بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتى لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە ساڵی (2012) دامەزراوە و لە ڕوى پەیکەرى کارگێڕییەوە سەر بە یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆیە بۆ کاروبارى خوێندکاران. ئەرکی ئەم بەڕێوەبەرایەتییە دابینکردنی ژینگەیەکی سەلامەت و تەندروستە بۆ مامۆستا، خوێندکار و فەرمانبەران. هەر لەم چوارچێوەیەشدا بەڕێوەبەرایەتیمان لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە ڕێگەی لیژنەی تایبەتمەندەوە کە پێکهاتووە لە فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەکە، بەدواداچوونی بەردەوام دەکات بۆ ڕەوشی تەندروستی وسەلامەتی (بینا، تاقیگە، کافتریا و بەشەناوخۆییەکان)ی سەرجەم کۆلێج و پەیمانگەکانی سەر بە زانکۆمان، بە مەبەستی دەستپێشخەری لە دیاریکردنی کەموکورتییەکان و بەرزکردنەوەی ڕاپۆرت بۆ یاریدەدەرى سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروبارى کارگێڕى و لایەنی پەیوەندیدار بۆ کاری پێویست وکارکردن بۆ ڕێگریکردن لە هەر رووداوێکی نەخوازراو لە شوێنی خوێندن و کاردا.
لەگەڵ ئەمانەشدا، بەڕێوەبەرایەتیمان ساڵانە هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی چالاکی جۆراوجۆری تەندروستی، وەکو یادکردنەوەی ڕۆژە جیهانییە تەندروستییەکان و بڵاوکردنەوەی هۆشیاری دەربارەی پەتا و نەخۆشییە بەربڵاوەکان و دابینکردنی پێداویستییە پەیوەندیدارەکان بۆ سەرجەم کۆلێج و پەیمانگەکان. هەروەها بەشداریکردن لەو لیژنە و کار و چالاکییانەی زانکۆمان کە پەیوەندیدارن بە لایەنی تەندروستی وسەلامەتی خوێندکار، مامۆستا و فەرمانبەرانەوە.
شایەنی باسە لە هەموو کۆلێج پەیمانگەکانى و سەر بە سەرۆکایەتی زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى کە ژمارەیان (١٥) کۆلێج و پەیمانگەیە، هۆبەی تەندروستى و سەلامەتى هەیە کە ڕاستەوخۆ بەستراونەتەوە بە بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى و سەلامەتییەوە و بەردەوام لە پەیوەندیدایە لەگەڵیاندا بۆ دڵنیابوونەوە لە سەلامەتی ژینگەی کارکردنیان و بەدواداچوونی داواکارییەکانیان.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی، پێکدێت لە سێ هۆبە:
- هۆبەی کۆمەڵایەتی
- هۆبەی ژینگە
- هۆبەی پاراستنی ماددە کیمیاییەکان
کلیک لەم لینکە بکە بۆ بینی ڕێبەری تەندروستی و سەلامەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی (٢٠٢٥-٢٠٢٦)
پەیوەندی
بەڕێوەبەر:د. عیماد مجید نورى
سەرۆکایەتى زانکۆی پۆلیتەکنیکى سلێمانى/ یەکەم
شەقامی ورمێ 327/76، گەڕەکی قرگە، سلێمانی، هەرێمی کوردستان، عێراق
سندووقی پۆست: 70-236
ئیمەیڵ: health-safety@spu.edu.iq