سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی (IELC)
دەربارەی سەنتەر
سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی (IELC) ناوەندێکی گرنگ و کاریگەری سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانییە (SPU) و بەپێی فەرمانی وەزاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێم ژمارە (٢١٨٠٠) لە بەرواری ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ دامەزراوە. لە ئێستادا سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی بووەتە یەکێک لە سەنتەرە کاراو چالاکەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ ئەنجامدانی خولی ڕاهێنان و تاقیکردنەوە نێودەوڵەتیەکانی زمانی ئینگلیزی. سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی لە بینایەکی مۆدێرن و گونجاودایە کە هۆڵ و تاقیگەی کۆمپیوتەر و هۆیەکانی فێرکردن لەخۆ دەگرێت (وەک داتا شۆو + سیستمی دەنگی و هتد..)
سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی لە سەرەتای دامەزراندنییەوە بەردەوامە لە ئەنجامدانی خولی ڕاهێنانی زمان بە کەسانی ئەکادیمی و کارمەندان و خوێندکارانی ناوەوە و دەرەوەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە هاوکاری مامۆستای شارەزا و بە ئەزموون و ستافی بەڕێوەبردنی کارامە. هەروەها سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی لە چوارچێوەی ڕێنماییەکان و بە سەرپەرشتی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی خولی فێرکاری زمانی ئینگلیزی دەکاتەوە بۆ خوازیاران و خوێندکارانی خوێندنی باڵا و ئەو مامۆستایانەی خوازیاری بەدەستهێنانی نازناوی زانستین. سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی هەروەها کۆرسی زمانی ئینگلیزی ئەکادیمی دەکاتەوە بۆ خوێندکارانی خوێندنی باڵا کە تێیدا پەرە بە توانا ئەکادیمی و زمانەوانیەکانیان دەدرێت بۆ سەرکەوتنیان لە خوێندنی ئەکادیمیدا.
سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی سەرپەرشتی کۆرسی فاوندەیشنی زمانی ئینگلیزی دەکات کە لە سەر ئاستی زانکۆ بەشیوەی مەرکەزی بەڕێوە دەچێت و هەموو خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی کۆلێژ و پەیمانگاکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی تێیدا بەشدارن.
سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی ناوەندێکی تاقیکردنەوەی ڕێگەپێدراوە لەلایەن ئەنجومەنی ڕۆشنبیری بەریتانیەوە بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی ئایەڵتس.
ئەرک
دابینکردنی خزمەتگوزاریی فێرکردن و ڕاهێنان بە بەرزترین کوالیتی بۆ فێرخوازانی زمانی ئینگلیزی بە مەبەستی پەرەپێدانی تواناکانیان و بەرزکردنەوەی کارامەییەکانیان تاکو بتوانن ڕۆڵێ گرنگ و کاریگەریان لە کۆمەڵگەدا هەبێت.
دیدگا
سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی بە پەیرەو کردنی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان دەرفەتی فێربوون بۆ فێرخوازانی زمانی ئینگلیزی دەڕەخسێنێت لە ناوەوە و دەرەوەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و هەوڵ دەدات بە شێوەیەکی سیستەماتیک و بە پشتبەستنی میتۆد و ڕێبازە نوێیەکانی فێرکردن کارامەیی و تواناکانیان بەهێز بکات بۆ ئەوەی داهاتوویەکی گەش بۆ خۆیان و کۆمەڵگاکەیان بەدیبهێنن.
ئامانجەکان
- ڕەخساندنی دەرفەتی فێربوون بۆ فێرخوازانی زمانی ئینگلیزی لە ناوەوە و دەرەوەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی
- فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و ئاشناکردنی فێرخوازان بە توانستەکانی زمان (قسەکردن، گوێگرتن، نووسین، خوێندنەوە) هەروەها سیستمی زمان (ڕێزمان و ووشەکاری).
- کردنەوەی خولی زمانی ئینگلیزی بۆ مەبەستی گشتی و ئەکادیمی بۆ فێرخوازانی زمانی ئینگلیزی.
- ئەنجامدانی خولی چڕ لە ڕاهێنانی خوێندکاران و توێژەران لەسەر شێوازی نووسینی توێژینەوە و دابینکردنی کارامەیی ئەکادیمی و زمانەوانی کە بتوانن بە شێوەیەکی کاریگەر توێژینەوە ئەکادیمییەکان بنوسن.
خزمەتگوزاری زمانی ئینگلیزی
ئێستا دەتوانیت ناوت تۆمار بکەیت بۆ وەرگرتنی بڕوانامەی IELTS لە IELC. وەک کاندیدێک پێویستە بە شێوەی ئۆنلاین ناوت تۆمار بکەیت.
ئەم کۆرسە ساڵانە بە شێوەی مەرکەزی ئەنجام دەدرێت بۆ مەبەستی ئەکادیمی (EAP) کە تێیدا خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی کۆلێژ و پەیمانگاکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ئاشنا دەکرێن بە کارامەیی و توانستە ئەکادیمییەکانی زمانی ئینگلیزی کە پێویستن بۆ سەرکەوتن لە خوێندنی ئەکادیمی.
ئەم مۆدیۆلە ئەنجام دەدرێت بۆ خوێندکارانی خوێندنی باڵا/ ماستەری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە وەرزی یەکەمی خوێندنی ئەکادیمیدا کە لەلایەن سەنتەرەوە سەرپەرشتی دەکرێت و ماوەی ١٥هەفتە دەخایەنێت. لە ماوەی خوێندنی ئەم مۆدیوڵەدا خوێندکاران ئەم کارامەییە ئەکادیمییانە دەخوێنن:
- سیمینار
- پرێزنتەیشن
- شێوازی نووسینی ئەکادیمی
- کارامەیی قسەکردنی ئەکادیمی
- کارامەیی نووسین بۆ توێژینەوە
- ڕێگاکانی دوورکەوتنەوە لە گزیکردن (Plagiarism) لە نووسینی ئەکادیمیدا لەخۆدەگرێت.
- خولی فێرکاری زمانی ئینگلیزیEnglish Language Proficiency Course
ئەم خولە لە چوارچێوەی ڕێنماییەکان و بە سەرپەرشتی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەنجام دەدرێت بۆ خوازیاران و خوێندکارانی خوێندنی باڵا و ئەو مامۆستایانەی خوازیاری بەدەستهێنانی نازناوی زانستین. ئەم خولە لە چوار ئاستی سەرەکی پێک هاتووە کە ئەوانیش بریتین لە:
(Beginner – Elementary – Intermediate – Advanced)، وە فێرخوازان سکیڵەکان و سیستمی زمانی ئینگلیزی دەخوێنن تاکو بتوانن بڕوانامەی ئاستی پێویست بەدەست بهێنن بۆ وەرگیرانیان لە خوێندنی باڵا یان بۆ بەدەستهێنانی نازناوی زانستی.
سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی ناوەندێکی تاقیکردنەوەی ڕێگەپێدراوە لەلایەن ئەنجومەنی ڕۆشنبیری بەریتانیەوە بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی ئایەڵتس:
IELTS Academic:
1. On paper
2. On Computer
IELTS General Training:
- IELTS for UKVI Life Skills B1
- On Paper
- On Computer
- IELTS for UK Visas
IELTS for UKVI Academic – On Paper + On Computer - IELTS for UKVI General Training – On Paper + On Computer
- IELTS for UKVI Life Skills A1
سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی خزمەتگوزاری پێداچوونەوەی زمانەوانی هەڵەچنی پێشکەش بە خوێندکارانی خوێندنی باڵای زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی دەکات کە ماستەرنامە و تێزی دکتۆرا بە زمانی ئینگلیزی دەنووسن.
دەستەی مامۆستایانی سەنتەر
| ناوی سیانی | ئیمەیل | پیشە | پرۆفایلی ئەکادیمی |
| د. هۆگرمحمد توفيق | hogar.tawfeeq@spu.edu.iq | بەرێوەبەری سەنتەر | پرۆفایلی ئەکادیمی |
| د. هێڤار محمد توفيق | hevar.tawfeeq@spu.edu.iq | مامۆستا | پرۆفایلی ئەکادیمی |
| م. هۆزان عثمان أحمد | hozan.ahmed@spu.edu.iq | مامۆستا | پرۆفایلی ئەکادیمی |
| م. دڵنيا رؤوف محي الدين | dilnya.raouf@spu.edu.iq | مامۆستا | پرۆفایلی ئەکادیمی |
| م. نيان سعيد محمود | niyan.saeed.m@spu.edu.iq | مامۆستا | |
| م. ئاودێر رضا عزيز | awder.aziz@spu.edu.iq | مامۆستا | پرۆفایلی ئەکادیمی |
پەیوەندی
ناونیشان: زانکۆی پۆلیتەکینکی سلێمانی- سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی
شەقامی ورمێ 327/76، گەڕەکی قرگە، سلێمانی، هەرێمی کوردستان، عێراق
ئیمەیل: ielc@spu.edu.iq
ژ.تەلەفون: 7730235828(0)964+
IELC-Facebook