا کاردەکات بۆ ڕەخساندنی دەرفەتی وەرگرتنی فەندی نوێ بۆ زانکۆمان لە چالاکییە ئەکادیمیی و زانستیەکاندا. سەرەڕای ئەوەش، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا نوێنەرایەتی زانکۆ دەکات لە کۆبوونەوە و کۆنفرانسە زانستییەکان و چالاکییەکانی تردا، هەروەها پێشکەشکردنی وۆرک شۆپ و بۆنە  ئەکادیمییەکان.

پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. سەرهەنگ سەروەت حمە کریم
یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کارو باری زانستی و خوێندنی باڵا