ئەرک و دیدگا و بنەما سەرەکییەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی
دیدی زانکۆ
زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە سەر بنەمای (STEM) دامەزراوە کە تایبەتە بە بوارەکانی زانستی و تەکنەلۆجی و ئەندازیاری و بیرکاری. وە لەسەر ئەو بنەمایەش زانکۆمان پابەندە بە بەخشینی بڕوانامە کە لە ئاست پڕکردنەوەی پێویستیی و خواستەکانی کارکردندا بێت لە دنیای ئەمڕۆدا تاکو دەرچووانی زانکۆمان بتوانن ڕۆڵیان هەبێت لە چارەسەرکردنی کێشە و گیرو گرفتەکانی کۆمەڵگە و پڕکردنهوەی پێداویستییە نیشتیمانییەکان.
ئەرک
زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کاردەکات بۆ پێگەیاندنی خوێندکاران لە ڕێگەی بەهێزکردنی تواناکانیان لە بواری زانست و تەکنەلۆجیادا تاکو ببنە تاکێکی سوودبەخش بۆ کۆمەڵگە. هەروەها ئامادەکردنیان لە ڕووی کارامەییە تەکنیکیەکان تاکو هەلی دامەزراندنی زیاتریان دەست بکەوێت لە بازاڕی کاردا وە توانای کێبڕکێی زیاتریان هەبێت لە جیهانی ئەمڕۆدا کە بەردەوام خواستەکانی خاوەنکارلە زیادبوون و گۆڕانکاریدایە.
بنەما سەرەکییەکان
- ئێمە پابەندین بە جێبەجێکردنی ئەرکە ئەکادیمی و زانستیەکانمان و پارێزگاریکردن لە بەهاکانمان.
- ئێمە هەوڵدەدەین بۆ پێشخستنی ڕەوتی زانست.
- ئێمە بڕوامان بە کارکردنی پێکەوەیی هەیە.
- ئێمە هەست بە بەرپرسیارییەتی دەکەین بەرامبەر جێبەجێ کردنی ئەرکەکانمان.
- ئێمە بڕیارەکانمان بە شێوەیەکی شەفافانە دەخەینە ڕوو.