زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی كار ده‌كات بۆئه‌وه‌ی خوێندنی باڵا له كوردستان نزیكتر بێت له‌بازاڕی كار و وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی پێداویستییه‌كانی كه‌رتی گشتی و تایبه‌ت بێت. له‌راستیشدا ئه‌مه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئامانجی سه‌ره‌كیی ده‌سته‌ی خوێندنی ته‌كنیكی سلێمانی بووه و پاش ئه‌وه‌ی ئه‌م ده‌سته‌یه له ساڵی 2012 دا گۆڕا بۆ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلیمانی، ئه‌م ئامانجه گرنگییه‌كی زیاتری په‌یداكرد.
وه‌ك زانكۆیه‌كی ته‌كنیكی ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین كادری ته‌كنیكی پسپۆر و شاره‌زا له بواره جیاوازه‌كاندا پهروهدهبكهین له‌سه‌ر ئاستی دبلۆمی ته‌كنیكی و به‌كالۆریۆس و به‌رزتر بۆئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی به‌كارخستنیان زیاتر بێت و بتوانن خزمه‌تی كۆمه‌ڵگه‌كه‌یان بكه‌ن و به‌شداری بكه‌ن له گه‌شه‌كردن و پێشكه‌وتنی. ئێمه كارده‌كه‌ین بۆئه‌وه‌ی خوێندنی باڵا ده‌سته‌به‌ربكه‌ین بۆ رێژه‌یه‌كی زیاتری ده‌رچووانی ئاماده‌ییه‌كان به‌و مه‌به‌سته‌ی پاش ده‌رچوون ده‌رفه‌تی بهكارخستینان فراوانتر بێت. زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به زیاتر له 13 هه‌زار خوێندكار و ده كه‌مپی خوێندنه‌وه له كۆلیج و په‌یمانگا كه له سه‌رانسه‌ری پارێزگای سلێمانیدا بڵاو بوونه‌ته‌وه، یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین زانكۆكانی كوردستان و رۆڵیكی گرنگ ده‌بینێت له رووی ده‌سته‌به‌ركردنی خوێندنی ته‌كنیكی و شاره‌زایی پێویستی كار‌و پیشه بۆ گه‌نجان. ئێمه لهوباوهرهداین گه‌شه‌كردنی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری كوردستان به‌بێ په‌ره‌پێدانی خوێندنی ته‌كنیكی و راهێنانی پیشه‌یی نایه‌ته‌دی هه‌ر بۆیه‌ش لامان وایه زانكۆمان رۆڵێكی سه‌ره‌كی ده‌بینێت له بنیاتنانی ئایندهی كوردستاندا.
زانكۆی پۆلیتكنیكی سلێمانی كارده‌كات بۆ ناساندنی زانكۆ به زانكۆكانی ناوچه‌كه‌و و جیهان و ئه‌نجامدانی رێكه‌وتن نزیكبونه‌وه له زانكۆ ته‌كنیكی و تەكنلۆجییهكان له پێناوی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی خوێندن و په‌ره‌پێدان به پرۆگرامی خوێندن له دبلۆم و بەكالۆریۆسی خوێندنی باڵا، وهنزیكبونهوهی كۆمه‌ڵگای كوردی و هه‌رێمی كوردستان له كه‌لتوره جیاوازه‌كانی جیهان.