توێژینەوەی زانستی

Scilit

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە فەرمی لە Scilit تۆمارکراوە، دابەیسێکی زانیاریی گشتگیرە بۆ ئەدەبیاتی زانستی و لەلایەن MDPI پەرەپێدراوە. Scilit ملیۆنان وتاری ئەکادیمی لە گۆڤارە زانستییەکان، کۆنفڕانسە ئەکادیمییەکان و سێرڤەرەکانی پێش‌چاپ (Preprint Servers) لە سەرانسەری جیهان لە خۆ دەگرێت.
لە ڕێگەی پڕۆفایلی دامەزراوەیی زانکۆ لە Scilit، سەردانکەران دەتوانن بڵاوکراوەی توێژینەوەکانی دەستەی وانەبێژان و توێژەرانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ببینن، کە بەشداربوونی چالاکی زانکۆ لە دروستکردنی زانیاری و نوێگەریی جیهانی پیشان دەدات.

سەردانی پڕۆفایلی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە Scilit بکە.


بڵاوکراوە زانستییەکان

بڵاوکردنەوەی توێژینەوە بەشێکی گرنگی خوێندنی باڵایە. مامۆستایانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەردەوامن لە ئەنجامدانی کاری زانستی، لە بڵاوکردنەوەی توێژینەوە لە گۆڤارە هەڵسەنگێندراوەکان، پێشکەشکردنی توێژینەوە لە کۆنفڕانسە ئەکادیمی و پیشەییەکان، و پەرەپێدانی زانیاری لە بوارەکانی پسپۆڕی، فێرکردن و خزمەتگوزاری.

توێژینەوەی مامۆستایانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ببینە


نامەکانی خوێندنی باڵا

خوێندکارانی ماستەر و دکتۆرا (MSc و PhD) پێویستە وەشانی ئەلیکترۆنی نامەی زانستیی خۆیان پێشکەش بکەن. بە مەبەستی بڵاو کردەوەیان بە شێوەی ئەلیکترۆنی. ئەگەر پێویستت بە زانیاری زیاتر یان یارمەتی هەبێت، دەتوانیت پەیوەندی بە بەڕێوەبەرایەتی تەکنەلۆژیای زانیاری و ئامار بکەیت ict@spu.edu iq .

لیستی نامەکانی خوێندنی باڵای زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی (SPU Digital Repository)


هەڵسەنگاندن و خەڵاتکردنی توێژینەوە

وەک زانکۆیەکی تەکنیکی، زۆرێک لە بوارەکانی خوێندن و توێژینەوە لە زانکۆدا هاوبەش و پێکەوە گرێدراون، کە بە شێوەیەکی سروشتی هاوکاری ناوبواری (Interdisciplinary Collaboration) هاندەدەن. بۆ نموونە، تەکنەلۆژیای زانیاری ڕۆڵێکی بنەڕەتی لە زۆر بواردا هەیە، و زۆرجار ئەندامانی دەستەی ئەکادیمی کە پسپۆڕییان لە IT ـە، لە توێژینەوەی هاوبەش لەگەڵ بەشەکانی تەندروستی، کشتوکاڵ، ئەندازیاری و زانستە کۆمەڵایەتییەکان بەشدار دەبن.

زیاتر بخوێنەرەوە


پاڵپشتی کارگێڕی بۆ توێژینەوە ناوبوارەکان لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی

زانکۆ پاڵپشتییەکی کارگێڕی گشتگیر دابین دەکات بۆ پەرەپێدانی هاوکاری لەنێوان بوارە جیاوازەکانی خوێندن و توێژینەوە. ئەم پاڵپشتییە ڕێگە خۆشدەکات بۆ ئەوەی توێژەران، ئەندامانی دەستەی ئەکادیمی و خوێندکاران بە ئاسانی پێکەوە کار بکەن و توێژینەوەی نوێکارانە و ناوبواری بەرهەم بهێنن کە کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر کۆمەڵگا و پەرەپێدانی زانیاری هەبێت.

زیاتر بخوێنەرەوە

Back to top button