Back

یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی پیشەیەکی ئاستی جێبەجێکارە و بەرپرسیارە لە  ئەرکە کارگێڕی و خزمەتگوزارییەکانی ناو زانکۆ هەروەها ئاگادارکردنەوەی بەڕێز سەرۆکی زانکۆ لە هەر پێشهاتە کێشەو گرفتێکی کە لە یەکە کارگێڕییە جیاوازەکانی زانکۆماندا بێتە ئاراوە. جگە لەوەش، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی ڕۆڵێکی چالاکی هەیە لە سەرپەرشتیکردن و جێبەجێکردنی ڕێسا کارگێڕییەکان، بەڕێوەبردنی بودجە و ئاسانکارییەکان، سەرچاوە مرۆییەکان، پلاندانان بۆ دیزاین و بیناسازی، سەلامەتی و خزمەتگوزارییە ژینگەییەکان. ئەو بەڕێوەبەرایەتیانەی کە لەلایەن یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی سەرپەرشتی دەکرێت بریتین لە، بەڕێوەبەرایەتی دارایی، بەڕێوەبەرایەتی کارگێڕی، بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری، بەڕێوەبەرایەتی ئەندازە و پڕۆژەکان و بەڕێوەبەرایەتی یاسایی.

پرۆفیسۆر د.على قادر عوسمان
یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کارو باری کارگێری و دارایی
ئەو بەڕێوەبەرایەتیانەی لەلایەن یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و دارایی بەڕێوەدەبرێت