Back

ئەم بەڕێوەبەرایەتییە لەسەرەتادا لەساڵی (٢٠٠٥) دروستکراوە بەناوی (بەڕێوەبەرایەتی ئەندازیاری) سەر بە (سەرۆکایەتی دەستەی پەیمانگا تەکنیکییەکانی سلێمانی) و پاشتر ناوی گۆڕا لەسەر بڕیاری (وەزارەتی خوێندنی باڵا) لەساڵی (٢٠١٣) بۆ (بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەو پرۆژەکان) سەر بە (سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی) و راستەوخۆ پەیوەندی بە بەڕێز (سەرۆکی زانکۆ) وەیە بەپێی هەیکەلی ئیداری.

ژمارەی کارمەندانمان (٢٩) بیست و نۆ ئەندازیارو هونەرییە، کە بریتین لە (٢١ ئەندازیار لەپسپۆڕییەکانی (شارستانی، تەلارسازی، میکانیک، کارەبا) وە (٧) هونەری لەپسپۆڕییەکانی (رووپێوی، بیناکاری، کارەبا) و یەک کارمەندی ئیداری دەرچووی ئامادەییە.

ئەم بەڕێوەبەرایەتییە دوو هۆبەی هەیە بەناوی:

١- هۆبەی دیزاین

٢- هۆبەی پرۆژەکان

زیاتر لە (٤٥) بینامان دروستکردووە لەگەڵ چەند تەعمیرێک بۆ سەرجەم پەیمانگاکان و کۆلێجەکانی سەر بە سەرۆکایەتی زانکۆمان.

ساڵانە (٨) لیژنەی بەردەوامی ساڵانە پێکدەهێنرێت، جگە لە لیژنەکانی سەرپەرشتی پرۆژەکان کە کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بەدڵسۆزانە کاردەکەن لەلیژنەکاندا بەئەزموونێکی باشەوە لەگەڵ هەندێک جار هاوکاری برادەرە ئەندازیارەکان و هونەرییەکانی کۆلێج و پەیمانگاکان کە هاوکارمانن و سود لە ئەزموونیان وەردەگرین شان بەشانی کارمەندەکانمان.