پەیمانگەی تەکنیکی هەڵەبجە

دەربارەی پەیمانگە
پەیمانگەی تەکنیکی هەڵەبجە کە لە ساڵی ٢٠٠٣ دامەزراوە، تاکە پەیمانگەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانییە لە شاری هەڵەبجە. ئامانجی ئەوەیە بەرپرسیارێتی پەیمانگەیەکی پێشەنگ لە ناوچەکەدا لە ئەستۆ بگرێت. دامەزراندنی پەیمانگەی تەکنیکی هەڵەبجە لە کاتی خۆیدا و پێویست بوو بۆ ئەو خوێندکارە کوردانەی کە پێویستیان بە پەیمانگەیەکی مۆدێرن هەبوو بە پرۆگرامێکی سەردەمیانە، بەتایبەتی لە هەڵەبجە کە پێشتر پەیمانگەیەکی لەو جۆرە بوونی نەبوو.
ستافی ئەکادیمی پەیمانگەی تەکنیکی هەڵەبجە
بەشە زانستییەکانی پەیمانگە
بەشی تەكنەلوَجیاى زانیارى هەوڵ دەدات بوَ ئەوەى پێشەنگ بێت لە فێركردن و توێژینەوەى زانستى بوَ باشتركردن و دەوڵەمەنكردنى بوارى تەكنەلوَجیاى زانیارى لە جیهان وە كوردستان بەتایبەتى ,كە دەرچوان فێر دەكرێن لەڕووى چەندایەتى و چوَنایەتییەوە لە ئاستى پێداویستیەكانى بازاڕی كار لە كەرتى گشتى و كەرتى تایبەت .
زیاتر بخوێنەرەوە
بەشی کارگێری کار یەکێکە لە بەشە زانستی یەکانی پەیمانگەی تەکنیکی هەڵەبجە کە لە ساڵی خوێندنی (٢٠٠٧-٢٠٠٨) خوێندکاری وەرگرتووە و تاکو ئێستا بەردەوامە لە پێگەیاندنی خوێندکاران لە بواری کارگێڕی کاردا بە هەر دوو دەوامی بەیانیان و ئێوارانەوە کە وەکو ئاشکرایە ئەم بەشە بوەتە ناوەندێک بۆ پێگەیاندنی کادیری پسپۆر بۆ دامودەزگاکانی ناوچەکە و بەرەوپێش بردنی بواری کارگێڕی لە هەرێمی کوردستان دا.
زیاتر بخوێنەرەوە
بهشی پهرستاری لهپهیمانگای تهکنیکی ههلهبچه لهساڵی 2003 دامهزراوه وهجبهی یهکهمی خوێندکارهکانی 25 خوێندکار بووه ،پاشان لهساڵی 2007 داخراوه و دواتر لهساڵی 2009 دوباره خوێندکار لهم بهشه وهرگیراوه و تائیستا بهردهوهمه لهپێگهیاندنی خوێندکار.پێگهیاندنی کادیری تهکنیکی پهرستاری ههڵگری بروانامهی تهکنیکی بنهرهتی(دوساڵ) بۆ ئهو خوێندکارانهی کهئارهزومهندن بروانامهی دبلۆمی تهکنیکی بهدهست بهێنن.
زیاتر بخوێنەرەوە
بەشی شیکاری نەخۆشیەکان یەکێکە لە بەشەکانی پەیمانگەی تەکنیکی هەڵەبجە سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کە دەکەوێتە شاری هەڵەبجە و 2 ساڵ خوێندن پێشکەش دەکات بۆ بڕوانامەی تەکنیکی لە شیکاری نەخۆشیەکان. بەشەکە لە ساڵی ٢٠٠٧ لە ژێر ناوی (بەشی شیکاری نەخۆشیەکان) دامەزراوە و تا ئێستاش بە هەمان ناو بەردەوامە، یەکەم پۆلی دەرچووی ساڵی ٢٠٠٨-٢٠٠٩ بوو کە تێیدا ٤٨ خوێندکار دەرچوون و بڕوانامەی تەکنیکییان لە شیکاری نەخۆشی پێبەخشرا.
زیاتر بخوێنەرەوە
بەشی ژمێریاری یەکێکە لەبەشە زانستییەکانی پەیمانگەی تەکنیکی هەڵەبجە، سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ، خوێندن لەم بەشە بۆ ماوەی دوو ساڵ دەبێت ، شوێنی ئەم بەشە لە پەیمانگەی تەکنیکی هەڵەبجە سەر بە پارێزگای هەڵەبجەیە،،لەلایەن ستافێکی پرۆفیشناڵی مامۆستایانی پەیمانگەکەمانەوە وانەکان بەشێوەیەکی زانستی ئەکادیمیانە وسەردەمیانە دەوترێتەوە ،بەمەبەستی خزمەتکردنی کۆمەڵگا لە بواری فێرکردن وبەردەوام بون لەسەر بونیادنانی بەرنامەو پرۆگرامی فێرکردن وڕاهێنان بۆ بەدەستهێنانی لێهاتویی و شارەزایی زانیاری زیاتری زانستی ژمێریاری جێبەجێکردنی لە کەرتی تایبەت و کەرتی گشتی.
زیاتر بخوێنەرەوە
پەیوەندی
ناونیشان:دەروازەی شار ، هەڵەبجە ، عێراق
ئیمەیل:hti-info@spu.edu.iq
ژ.تەلەفون: 07501538714
HTI- Facebook