Back

یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران بەرپرسە لە جێبەجێکردنی ڕێکارە کارگێڕییەکانی تایبەت بە پرۆسەی پێشکەشکردن و تۆمارکردنی خوێندکاران وە چارەسەرکردنی گرفتەکانیان و وەڵامدانەوەی پرسیارەکانی پەیوەست بە خوێندکاران بە پێی ڕێنماییە کارپێکراوەکان بە ئامانجی چاودێری تەندروستی و خۆشگوزەرانی خوێندکاران، بەرزکردنەوەی دەرفەتەکانی خوێندکاران بۆ سەرکەوتن، یارمەتیدانی خوێندکاران بۆ زۆرترین سوود وەرگرتن لە کاتەکانیان لەناو زانکۆ، بەشداریکردنی بە شێوەیەکی ئەرێنی بۆ بەرزکردنەوەی کواڵیتی ئەزموونی خوێندکار و هاوکاریکردنی خوێندکاران بۆ بەشداریکردن لە چالاکیە نێوخۆیی و نێودەوڵەتیەکان.

د. بەختیار عوبێد شەریف
یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کارو باری خوێندکاران
ئەو بەڕێوەبەرایەتیانەی لەلایەن یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران بەڕێوەدەبرێت
بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی
ئەم بەڕێوەبەرایەتییە بەرپرسە لە ڕایی کردنی مامەڵەی خوێندکاران لە تۆمارکردن و وەرگرتن و دیاریکردنی پلانی خوێندنی بەرایی و کرێی خوێندن و جێبەجی کردنی پاڵپشتی دارایی خوێندکاران و پرۆسەی تاقیکردنەوە و ئەنجامەکان و دیارکردنی ڕێژەی ئامادەبوونی خوێندکاران و وەگرتنی تانەو سکاڵاو چاودێری هەڵسوکەتی خوێندکاران دەکات، سەرەڕای بەخشینی بڕوانامە و پشتگیری بە دەرچووانی زانکۆ.
بەڕێوەبەرایەتی بەشەناوخۆییەکان
زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کاردەکات بۆ ڕەخساندنی دەرفەت بۆ خوێندکاران لە ڕێگەی دابینکردنی بەشەناوخۆییەکان بێبەرامبەر. ئەمەش ژینگەیەکی سەلامەت و ناوازە بۆ پاڵپشتیکردنی خوێندکاران لە خوێندندا دەڕەخسێنێت. لەناو بەشەناوخۆییەکان و هۆڵی خوێندن و شوێنی کات بەسەربردن و کافتریا و بنکەی تەندروستی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت دابین کراوە.
بەڕێوبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی
بەرپرسە لە دابینکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ خوێندکارانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و چاودێریکردنی ڕەوشی خوێندکاران پاراستنی سەلامەتیان لە نێو هۆڵەکانی خوێندن و تاقیگە و بەشەناوخۆییەکان.
چالاکی خوێندکاران

بۆ ڕەخساندنی هەلی زیاتری فێربوون بۆ خوێندکاران لە ناو کامپەسدا کاردەکەین بۆ ڕەخساندنی چالاکی پەروەردەیی و ئەکادیمی هەمە جۆر لە دەرەوەی کڵاس بە مەبەستی هاندانیان بۆ پەرەپێدانی کارامەییەکانیان لە ڕووی سەرکردایەتی کردن و توانای پلاندانان و پەڕیوەبردنی بۆنەکان و توانای بڕیاردان لە چارەسەرکردنی کێشەکان، ئەنجامدانی بیکردنەوەی ڕەخنەگرانە، داهێنان، توانای کارگێڕی، ئەنجامدانی پەیوەندی کردن، دیاریکردنی ئامانج ڕیکخستنی لایەنی دارایی و بازاڕکرن  وە هەروەها زۆر لایەنی دیکە تاکو ئەزمونی مانەوەیان لە ناو زانکۆی پۆلیەکنی سلێمانی بە شێوەیەکی گشتی سەرنجڕاکێش و پڕ بەرهەم بێت لە ناو کڵاس و دەرەوەدا.