کۆلێجی تەکنیکی کارگێڕی

دەربارەی کۆلێج
كۆلێجى ته‌كنیكى كارگێڕی یه‌كێكه له‌و سێ كۆلێجه‌ى كەمپى سه‌ره‌كى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى له‌ناوچه‌ى چوارچرا له‌پارێزگاى سلێمانى. ئه‌م كۆلێجه ئه‌و به‌شانه‌ى له‌خۆگرتوه كه خوێندنه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى له‌جۆى زانیاریى كۆمه‌ڵایه‌تییه (social science)و بوه‌ته چاوگه‌یەک بۆ ئه‌و خوێندكارانه‌ى ده‌یانه‌وێت زانسته‌كانى كارگێڕیى كار، ژمێریاریى، میدیا، په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان‌و بازاڕگه‌رى بخوێنن.
زیاتر بخوێنەرەوە
ستافی ئەکادیمی کۆلێجی تەکنیکی کارگێڕی
بەشە زانستییەکان
بەشی تەکنیکی ژمێریاری لە ساڵی ٢٠٠٣-٢٠٠٤ دامەزراوە، کە لا ساڵی یەکەمدا نزیکەی ٣٥ فێرخواز وەرگیراون لەم بەشە. کە لە ساڵی ٢٠٠٧ یەکەم خولی دەرچووان بڕوانامەی بەکالۆریۆسیان لە زانستی تەکنیکی ژمێریاری وەرگرت.
زیاتر بخوێنەرەوە
په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان و بازاڕگه‌ری بوارێكی گرنگ و ژیاریین له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌دا، كه به‌رده‌وام له گه‌شه‌كردن و جوڵه‌دان و هه‌لی كاری زۆر ده‌سته‌به‌ر ده‌كات. ئه‌م به‌شه، تێكه‌ڵه‌یه‌كه له پڕۆسه‌ی فێركردنی زانست و هونه‌ری بازاڕگه‌ری و په‌یوه‌ندیی گشتیی و هه‌روه‌ها زمانی ئینگلیزی…
زیاتر بخوێنەرەوە
به‌شی ته‌كنیكی كارگێڕى كار هه‌وڵ ده‌دات بۆ به‌ره‌و پێش بردن و خزمه‌ت كردنى كۆمه‌ڵگا له ڕێگه‌ى پێشكه‌ش كردنى پرۆگرامی خوێندن و په‌روه‌رده بۆ بروانامه‌ى (به‌كالوریوس ،دبلۆمی باڵا ماسته‌ر و دكتۆرا ) وه هه‌روه‌ها نزیك بوونه‌وه و كاركردن له‌گه‌ڵ زانكۆ جیهانیه پێشكه‌وتووه‌كان وتێكه‌ڵ بوون له‌گه‌ڵ بازاڕى كار و ڕێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى.
زیاتر بخوێنەرەوە
دوابەدوای گۆرینی دەستەی خوێندنی تەكنیكی سلێمانی بۆ زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و دامەزراندنی كۆلێجی تەكنیكی كارگێری، لە چوارچێوه‌ی گرنگیدان بەبواری راگەیاندن و میدیا، ساڵی 2013 بەشی تەكنیكی میدیا كرایەوە.
زیاتر بخوێنەرەوە
بەرنامەکانی خوێندن
ماوەی خوێندن لە هەموو بەشەکانی کۆلێژی تەکنیکی کارگێڕی چوار ساڵە (هەشت وەرزی خوێندن)ە. بابەتەکانی خوێندن (یەکەکان/Units) لەلایەن بەشە زانستییەکانەوە بۆ هەر وەرزێکی خوێندن دیاری دەکرێن (وەرزی پاییز و وەرزی بەهار). بە شێوەی گشتی، وەرزی پاییز لە مانگی ئەیلوول دەست پێدەکات، و وەرزی بەهار لە مانگی کانوونی دووەم دەست پێدەکات.
خوێندنی باڵا بریتییە لە خوێندن و توێژینەوە بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامە یان بڕوانامە و شایستەییەکانی دیکە، کە بە زۆری پێویستیان بە هەبوونی بڕوانامەی بەکالۆریۆس هەیە و بە بەشێک لە خوێندنی باڵا دادەنرێن.
- پلەی ماستەر پێکهاتووە لە دوو بەشی سەرەکی: وانە و خوێندنی ئەکادیمی وە توێژینەوەی زانستی
- پلەی دکتۆرا بە هەمان شێوە لە وانە و توێژینەوە پێکهاتووە، بەڵام گرنگی زیاتر بە توێژینەوەی زانستی دەدرێت، و ماوەی خوێندنی بە شێوەی گشتی سێ ساڵ یان زیاترە.
پەیوەندی
ناونیشان: هەرێمی کوردستان، پارێزگای سلێمانی، چوارچرا، کەمپی کۆلێجە تەکنیکییەکان.
ئیمەیل: tca-info@spu.edu.iq
ژ. تەلەفون: 2013310 (053) / 2023310(053)
TCA-Facebook