
دەربارەی پەیمانگا
پەیمانگای تەكنیكی كشتوكاڵی سلێمانی لە ساڵی خوێندنی 2007-2008 كە سەر بە دەستەی خوێندنی تەكنیكی بوو لە سلێمانیبە فەرمانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ژمارە 304/ن لە 28/8/2007بریاردرا بە كردنەوەی ،پاشان ناوەكەی گۆردرا بۆ پەیمانگای تەكنیكی كشتوكاڵی بەكرەجۆ.لە ئێستادا ئەم پەیمانگایە پێنج بەش لەخۆدەگرێت، بۆ پێگەیاندی كادری كشتوكاڵی لەپسپۆڕی جیاوازدا وە بەرزكردنەوەی ئاستی فێربوون و توانای زانستی لەبوارە جیاجیاكانی كشتوكاڵدا، بەمەبەستی پێشخستنی كەرتی كشتوكاڵی و زیادكردنی بەرهەم بە جێبەجێكردنی پرۆسەی كشتوكاڵی نوێ بەشێوەیەك كە لەگەڵ رەوشی پێشكەوتنی زانستی سەردەمدا بگونجێت بۆ دابینكردنی ئاسایشی خۆراكی خەڵكی كوردستان.