Back

بەشی کشتوکاڵی داپۆشراو تاکە بەشە لە سەرئاستی هەرێمی کوردستانی عێراق کە بڕوانامەی دبلۆمی تەکنیکی دەبەخشێتە دەرچوانی لە بواری کشتوکاڵی داپۆشراودا . لەم بەشەدا خوێندکار زانیاری تەواو بە شێوەیەکی سەردەمیانە و  تەکنەلۆجیای تازە وەردەگرێت لەسەر چۆنێتی چاندن وپەروەردەکردن و بە بەرهەمهێنانی بەروبومی کشتوکاڵی وەک سەوزەوات و میوەهات بە شێوازی نوێ لە ناو خانووی داپۆشراو بەئامانجی زیادکردن و چاکردنی بەرهەمی ڕووەکی باخداری بە شێوازی نوێ کەزیاد؛ردنی ستونی بەرهەم دەهێنرێت.

مێژوویی بەش:

ئەم بەشە لە ساڵی خوێندنی ٢٠٠٥-٢٠٠٦ دامەزراوە و یەکەم ژمارەی دەرچووانی ٤٠ خوێندکار بووە لە ساڵی خوێندنی ٢٠٠٧-٢٠٠٨.

ئامانجەکانی بەش:

١. پێگەیاندنی کادری مام ناوەند لە بواری پسپۆڕی (ژوری داپۆشراو) واتە خانووی پلاستیکی و خانووی شووشە کە تەکنەلۆجیایەکی تازەیە لە بواری بەرهەم هێنانی بەروبوومی کشتوکاڵی کە گرنگی ئەدات بە دروستکردن و دامەزراندنی پڕۆژەکانی ژوری داپۆشراوپاش تەواوکردنی پڕۆگرامی خوێندن بە دوو قۆناغی خوێندن بەوانەی تیۆری و پراکتیکیەوە وەئەنجامدانی مەشقی  پراکتیکی بۆ ماوەی دوو مانگ ووەپێدانی  بڕوانامەی (دبلۆمی تەکنیکی).

٢. دەرچوانی ئەم بەشە شارەزادەبن لە دامەزراندن و بەڕێوەبردن و ئەنجام دانی کارە کشتوکاڵییە تایبەتیەکانی پرۆژەکانی ژوری داپۆشراو وبەرهەمهێنانی بەروبوومی کشتوکاڵی بەو شێوە تەکنەلۆجیایە.

٣. گرنگی دان  بەپەروەردەکردن و دابینکردنی ژینگەی گونجاو بۆ بەرهەم هێنانی بەروبوومی کشتوکاڵی لە ناو  ژوری داپۆشراو بە ئامانجی چاکردن و زیادکردنی بەرهەمی کشتوکاڵی بە شێوەی تەکنەلۆجیای تازە.

گرنگی بەشەکە لە بازاڕدا:

ڕۆڵی ئەم بەشە لە بازاڕدا بریتییە لە بەرهەمهێنان و دابینکردنی سەوزەوات و هەندێک جۆری میوە بۆ بازاڕەکان کە لە ژێر خانووی پلاستیکی دەچێنرێت و هەلی کار بۆ کادرە کشتوکاڵییەکان لە پڕۆژە کشتوکاڵییەکان بۆ خانووە خانووی پلاستیکیەکاندا دابین دەکات.

گرنگی بەشەکە لە کۆمەڵگادا:

دەرچووانی ئەم بەشە دەتوانن سوود بە کۆمەڵگا بگەیەنن بە زیادکردنی بەرهەمهێنان و دابینکردنی بازاڕەکان بە هەندێک سەوزە و میوەی پاک کە لە ژێر خانووە پلاستیکیەکاندا چێنراون لە بازاڕە ناو خۆییەکان، دوور لە نەخۆشی و مێرووەکان، بەڕەچاوکردنی بنەماکانی پارێزگاریکردن لەتەندروستی و ژینگەی مرۆڤ هەروەها ڕەخساندنی هەلی کار بۆ کادیرانی کشتوکاڵی لە کەرتی تایبەت.

جۆرەکانی ئەو کارانەی کە دەتوانن لە لایەن دەرچووانی ئەم بەشەوە جێبەجێ بکرێن:  

دەرچووی ئەم بەشە بڕوانامەی دبلۆمی تەکنیکی لەبواری کشتوکاڵی پارێزراو بەدەست دەهێنێت کە شایستەی ئەوە دەکات لە وەزارەتی کشتوکاڵ و بەڕێوبەرایەتییە کشتوکاڵییەکان و وێستگەکانی توێژینەوە یان لە کەرتی تایبەتدا کار بکات، وەک پڕۆژەی دروستکردن و بەڕێوەبردنی خانووی پلاستیکی.

کام نازناو دەتوانرێت بدرێت بە دەرچوانی ئەم بەشە؟

ڕاوێژکاری کشتوکاڵی.

پێش مەرجەکانی خوێندکار چین بۆ ئەوەی بتوانن سەرکەوتن لەم بەشەدا بتوانن:

پێشنیار دەکرێت خوێندکاری وەرگیراو لەم بەشەدا ئەزموونی هەبێت لە بواری کشتوکاڵ بە گشتی و خانووی پلاستیکی و ئابوری کشتوکاڵی.

ئەنجومەنی بەش
ناوی سیانی نازناوی زانستی پێگە
عبدول مسته‌فا حمه‌ ره‌ش
پ.یاریده‌ده‌ر
ئەندام
نیان جلال قادر
م.یاریده‌ده‌ر
ئەندام
هه‌وار علی معروف
م.یاریده‌ده‌ر
ئەندام
چنور یوسف شكور
م.یاریده‌ده‌ر
ئەندام

پەیوەندی