بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی
زانیاری و ڕێنماییەکان
- پێداویستییەکان بۆ ئەنجامدانی مامەڵەی وەرگرتنی خوێندکاران لەکۆلێج و پەیمانگەکانی سەر بە زانکۆمان
- ڤیدیۆی فێرکاری پڕکردنەوەی فۆرمی ئەلکترۆنی خۆتۆمار کردن
- ڕێکارەکاىی تایبەت بە بەشەناوخۆیییەکان
- ڕێنمایی تایبەت بە ڕێکاری خوێندکاران
دەربارەی بەڕێوەبەرایەتی
بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی یەكێكە لە بەڕێوەبەرایەتیەكانی سەرۆكایەتی زانكۆ ، لە ڕووی پەیكەری كارگێڕیەوە سەر بە یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆیە بۆ كاروباری خوێندكاران وە ئەم بەڕێوەبەرایەتیە لە دوو هۆبە پێكهاتووە:
- هۆبەى تۆماری ئەلکترۆنی و ئاماری خوێندکاران.
- هۆبەى بڕوانامەکان.
ئەم بەڕێوەبەرایەتیە ئەركی لێپرسراوێتی (١٢) هۆبەی تۆمار لە (٥) كۆلێژ و (7) پەیمانگە و ئەركی ڕاپەراندنی كاروباری خوێندكارانی خوێندنی بەرایی (بەكالۆریۆس و دبلۆم)ی لە ئەستۆدایە .
کارەکانی بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی
- وەرگرتنی خوێندكاران و دەرهێنانی فەرمانی زانكۆیی بە وەرگرتنیان .
- ئەنجامدانی پڕۆسەكانی گواستنەوەی خوێندن و دابەزین و گۆڕینی شوێن و میوانداری خوێندكاران و دەرهێنانی فەرمانی زانكۆیی بۆیان .
- وەرگرتن و وەڵامدانەوەی گشت نوسراوەكانی تایبەت بە خوێندنی بەرایی (بەكالۆریۆس و دبلۆم) .
- پشتڕاستكردنی (تصدیق) بڕوانامەكان بە نمرە و بێ نمرە و پشتگیری دەرچوون لە كۆلێژ و پەیمانگەكانی زانكۆمان دەرچوون.
- دروستكردنی بڕوانامەی هەڵواسین (شهادە جداریە) بۆ دەرچووانی دبلۆم و بەكالۆریۆس .
- وەرگرتن و وەڵامدانەوەی گشت ئیمەیلەكانی تایبەت بە خوێندكارانی بەكالۆریۆس و دبلۆم .
- سەرپەرشتی كردن و وەرگرتنی خوێندكاران بە سیستەمی خوێندنی پۆلیتەكنیك كە تایبەتە بە دەرچووانی پەیمانگا تەكنیكیەكان .
- سەرپەرشتی كردن و وەرگرتنی خوێندكاران بە سیستەمی خوێندنی پارالێل .
- سەرپەرشتی كردن و وەرگرتنی خوێندكاران بە سیستەمی خوێندنی ئێواران .
- دروست كردنی ئاماری ساڵانە تایبەت بە خوێندكارانی بەكالۆریۆس و دبلۆم .
- ڕێكخستنی پلانی ساڵانەی وەرگرتنی خوێندكاران .
- ئەرشیف كردنی بەراییەكان بە شێوەی ئەلیكترۆنی .
- هەر کارێکی دیکەى تایبەت بە خوێندنی بەرایی (بەكالۆریۆس و دبلۆم) لە سەرەتای وەرگرتنی خوێندکاران تاوەکو دەرچوونی خوێندکاران.
پەیوەندی
بەڕێوەبەر: د. ڕێباز جلیل عبداللە
سەرۆکایەتى زانکۆی پۆلیتەکنیکى سلێمانى/ نهۆمى یەکەم
شەقامی ورمێ 327/76، گەڕەکی قرگە، سلێمانی، هەرێمی کوردستان، عێراق
سندووقی پۆست: 70-236
ئیمەیڵ: registration@spu.edu.iq