پەیمانگەی تەکنیکی چەمچەماڵ

دەربارەی پەیمانگە
ناوەندێکی زانستی و ڕۆشنبیرییە لە شارۆچکەی چەمچەماڵ و سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانییە و لە ساڵی 2000 لەلایەن سەرۆکی حکومەتەوە دامەزراوە و سەر بە دەستەی پەروەردەی تەکنیکی سلێمانی بووە. دوای دوو ساڵ بەشی سیستەمی کۆمپیوتەر کرایەوە و دواتر لە ساڵی ٢٠٠٨-٢٠٠٩ کارگێڕی دەوامی ئێواران کرایەوە و لە ساڵی ٢٠٠٩-٢٠١٠ بەشی کارگێڕی دەوامی بەیانیان بەڕووی خوێندکاراندا کرایەوە.
ستافی ئەکادیمی پەیمانگەی تەکنیکی چەمچەماڵ
بەشە زانستییەکانی پەیمانگە
بەشی ژمێریاری لە پەیمانگای تەکنیکی چەمچەماڵ لە ساڵی ( ٢٠١٨-٢٠١٩) دامەزراوە، بەشی ئێواران کراوەتەوە و لە ساڵی (٢٠١٩-٢٠٢٠). لەو کاتەوە پەرەیسەندووە. ئەم بەشە دەرچووانی قوتابخانەی ئامادەیی لە سێ ڕێچکە وەردەگرێت: زانستی، مرۆیی و پیشەیی. ئەگەر خوێندکارەکە بە زمانی عەرەبی و ئینگلیزى بزانێت، ئەوا بۆ ئەو باشترە و لە بواری خوێندنیدا سەرکەوتوو دەبێت، هەروەها دەبێت لەگەڵ کۆمپیوتەر و مایکرۆسۆفت ئاشنا بێت، لەم حاڵەتەدا خوێندکارەکە سەرکەوتوو دەبێت.
زیاتر بخوێنەرەوە
کارگێڕی کار یەکێکە لە بەشەکانی پەیمانگا و لە شارەزاییەکانی بەڕێوەبردنە کە ستافی شارەزا وە تایبەتمەند دابین دەکات بۆ هەم ڕێکخراوە حکومییەکان و هەم کۆمپانیا تایبەتەکان بۆ خزمەتکردن لە پێشەنگایەتیکردن، بەڕێوەبردن و گەشەسەندنی کۆمەڵگادا.
زیاتر بخوێنەرەوە
بەشی تەکنیکى کارەبا یهكێكه له بهشه زانستيكانى پهیمانگای تهكنیكی چهمچهماڵ سهر به زانكۆی پۆلیتهكنیكی سلێمانییه له قهزای چهمچهماڵ سهر به پاریزگای سلێمانى, خویندکاران لە ماوەى دوو سالدا وانە لە هەمو پرینسیپەکانى زانستى سەرتایی له بوارى سورەکانى کارەبادا وچاککردنەوە ودامەزراندنى ئامیرە کارەبایەکان وەردەگرى بە شیوازیک که ئامادەیە بو وەرگرتنى بروانامەى دبلوم تەکنیکى لە بوارى کارەبادا .
زیاتر بخوێنەرەوە
بەشی پەرستاری یەکێکە لە بەشە پزیشکییەکانی پەیمانگای تەکنیکی چەمچەماڵ لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی . ساڵی ٢٠٠٠ دامەزراوە و لە ساڵی خوێندنی (٢٠٠٠-٢٠٠١) دەستی بە ناونوسکردنی خوێندکارانی قۆناغی یەکەم کردووە. لەو کاتەوە، بەشەکە بە ئامادەکردن و دەرچوونی خوێندکارانی پەرستاری دەستیپێکردووە بۆ پێشکەشکردنی ژمارەیەک خزمەتگوزاری تەندروستی پەرستاری لە شوێنە جیاوازەکانی چاودێری تەندروستی لە هەرێمی کوردستانی عێراق، لەوانەش نەخۆشخانەکان و ناوەندەکانی چاودێری تەندروستی سەرەتایی.
زیاتر بخوێنەرەوە
پەیوەندی
ناونیشان: چەمچەماڵ , شەقامی چەمچەماڵ, شەقامى سەرکى سلێمانی کەرکوک , هەرێمی کوردستان, عێراق
ئیمەیل:cti-info@spu.edu.iq
ژ.تەلەفون: 07708624837
CTI- Facebook