بەڕێوبەرایەتی بەشەناوخۆییەکان یەکێکە لە بەڕێوبەرایەتیەکانی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کە ڕاستەوخۆ گرێدراوە بە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران و سەرپەرشتی سەرجەم بەشەناوخۆییەکانی کۆلێج و پەیمانگەکانی زانکۆمان دەکات کە پێکهاتووە لە (7) پەیمانگە و (5) کۆلێج و تێکڕا (25) بینای بەشەناوخۆیی هەیە کە (3470) خوێندکار تێیدا نیشتەجێ کراوە
ئامانجی بەڕێوەبەرایەتی بەشەناوخۆییەکان
کار دەکات لە پێناو دابینکردنی باشترین شوێنی نیشتەجێ بوون بۆ خوێندکاران بە جۆرێک کە بە ماڵی دووەمی خۆیانی بزانن و هەموو پێداویستییە گرنگەکانی تێدابێت و خزمەتگوزاری باش دابین کرابێت. وە جێگایەک بێت بۆ هەوڵ و کۆششی خوێندکاران بۆ بەدەست هێنانی بڕوانامە لە بەشە زانستییەکانی زانکۆمان.
کار و چالاکی بەڕێوبەرایەتی بەشەناوخۆییەکان
بەڕێوەبەرایەتی بەشەناوخۆییەکان لە ماوەی ساڵانی پێشوو بەردەوام بوو لە کار و چالاکی جۆراوجۆر کە پێکهاتووە لە سەردانی مەیدانی بۆ سەرجەم بەشەناوخۆییەکانی کۆلێج و پەیمانگەکان بە پێی خشتەی دیاریکراو وە بەشێوەی دەوری لە ماوەی ساڵی خوێندندا وە پاشان نووسینی ڕاپۆرت و دیاریکردنی کێشە و کەم و کورتییەکان و چارەسەرکردنیان بە پێی توانای ماددی و مەعنەوی بە مەبەستی زیاتر خزمەتکردن و پاراستنی بەشەناوخۆییەکان.
بەڕێوەبەرایەتی بەشەناوخۆییەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی هەوڵ دەدات بۆ باشترکردنی ڕەوشتی تەندروستی و سەلامەتی خوێندکاران ئەویش لە ڕێگەی لیژنە هاوبەشەکانی بەڕێوەبەرایەتی بەشەناوخۆییەکان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی کە سەردانی مەیدانی هۆبەکان دەکەن بۆ لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوە لە کەم و کورتیەکان لە ڕووی تەندروستی و سەلامەتی، لەبەر ئەوەی ئامانجی ئەم بەڕێوەبەرایەتیە پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزارییە بە خوێندکارانی بەشەناوخۆییەکان.
بەڕێوەبەرایەتی بەشە ناوخۆییەکان
بەڕێوەبەر:
ناونیشان: عێراق، هەرێمی کوردستان، سلێمانی، زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، کەمپی چوارچرا، شەقامی زێوەر، 44.
ئیمەیل: dormitory@spu.edu.iq