Back

بەشی ژمێریاری یەکێکە لەبەشە زانستییەکانی پەیمانگەی تەکنیکی هەڵەبجە، سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ، خوێندن لەم بەشە بۆ ماوەی دوو ساڵ دەبێت ، شوێنی ئەم بەشە لە پەیمانگەی تەکنیکی هەڵەبجە سەر بە پارێزگای هەڵەبجەیە،،لەلایەن ستافێکی پرۆفیشناڵی مامۆستایانی پەیمانگەکەمانەوە  وانەکان بەشێوەیەکی زانستی ئەکادیمیانە وسەردەمیانە دەوترێتەوە ،بەمەبەستی خزمەتکردنی کۆمەڵگا لە بواری فێرکردن وبەردەوام بون لەسەر بونیادنانی بەرنامەو پرۆگرامی فێرکردن وڕاهێنان بۆ بەدەستهێنانی لێهاتویی و شارەزایی زانیاری زیاتری زانستی ژمێریاری جێبەجێکردنی لە کەرتی تایبەت و کەرتی گشتی. دەبێت خوێندکار باکگراوەندێکی بەشی زانستی بێت مەهارەیەکی ماتماتیکی هابێت ،شارەزای زمانی ئینگلیزی بێت ،شارەزای بواری پرۆگرامەکانیکۆمپیوتەر و بە تایبەت بە بەشی ژمێریاری بێت ،خاوەن دیدێکی مەودا درێژ بیت ، ڕستگۆو خاوەن متمانە بێت ،ڕێنیشاندەر و وردبین بێت .

پەیامی بەش:

ئەرکی خوێندکار دوای تەواوکردنی ئەم بەشە بریتییە لە ئامادەکردن، پۆلێن کردن و پێشکەشکردنی لیست و زانیارییە داراییەکانی ئەو دەزگا ئابوورییانەی سەر بە کەرتی تایبەت یا گشتیین و خوێندکار کاری تێدا دەکات بە بەڕێوەبەرانی ئەو دەزگایانە تا بتوانن بڕیاری ئابووری سەقامگیرو دروست بدەن.

دوای کۆتایی هاتنی خوێندن و دەست بەکاربوونی خوێندکار لە کەرتی گشتیدا  ناوونیشانی نووسەری ژمێریار وەردەگرێت و بە تێپەڕبوونی کات و بەپێی ڕێنمایی و یاسا کارپێکراوەکان و دوای بەدەستهاتنی ئەزموون ناوونیشان دەگۆڕێت و بە یاریدەدەری ژمێریار دەستپێدەکات تا دەگاتە بەڕێوەبەری ژمێریاری پێشکەوتوو.

دیدی بەش:

  1. پێگەیاندنی کادری تەکنیکی ژمێریاری بڕوانامەی دیبلۆمی تەکنیکی ژمێریاری(دوو ساڵ ) بۆ ئەو خوێنکارانەی ئارەزوو مەندن بروانامەی دیبلۆم بەدەست بهێنن.
  2. ڕێکخستنی خولی ڕاهێنان بۆ فەرمانبەرانی فەرمانگە حکومی و تایبەتییەکان ، تووێژ و چینە پیشییەکان .
  3. هاوکاریکردنی ڕێکخراوەکان و بۆ گەشەپێدانیان و بەرەوپێشبردنیان و بە ڕێگای ڕاوێژکاری و زانستی لە بوارە کارگێڕییەکاندا.
  4. بەشداریکردن لە زیادکردنی هەلی کار بۆ دەرچووان و گەنجانی تازە کار لەڕێگەی پەیوەندیکردن بە کەرتەکانەوە بۆ کاری ڕاوێژکاری و ڕاهێنانی ژمێریاری وە هاوکاری تر.
ئامانجی بەش:
  • هەستان بە کارکردن بۆ شیکردنەوەی ژمێریاری و دارای لە کۆمپانیاکان .
  • هاستان بە کاری ژمێریاری پەیوەست بە دەزگا داراییەکانەوە .
  • هەستان بە بەڕێوەبردنی کێشە دارایی وژمێریاریەکانی حکومی و نا حکومییەکان.
  • توانای بەکارهێنان و کارپێکردنی هەبیت لە ئامێرەکانی تایبەت بە زانستە ژمێریاری و داراییەکانەوە.

ژمێریاری زمانی بازرگانییە و لە جیهانی گەشەکردووی ئابووریدا ڕۆڵی سەرەکی و یەکلاییکەرەوە دەبینێت لە گەیاندنی زانیارییە داراییەکان بۆ سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگاو بە پشت بەستن بەم زانستە بەشە جۆراوجۆرەکانی کۆمەڵگا دەتوانن بڕیاری ڕاست و دروست لەبارەی بابەتە ئابوورییەکانەوە بدەن.

پەیوەندی