کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی یەکێکە لە کۆلێجە گرنگ و سەرەکیەکانی ناو کەمپی کۆلێجە تەکنیکیەکانی چوارچرا کە سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانیە. ئهم كولیجه كولیجیكى تهنروستیە تێدهكوشێت بو دابین كردنى تهندروستیهكى باشتر بو تاكى كومهڵگا. کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی یەکێکە لە کۆلێجە تهندروستیه گەورەكان له شارهكهدا بو دروست كردن و دابنی كردنى كادیرى تهندروستى شارهزا بو خزمهت كردنى هاوڵاتیان له بوارى تهندروستیدا.
تێڕوانین:
ئامانجی ئەم کۆلێجە بریتیە لە دابیت کردنی تەندروستیەکی باشتر بۆ یەک بە یەکی هاوڵأتیان بێ جیاوزاری لەگەڵ پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری پێویست و چاودێری کردنی ڕەوشی تەندروستیان لە نەخۆشخانەو بنکە تەندروستیەکاندا لە ڕیگەی شیکارکردن و دەست نیشان کردنی جۆری نەخۆشیەکەیان. ئامانجێکی تری ئەم کۆلێجە بریتیە لە هۆشیکار کردنەوەی کۆمەڵگا بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشیە درێژ خایەنەکان ونەخۆشیە گواستراوەکان وە ناساندنیان لە دەرئەنجامەکانیان بە ئامانجی تەندروستیەکی باش بۆ هەمووالیەک.
پەیام:
پەیامى کۆلێجەکەمان بریتیە لە پێگەیاندنی کادری شارەزا لە بوارە جیاجیاکانی تەندروستیدا وەک شیکاری نەخۆشیەکان وپەرستاری و تەکنیکی بێهۆشکاری بۆ گەیاندنی خزمەت بە هاواڵتیان. وە پەیامێكى ترى كولێج بریتیە لە دیارى كردن وبەدواداچوون و جارەسەركردنى كێشە تەندروستیەکان لە واڵتەکەماندا لە ڕیگەی توێژینەوەی زانستیەوە.
مێژووی کۆڵێجەکە:
ئەم کۆلێجە سەرەتا وەک بەشێکی سەربەخۆی سەر بە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەناوی بەشی تەندروستی کۆمەڵ کرایەوە، پاشان لە ساڵی 2014 بوو بە کۆلێجیکی سەربەخۆ بەناوی کۆلێیجی تەکنیکی تەندروستی کە بەشەکانی پێک هاتبوون لە ( تەندروستی کۆمەڵ، شیکاری نەخۆشییەکان)، وە لە پاش فراوان بوون و پەرە پێدان بە ئاستی زانستی لە ڕووی تیۆری و زۆربوونی تاقیگەو باوەڕ بوون بە توانا زانستیەکانی و ناوی خۆی گۆڕی بە کۆلێیجی تەکنییکی تەندروستی و پزیشکی کە لە ئێستادا بەشەکانی پێکهاتوون لە:
- شیکاری نەخۆشیەکان.
- پەرستاری.
- تەکنیکی بێهۆشکاری.