Back

گۆڤاری کوردستانی بۆ توێژینەوەی کارپێکراو (KJAR)

دەربارەی گۆڤار

 گۆڤارێکی فرە پسپۆڕییە و پرۆسەی پێداچوونەوەی هاوتا پەیڕەو دەکات. تەرخانکراوە بۆ بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی کوالیتی بەرز بە شێوەیەکی کراوە. لە ساڵی ٢٠١٥ لەلایەن زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانییەوە دامەزراوە بەو ئامانجەی هەموو بوارەکانی زانستە کارپێکراوەکان و زانستە پەتییەکان بە زمانی ئینگلیزی بگرێتەوە.

سەرجەم ئەو توێژینەوەیانەی پێشکەشی گۆڤاری توێژینەوەی کارپێکراوی کوردستان (KJAR) دەکرێن، لەلایەن ئەو پسپۆڕانەوە پێداچوونەوەی هاوتایان بۆ دەکرێت کە بە وردی دوای نمایشکردنی سەرەتایی لەلایەن دەستەی سەرنوسەرەوە دەستنیشانکراون.

KJAR پەیوەندی بە CrossRef ەوە هەیە، و هەر بابەتێک ناسێنەری شتە دیجیتاڵییەکان (DOIs)ی بۆ دیاری کراوە. ئەم گۆڤارە لە ساڵێکدا ٢ ژمارە بڵاودەکاتەوە: حوزەیران و کانوونی دووەم.

ئامانج و مەودای کارکردن

ئامانجی گۆڤاری توێژینەوەی کارپێکراوی کوردستان (KJAR) بریتییە لە پێشخستنی بڵاوکردنەوەی دۆزینەوەکانی توێژینەوەی زانستی و داهێنان لە بوارە جیاوازەکانی زانستە کارپێکراو و پەتییەکاندا.

بە نوێنەرایەتی گۆڤاری فرە پسپۆڕیی زانستی کارپێکراو (KJAR) پێشوازی لە بەشداریکردنی توێژەران دەکات لە سەرانسەری جیهان کە لەم بوارانەی خوارەوە کاردەکەن:

  • ئەندازیاری (میکانیکی، کارەبایی، کیمیایی، مەدەنی، وزە، تەلارسازی )
  • زانستی کۆمپیوتەر و پەیوەندییەکان
  • زانستی کشتوکاڵ و ژینگە
  • زانستی خۆراک و تەکنەلۆژی
  • فیزیا
  • کیمیا
  • بایۆلۆجی
  • پزیشکی
  • پزیشکی ددان
  • دەرمانسازی
  • ڤێتێرنەری
  • پەرستاری
  • تەندروستی گشتی