بەشی كارگێری ئەلیكترۆنی وەک هەنگاوێکی بنەڕەتی و دانانی بناغەی پرۆسەیەکی گرنگ لە کوردستان کە خۆی لە گۆرینی کاری کارگێری ئەبینێتەوە بۆ سیستەمێکی ئەلیکترۆنی ئەویش لە رێگەی پشت بەستن بە تەکنەلۆجیای نوێ و بەکارهێنانی هێڵی ئینتەرنێت و تەکنەلۆجیای کۆمپیوتەر و هاوشێوەکانی لە پێشکەش کردنی خزمەتگوزارییەکان بە هاوڵاتیان لە دام ودەزگا حکومیەکان و خزمەتگوزاری و پەروەردەییەکان و کەرتی تایبەتیشدا بە هەمان شێوە. ئەم بەشە لە ساڵی 2017 دامەزراوە وەكو بەشێک لە پرۆسەى ریفۆرمی خوێندن لە زانكۆی ثۆلیتەكنیكی سلیمانی، بە ناوى بەشی ( كارگێری ئەلكترۆ نی) وە یەكەم پۆ لی خویندكاری لە هەمان ساڵ دەستی بە خویندن كردووە واتە بۆ ساڵی خویندنی 2017/2018 . کۆی پرۆسەی خوێندن لەم بەشەدا (٢) دوو ساڵە و (٤) وەرزە و بە پەیڕەوی بۆلۆنا پڕۆسێسە، وە خوێندکار بڕی (15) هەفتە وانەی پسپۆڕێ کارگێری دەخوێنێت بۆ هەر کۆرسێک. دەرچووی ئەم بەشە دەتوانێت بەریوەبردنی پڕۆسە كارگێریەكان و بەڕیوەبردنی سەرچاوە مرۆییەكان بە تازەترین شێوازو میكانیزمی سەردەمیانەو لە رێگەی تەكنەلۆجیای زانیاریەوە بگرێتە ئەستۆ، هەروەها كاری بازاڕگەری لە مالپەرەكان و دیزاین و بەڕیوەبردنی ئەو مالپەرانە رابپەڕێنێت. كارگێری ئەلیكترۆنی بەشێکە لە پەیمانگای تەكنیكی بەكرەجۆ، دەکەوێتە شاری سلێمانی لە ناوچەى بەكرەجۆ، بەرامبەر سەرۆكایەتی شارەوانی بەكرەجۆ.
ئامانجی بەش:
پێگەیاندنی کادری ناوەندی پسپۆڕ لە بواری کارگێریدا و ئامادەکردنیان و بەجێگەیاندنی ئەرکە کارگێرییەکان لە دام و دەزگا حکومی و ناحكومیەكان بە شێوازێک کە دەرچوانی ئەم بەشە دەتوانن کارەکانیان لە رێگەی پشت بەستن بە نوێترین تەکنەلۆجیای زانیاری و ئامێری نوێ لە بواری پەیوەندیەکان بەجێ بگەیەنن بە مەبەستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بە ئاسانترین شێوە و کەمترین تێچوو و کەمترین پێویستی بۆ سەردانکردنی فەرمانگە و کۆمپانیاکان بۆ دەستکەوتنی ئەو خزمەتگوزاریانە، دروست کردن و بەهێز کردنی هێڵی پەیوەندی لە چوارچێوەی بەرنامە و ستراتیجیەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لەگەڵ بازاڕی کاردا، پشت بەست بە بنەمای خواست و خستنەڕوو و ڕیفۆرم کردنی بەردەوام لە بەرنامەی خوێندن بە ئامانجی باشترین پڕکردنەوە و ئامادەکردن بۆ ئەو خواستانەی کە هەن لە بازاری کوردستاندا لەسەر دەستى كار .
ئامانجی ئەم بەشە بوونە بە پێکهاتەیەکی سەرەکی لە کۆی پرۆسەی ڕیفۆرم لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پەیڕەو کراوە بە مەبەست بە ئەلیکترۆنی کردنی کاری دام و دەزگاکانی حکومەت ، ئەویش لە رێگەی کارکردنی لەسەر فەرمانبەرانی ئەو دام و دەزگایانە بە کردنەوەی خولی پێگەیاندن و ئامادەکاری لە ئاستێکی زانستی و ئەکادیمی بەرزدا کە لەلایەن ستاف و مامۆستایانی ئەم بەشەوە بەڕێوەدەبرێت.