دەربارەی پەیمانگەی تەکنیکی چەمچەماڵ

ناوەندێکی زانستی و ڕۆشنبیرییە لە شارۆچکەی چەمچەماڵ و سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانییە و لە ساڵی 2000 لەلایەن سەرۆکی حکومەتەوە دامەزراوە و سەر بە دەستەی پەروەردەی تەکنیکی سلێمانی بووە. دوای دوو ساڵ بەشی سیستەمی کۆمپیوتەر کرایەوە و دواتر لە ساڵی ٢٠٠٨-٢٠٠٩ کارگێڕی دەوامی ئێواران کرایەوە و لە ساڵی ٢٠٠٩-٢٠١٠ بەشی کارگێڕی دەوامی بەیانیان بەڕووی خوێندکاراندا کرایەوە.دەرچووانی پەیمانگا دوای تەواوکردنی دوو قۆناغی خوێندن و ڕاهێنانی هاوینە بە سەرکەوتوویی بڕوانامەی تەکنیکی لە بواری شارەزایی خۆیان وەردەگرن.

دیدگا

ئامانجی پەیمانگای تەکنیکی چەمچەماڵ ڕاهێنانە بە کادیرانی ناوەند لە بوارە جیاجیاکان بەمەبەستی خزمەتکردنی فەرمانگە و دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کەرتی تایبەت .

ئەرک

پەیمانگای تەکنیکی چەمچەماڵ لە هەوڵی دروستکردنی کادری مامناوەند و هێزی کاردایە کە  پەیوەندییان بە زانستی نوێ و پێشکەوتووەوە هەبێت لە زانستی پەرستاری و بەڕێوەبردن و تەکنەلۆژیای زانیاری و دامەزراوە کارەباییەکان و ژمێریاری. دەرچووانی پەیمانگا لە کەرتی گشتی و تایبەت لە کۆمەڵگادا خزمەت دەکەن. بەگشتی پەیمانگا هەوڵدەدات کادری باشتر لەبواری شارەزایی خۆیاندا پێشکەشی هاوڵاتیانی هەرێم بکات و بەشداری لە توێژینەوە پەیوەندیدارەکان بکات لەبوارەکەیدا بۆ تێگەیشتن لە کێشە جیاوازەکانی وڵات

مێژوو

سەرەتا لە دوو بەشی پەرستاری و دامەزراوە کارەباییەکان دامەزراوە. دواتر پەیمانگای تەکنیکی چەمچەماڵ سێ بەشی بۆ خوێندکاران کردەوە ئەوانیش بەشی تەکنەلۆژیای زانیاری، بەشی کارگێڕی کار و بەشی ژمێریاری بۆ پێشوازیکردن لە خوێندکاران.

پەیمانگای تەکنیکی چەمچەماڵ لە ئێستادا ئەم بەشانەی هەیە

  1. پەرستاری
  2. تەکنیکی کارەبا
  3. تەکنەلۆژیای زانیاری.
  4. کارگێڕی کار
  5. ژمێریاری

پەیامی ڕاگر

پەیمانگای تەکنیکی چەمچەماڵ وەک یەکەمین دامەزراوەی خوێندنی باڵا لە قەزای چەمچەماڵ ، لە سەرەتای دامەزراندنیەوە بەردەوام ڕۆڵێکی کاریگەر بووە لە بەرەوپێشبردنی ڕەوتی زانست و زانیاری لە ناوچەکەدا، هەزاران تەکنیکار لە پسپۆڕییە جیاوازەکان پێشکەشی بازاڕی کاریان کردووە

ئێمە بە ئەرکی خۆمان دەزانین؛ پەرەپێدانی کار و سیاسەتەکانی ڕابردوو و چارەسەرکردنی کێشەکان. ئەرکی ئێمەیە؛ لە ژێر ڕۆشنایی سیاسەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان و زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ، بۆ ڕەخساندنی زۆرترین دەرفەتی خوێندن بۆ کچان و کوڕانی وڵاتەکەمان. مەبەستمانە لەپێناو پەرەپێدانی دەڤەرە خۆشەویستەکەمان و خزمەتکردنی هاوڵاتیان، با پەیمانگای تەکنیکی بکەینە ناوەندێکی گرنگ بۆ بڕیاردانی کارگێڕی لەناو پەیمانگاکەماندا.

مەبەستمانە؛ مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیان و سەرجەم هاوڵاتیانی هەرێمەکەمان بەشداربن لە بڕیاردانی زانستی و کارگێڕی و ڕۆشنبیری لە هەرێمەکەماندا.

مەبەستمانە؛ لە ڕێگەی مامۆستایان و خوێندکارەکانمانەوە قسە و تێزی تایبەت بە خۆمان هەیە لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری هەمەلایەنە لە دەڤەرە خۆشەویستەکەمان.

تێڕوانینی ئێمە ئەوەیە؛ بۆ بەرزکردنەوەی پەیمانگای تەکنیکی چەمچەماڵ بۆ بەرزترین ئاستی خوێندنی زانکۆیی لە کوردستان.
برا و دڵسۆز و خزمەتکاری هەرێمەکەت.

  پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. فەرمان زاهیر
راگڕی پەیمانگای تەکنیکی چەمچەماڵ
dean.cti@spu.edu.iq

Back to top button