کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی

دەربارەی کۆلێج
کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی یەکێکە لە کۆلێجە گرنگ و سەرەکیەکانی ناو کەمپی کۆلێجە تەکنیکیەکانی چوارچرا کە سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانیە. ئهم كولیجه كولیجیكى تهنروستیە تێدهكوشێت بو دابین كردنى تهندروستیهكى باشتر بو تاكى كومهڵگا. کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی یەکێکە لە کۆلێجە تهندروستیه گەورەكان له شارهكهدا بو دروست كردن و دابنی كردنى كادیرى تهندروستى شارهزا بو خزمهت كردنى هاوڵاتیان له بوارى تهندروستیدا.
ستافی ئەکادیمی کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی
بەشە زانستییەکان
پسپۆریی شیکاری نەخۆشییەکان پسپۆرییهكی تهكنیكی پزیشكیه له شیكاری نهخۆشیەكاندا، كه بەکارهێنانی ڕێگا و تهكنیكی جۆراوجۆر له خۆ دهگرێت بۆ دهستنیشانكردنی نهخۆشی و نهخۆشخهرهكان و دیاری كردنی ههر گۆڕانكاریهكی نائاسایی له مرۆڤدا،
زیاتر بخوێنەرەوە
بێهۆشکردن یەکێکە لەو شارەزاییە پزیشکیانەی کە لەلایەن ستافی پسپۆڕی تایبەتی بوارەکەوە بۆ نەخۆشەکان دابین دەکرێت لە نەخۆشخانەی حکومی و تایبەتیەکان، بە تایبەت لە بەشی نەشتەرگەر و چاودێرى وورد.
زیاتر بخوێنەرەوە
بەشی پەرستاری بەشێکی پزیشکییە، سەربە کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکیە لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی. لە ساڵی ٢٠١٧- ٢٠١٨وە دامەزراوە، نزیکەی ٤٢٠ خوێندکاری هەیە بۆ هەموو قۆناغەکانی خوێندنی…
زیاتر بخوێنەرەوە
بەرنامەکانی خوێندن
ماوەی خوێندن لە هەموو بەشەکانی کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی چوار ساڵە (هەشت وەرزی خوێندن)ە. بابەتەکانی خوێندن (یەکەکان/Units) لەلایەن بەشە زانستییەکانەوە بۆ هەر وەرزێکی خوێندن دیاری دەکرێن (وەرزی پاییز و وەرزی بەهار). بە شێوەی گشتی، وەرزی پاییز لە مانگی ئەیلوول دەست پێدەکات، و وەرزی بەهار لە مانگی کانوونی دووەم دەست پێدەکات.
خوێندنی باڵا بریتییە لە خوێندن و توێژینەوە بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامە یان بڕوانامە و شایستەییەکانی دیکە، کە بە زۆری پێویستیان بە هەبوونی بڕوانامەی بەکالۆریۆس هەیە و بە بەشێک لە خوێندنی باڵا دادەنرێن.
- پلەی ماستەر پێکهاتووە لە دوو بەشی سەرەکی: وانە و خوێندنی ئەکادیمی وە توێژینەوەی زانستی
- پلەی دکتۆرا بە هەمان شێوە لە وانە و توێژینەوە پێکهاتووە، بەڵام گرنگی زیاتر بە توێژینەوەی زانستی دەدرێت، و ماوەی خوێندنی بە شێوەی گشتی سێ ساڵ یان زیاترە.
پەیوەندی
ناونیشان: هەرێمی کوردستان، پارێزگای سلێمانی، چوارچرا، کەمپی کۆلێجە تەکنیکییەکان.
ئیمەیل: chmt-info@spu.edu.iq
ژ.تەلەفون: 07701950788 / 0533310206
CHMT-Facebook