زاكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى کە ئەندامە لە یەکێتى زانکۆکانى جیهان وە یەکێتى زانکۆکانى ولاتانى عەرەبى، سه‌ره‌تا به‌ناوى (ده‌سته‌ى په‌یمانگا ته‌كنیكیه‌كان) له 1996 دامه‌زراوه، دواتر له ساڵى 2003 دا ناوه‌كه‌ى گۆرا به (ده‌سته‌ى خوێندنى ته‌كنیكى سلێمانى). ئامانجى سه‌ره‌كیش له‌دامه‌زراندنى، بۆ سه‌رپه‌رشتى كردنى خوێندنى ته‌كنیكى له كوردستاندا ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه به لایه‌نێكى گرنگ و سه‌ره‌كى له خوێندنى باڵا ئه‌ژمار ده‌كرێت، ئهركیكى سه‌ره‌كى زانكۆ كه له ڕێگاى 8 په‌یمانگا و 4 كۆلێجه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت، پێگه‌یاندنى پسپۆر‌و كادرى ناوه‌ندى ته‌كنیكى یه بۆ گه‌شه‌پێدانى كۆمه‌ڵ و دام و ده‌زگاكانى حكومه‌ت و كه‌رتى تایبه‌ت، له‌پاڵ سه‌رپه‌رشتى كردنى كارگێرى په‌یمانگا وكۆلێجه ته‌كنیكیه‌كان كه ده‌كه‌ونه سنورى پارێزگاى سلێمانى و گه‌رمیان. ئه‌م جۆره زانكۆیه گرنگى زیاتر به لایه‌نى پراكتیكى و ته‌كنیكى ده‌دات كه له زۆربه‌ى وڵاتانى جیهاندا په‌یڕه‌و ده‌كرێت، ده‌رچوانى كولێج و په‌یمانگاكانى ده‌بنه خاوه‌نى بڕوانامه‌ى دبلۆمى ته‌كنیكى كه‌ماوه‌ى خوێندنه‌كه‌ى دوو ساڵه بۆ په‌یمانگا تهكنیكهیهكان، یاخود ده‌بنه خاوه‌نى بروانامه‌ى به‌كالۆریۆسى ته‌كنیكى كه‌ماوه‌ى خوێندنه‌كه‌ى چوار ساڵه بۆ كۆلێجه‌كان.
له ساڵى 2003 دا بۆ یه‌كه‌م جار له سنورى هه‌رێمى كوردستان كۆلێجى ته‌كنیكى سلێمانى دامه‌زرا كه ئه‌مه‌ش به ته‌واوكه‌رى زانكۆكانى تر‌ى كوردستان ئه‌ژمار ده‌كرێت.
شێوازى ده‌وامكردنى خوێندكاران به‌گشتى له ده‌وامى به‌یانیاندا بووه، به‌ڵام به هۆى زۆرى ژماره‌ى خوێندكار له ساڵى خوێندنى 2008/2009 زانكۆ به پشت به‌ستن به بڕیارى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستى، بڕیارى كردنه‌وه‌ى خوێندنى ئێوارانى خسته بوارى جێ به‌جێكردنه‌وه له‌و ساڵه‌شدا رێژه‌یه‌كى به‌رچاو خوێندكار له په‌یمانگاكانى سه‌ر به زانكۆ چوونه هۆڵه‌كانى خوێندنه‌وه.
ساڵى خوێندنى 2011/2012 خوێندن به‌سیستمى پارالێڵ چووه بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه.
ساڵى 2012، بریاردرا به گۆرینى ده‌سته‌ى خوێندنى ته‌كنیكى سلێمانى بۆ زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى كه سه‌رجه‌م كۆلێج و په‌یمانگاكانى زانكۆ ده‌گرێته خۆ.
زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ئەم کۆلێج و پەیمانگایانە لە خۆ دەگرێت:
دیدی زانکۆ
زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی خوێندنی ته‌كنیكی و پیشه‌یی له رووی چه‌ندایه‌تی و چۆنایه‌تییه‌وه له ئاستی پێداویستییه‌كانی بازاڕی كاری كوردستاندا بێت، چ له كه‌رتی گشتی و چ له كه‌رتی تایبه‌ت.
پەیامی زانکۆ
پێگه‌یاندنی كادر و پسپۆری ته‌كنیكی شاره‌زا له بواره جیاوه‌زه‌كاندا له‌سه‌ر ئاستی دبلۆم و به‌كالۆریۆسی ته‌كنیكی و به‌رزتر، ته‌یار به شاره‌زایی و زانیاری سه‌رده‌م هاوشان له‌گه‌ڵ دوا پێشكه‌وتنه‌كانی زانست و ته‌كنۆلۆجیا و له‌به‌ر رۆشنایی پێویستیه‌كانی بازاری كار بۆئه‌وه‌ی بتوانن خزمه‌تی كۆمه‌ڵگه بكه‌ن و به‌شداری بكه‌ن له په‌ره‌پێدان و پێشكه‌وتنیدا.
بەها هاوبەشەکان
• نایابی له رووی ئه‌كادیمیه‌وه
• كلتوری رێزگرتن و دیموكراسی
• شه‌فافیه‌ت و به‌رپرسیارێتی
• فێربوونی به‌رده‌وام
• به‌شداری و به‌شداریكردنی كۆمه‌ڵگه
ئامانجەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی
1. فێركردنی خوێندكارانی دبلۆمی ته‌كنیكی و به‌كالۆریۆس و خوێندنی باڵا
2. ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌ی زانستی له بواره‌جیاوازه‌كاندا به‌مه‌به‌ستی پێشخستنی زانست و ته‌كنۆلۆجیاو په‌ره‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری كوردستان
3. به‌شداری كردن له په‌ره‌پێدانی شاره‌زایی ته‌كنیكی وپیشه‌یی گه‌نجاندا له‌رێگه‌ی به‌رنامه‌ی كورتخایه‌نه‌وه به‌مه‌به‌ستی زیادكردنی هه‌لی به‌كارخستنیان
4. نوێكردنه‌وه‌ی شوێن و ئامێر و به‌نامه‌كانی خوێندن و سه‌رچاوه مرۆییه‌كان له‌به‌ر رۆشنایی پێداویستییه‌كانی كۆمه‌ڵگه و پێشكه‌وتنی زانست و ته‌كنۆلۆجیا
5. به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی زانستی و رۆشنبیری له‌گه‌ڵ رێكخراوه ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا
6. ده‌سته‌به‌ركردنی ژینگه‌ی فێركردن و كاركردن كه هانی رێز له‌یه‌ك گرتن و لێك تێگه‌یشتن و هه‌ستی خاوه‌ندارێتی و سه‌ركه‌وتن بدات.
