به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پرۆگرامەکانی خوێندن و دڵنیایی جۆری به‌دواداچوون ده‌كات بۆ جێبه‌جێكردنی پێكهاته‌كانی پرۆسه‌ی دڵنیایی جۆریی له كۆلێج و په‌یمانگه‌كانی سه‌ر به‌زانكۆمان. پێكهاته‌كانی دڵنیایی جۆری راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن كۆلێج و په‌یمانگه‌كاته‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت و بریتین له:
- زانستخوازی به‌رده‌وامی مامۆستایان
- فیدباكی خویندكاران
- كۆرسبووك
- هه‌گبه‌ی مامۆستا
- هه‌لسه‌نگاندنی ده‌ره‌كیی به‌شی زانستی
ئه‌ركه‌كانی ئه‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه:
- به‌دواداچوونی جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌ی دڵنیایی جۆری له كۆلێج و په‌یمانگه‌كان
- راییكردنی مامه‌ڵه و نووسراوه‌كانی تایبه‌ت به دڵنیایی جۆری
- به‌دواداچوونی لیژنه و هۆبه و یه‌كه په‌یوه‌ندیداره‌كان له كۆلیج و په‌یمانگه‌كان
- پێداچوونه‌وه‌ی پرۆپۆزه‌ل بۆ كردنه‌وه‌ی به‌ش و كۆلێج و په‌یمانگای نوێ به هاوكاری له‌گه‌ل به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی پرۆگرامه‌كانی خوێندن
تیمی بەڕێوەبەرایەتی
بەڕێوەبەری پرۆگرامەکانی خوێندن و دڵنیای جۆری: م. کارزان فاتح نامق
ئیمەیل: karzan.namiq[AT]spu.edu.iq
فەرمانبەران:
- ڕەشا ممتاز یوسف
- ساکار خالد محمود
- شێنێ صدیق ڕەشید
- نیان عبداللە احمد
- رەنا کاوە
پرۆگــرامــهكــانـــى خـــوێـنـــدن
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی سه‌رپه‌رشتی دانان و گۆرانكاری پرۆگرامه‌كانی خوێندن ده‌كات له كۆلێج و په‌یمانگه‌كان.
ئه‌ركه‌كانی ئه‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه:
- سه‌رپه‌رشتی و ره‌زامه‌ندی وه‌رگرتن بۆ دانان و گۆرانگاریی پرۆگرامه‌كانی خوێندن له هه‌موو قۆناغه‌كانی خویندن
- پێداچوونه‌وه‌ی پرۆپۆزه‌ل و وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی بۆ كردنه‌وه‌ی به‌ش و كۆلێج و په‌یمانگای نوێ به هاوكاری له‌گه‌ل به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی دڵنیایی جۆری
- سه‌رپه‌رشتی كردنی گشتیی مه‌شقی پراكتیكی و یارمه‌تیدانی به‌شه زانستییه‌كان له‌م بواره‌دا
- به‌دواداچوونی لیژنه و هۆبه و یه‌كه په‌یوه‌ندیداره‌كان له كۆلیج و په‌یمانگه‌كان
- پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ل بازاری كار له كه‌رتی تایبه‌ت و گشتی و یارمه‌تیدانی به‌شه زانستییه‌كان له‌م بواره‌دا به‌مه‌به‌ستی گرێدانی خویندنی ته‌كنیكی به بازاری كاره‌وه
- به‌دواداچوونی ده‌رچووانی كۆلێج و په‌یمانگاكان له بواری بهكارخستندا
بۆ په‌یوه‌ندیكردن:
ده‌توانن به‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌وه له ڕێگه‌ى ناونیشانى ئه‌لیكترۆنى خواره‌وه
E-mail: qa-curriculum@spu.edu.iq
ھەگبەی ﻣﺎﻣۆستا
ھەﮔﺑەی ﻣﺎﻣۆﺳﺗﺎ ﺑرﯾﺗﯾە ﻟە ﻛۆﻛراوەی ﺋەو زاﻧﯾﺎری و ﺑەڵگانەی ﻛە ﺗواﻧﺎی زاﻧﺳﺗﯽ و ﮐﺎری ﮐﺎراﻣەﯾﯽ و ﭼﺎﻻﮐﯾە کارگێڕی و ئەکادیمیە ئەنجامدراوەکانی ﻣﺎﻣۆﺳﺗﺎی زاﻧﻛۆ ﻟە ﻣﺎوەی ساڵێکی خوێندندا دەیسەلمێنێت.
ﺋﺎﻣﺎﻧﺟﯽ ﺳەرهﻛﯽ در‌وﺳﺗﻛردﻧﯽ ﺋەو ھەﮔﺑەﯾە ﺑرﯾﺗﯾە ﻟە:
- ھﺎﻧداﻧﯽ ﻣﺎﻣۆﺳﺗﺎ ﺑۆ ﺑﺎﺷﺗر ﺧزﻣەﺗﻛردﻧﯽ ڕەوتی خوێندن بەرزﻛردﻧەوەی ئاستی کواڵیتی
- ھەڵسەﻧﮕﺎﻧدﻧﯽ ﺗواﻧﺎ و ﭼﺎﻻﻛﻰ و ھﯾﻣﻣەﺗەﻛﺎﻧﯽ ﻣﺎﻣۆﺳﺗﺎ ﺑۆ ﭘﺎراﺳﺗن و بەرز نرخاندنی ڕۆڵە ﭘﯾرۆزهﻛەی.
- ھﺎوﻛﺎری ﻛردﻧﯽ ﻣﺎﻣۆﺳﺗﺎ ﺑۆ دهﺳﺗﻧﯾﺷﺎﻧﻛردﻧﯽ ﻻﯾەﻧﯽ ﺑەهێز و لاوازەکان و دۆزﯾﻧەوەی ڕێگەچارەی ﮔوﻧﺟﺎو ﺑۆ ﭘڕﻛردﻧەوەی ﻛەﻣوﻛوڕﯾەﻛﺎن.
ساڵنامەی پرۆسەی دڵنیایی جۆری
ساڵنامەی دڵنيايى جۆرى لە ( ١ى حوزەيران ) هەمووسالێك دەست پێدەكات و لە (٣١ ی ئایار)ى ساڵى دواتر كۆتايى پێدێت.
- فيدباكى ئەلكترۆنى خوێندكار بۆ سیمیستەری یەکەم لە دوام ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی میدتێرم بەڕێوەدەچێت.
- فيدباكى ئەلكترۆنى خوێندكار بۆ سیمیستەری دووەم لە دوام ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی میدتێرم بەڕێوەدەچێت.
- فيدباكى ئەلكترۆنى خوێندكار بۆ سیستەمی ساڵانە لە دوام ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی نیوەی ساڵ بەڕێوەدەچێت.
- ليژنەى هەلسەنگاندنى هەگبەى مامۆستا لە (١ى حوزەيران )ه‌وه دەست دەكات بە هەڵسەنگاندن و لە (١٥ى حوزەيران) كۆتايى بە هەلسەنگاندنەكان دێنێت.