Back

زانستی خۆراک و کۆنترۆڵی جۆری ، هەر خۆراكێكە كە گۆڕانکاری تێدا کراوا  تا ببێتە  بەرهەمێكى باشتر و كۆنترۆڵى جۆری ڕێسايێكە يان كۆمەڵە ڕێسايێكە کە كڕياردڵنیا دەکات لە سەلامەتی و باشی  بەرهەمەکە هەروەها كڕيار دڵنيادەکات کە بەرهەمەکە بە پێی  پێداويستيەكانى خزمەت کراوە. ئەم بەرنامەيە دروست كراوە تا قوتابى دەستەبەر بكات لەگەڵ تێگەیشتن و  زانينى هەنگاوى سەرەكى لە پەرەسەندنی خۆراك و دەست پێكردنى پيشەسازييى پێكهاتە و بەرهەمى نوێ تا گوزەران و شێوازێکی ژيانى تەندروست دەستەبەر بکەن . ئەم بەشە لەسەر بنەمای تواناو شارەزایی مامۆستایان وکەرمەندانی  ئەم بەشە پێک هێنراوا. بۆ نموونە خۆراكی مرۆڤ، كيمياى خۆراك، مايكرۆبايۆلۆجياى خۆراك، خ بازرگانى كردنی خۆراک و خستنە بازاڕەوە، خۆراك پێچانەوە، سەلامەتيى خۆراك و كۆنترۆڵى جۆری و چەندین بابەتیکە.

ئەم بەشە سەر بە چ کۆلێج یان پەیمانگەیەکە ؟ خوێندن لە بەش چەند ساڵە ؟ شوێنەکەى؟ واتە ناونیشانى تەواوى

  بەشی زانستی خۆراک و کۆنترۆڵی جۆری سەر بە پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆیە کە یەکێکە لە پەیمانگاکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی. شوێنی پەیمانگاکە دەکەوێتە گەڕەکی بەکرەجۆی شاری سلێمانییەوە. سیستەمی خوێندن لەم بەشە بۆلۆنایا کە سیستەمێکی پەروەردەیی ئەوروپیە لەم سیستەمەدا خوێندکار دەبێت ١٢٠ یەکە وەربگرێت بە دوو ساڵی خوێندن بۆ ئەوەی پێوەستیەکانی پرۆگرامی دبلۆم پربکاتەوە. وە هەر وانەیەک ژمارەی یەکەی تایبەتی خۆی هەیە. لەم بەشەدا خوێندکار دەبێت ١٢٠ یەکە وەربگرێت بۆ ئەوەی بتوانێت لەم بەشە دەربچێت. هەر یەکەک یەکسانە بە ٢٥ کاتژمێری خوێندن.  لە سەرەتای دەستپیکردنی  ساڵی یەکەمی خوێندندا خوێندکار کۆرسێکی ڕێپیشاندەر وەردەگرێت لە لایەن زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانییەوە کە تیایدا خوێندکاران ئاشنا دەکرێت بە یەکتر و بە پەیمانگاکە و بەش و زانیاری لەسەر ئەو یەکانەی کە دەبێت وەریبگرن.      

کورتەیەکى مێژووى لەسەر بەش:

( بۆ نموونە کەى بەش دامەزراوە – یەکەم جار بە چ ناوێکەوە بوە دواتر بۆ چ ناوێکى تر گۆراوە – یەکەم وەجبەى دەرچووانى بەش چەند خویندکار بوە و سالى چەند بوە؟ وە دوایین ساڵ چەند خوێنکارى تخرخ پێکردوە؟

  بەشی پیشەسازی خۆراک و کۆنترۆڵی جۆری  لە ساڵی ٢٠١٨ دا دامەزراوە لە سەرەتاوە هەتا ئێستاش هەر هەمان ناوی هەبووە. یەکەم وەجبەی خوێندکار کە لەم بەشە وەرگیراون بۆ ساڵی خوێندنی  ٢٠١٨-٢٠١٩ پیک هاتبوو لە ٩٣ خوێندکار دوواتر لە سالی ٢٠٢١-٢٠٢٢  گۆراوە بۆ بەشی زانستی خۆراک و کۆنترۆڵی جۆری.

ئامانجى کردنەوەى بەش:

بەرهەمهێنانی لێهاتوی پیشەیی لە پیشەسازی خۆراکدا بۆ رێکخراوە پەروەردەی و توێژینەوەێکان. بۆ بەستنی پەیوەندی لە نێوان پەیمانگاکانی فێرکردن و توێژینەوە، حوکمەت و بەکارهێنەردا لە بارەی بەشی زانستی خۆراک و کۆنترۆڵی جۆریدا. دەستەبەر کردنی شیکردنەوەی بەرهەمە خۆراکێکان و هۆشداریدان لەسەر گرنگی سەلامەتی خۆراکی دەستکاری کراو یان چاککراو لە ڕوی کوالیتیەوە . بۆ دەستەبەر کردنی دەورەی راهێنانی ستافی بەش بە بەشداری پێکرنیان لە کونفرانس و وۆرکسۆپ و سیمیناردا و بۆ فراواندکردنی مەدای توێژینەوە. بۆ زانیاریدان بە بازرگانانی ناوچەکە دەربارەی ئەو بەرهەمە خۆراکیانەی هاوردەی ناوچەکەی دەکەن وە کۆنترۆلکردنی  کوالیتی بەرهەمەکانیان وە بۆ دلنیاکردنی بەکارهێنەر لەو بەرهەمە خۆراکیانەی کەهاوردە کراون.

گرنگى بەش لە بازاردا:

دەرچووانی  بەشی زانستی خۆراک و کۆنترۆڵی جۆری ڕۆڵێکی کارامەیان دەبێت لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا بە دروستکرنی بەرهەمە  خۆراکێ خۆماڵێکان بەشێوەیەکی سروشتی و بە بێ بەکارهێنانی هیچ ماددەیەکی  پارێزەر. بەهۆی کارامەیی و گرنگی ئەم بەشەوە بەرهەمە کشتوکاڵێکانی ناو بازارەکان زیاتر دەخرێنە کارەوەو بەکاردێتەو بۆ بەرهەمهێنانی بەرهەمی خۆراکی تەندروست.  دەرچووانی ئەم بەشە بە شێوەیەکی سەربەخۆ دەتوانن کاری خۆیانیان هەبێتلە دروست کردنی هەمو بەرهەمە خۆراکێکان بەشیوەکی زانستی وە خستنە بازاڕێوە.

گرنگى بەش لە نێو گۆمەڵگەدا:

ئەم بەشە تاكە بەشە لەسەر ئاستی هەرێم  كوردستان کە دەرچوی بەشی زانستی خۆراک و کۆنترۆڵی جۆری و هەلگری بروانامەی دبلۆمی کە بە شێوەیەکی  باش پەروەردەکراون بەرهەم دەهێنێت.دەرچوانی ئەم بەشە لە توانایاندا دەبێت بە شیوەیەکی سەرکەوتوانە خزمەتی خۆراک و ئەو بەرهەمانەی پەیوەندی بە پیشەسازی خۆراکەوە هەیە بکات وە هەروەها لە توانایدا دەبێت بە شێوەیەکی لێهاتووانە شیکاری بۆ سەلامەتی و کوالیتی و پێویستی بەرهەمە خۆراکێکە بکات.  وە خوێندکاری دەرچو لە توانایدا دەبێت  گەشە بە کوالیتی ئەو بەرهەمە خۆراکیانە بدات کە هاوردەی ناوچەکە کراون یان هاوردەی وڵات کراون. وە لە ڕێگەی ئەو بابەتانای کە لە کاتی خوێندندا وەری گرتوە خوێندکاری دەرچوو لە توانایدا دەبێت کە زانیاری لە سەر سەلامەتی خۆراک بدات بە سێکتەری بەرهەمهێن یاخود مارکێتەکان و ڕێگە لە هێنانی خۆراکی بەسەرچوو بگرێت بینە ناوچەکە یان وڵاتەوە  لە ئێستادا  زۆربەی خەڵک زیاتر بە دوای بەرهەمە خۆراکێ سروشتێکاندا دەگەڕێت چونکە زیاتر تەندروستە بۆ تەندروستی مرۆڤ.  بەکارهێنانی بەرهەمە خۆماڵێکان گرنگیەکی سەرەکیان دەبێت لە باشتر کردنی تەندروستی مرۆڤ .

خوێندکار کە تخرج دەکات دەتوانێت چ کارێک بگرێتە ئەستۆ؟

هەڵگرانی بڕوانامەی دبلۆمی ئەم بەشە دەتوانن لە وەزارەتی تەندروستی، وەزارەتی بازرگانی،  وەزارەتی پەروەردە وەک ڕاوێژکاری خۆراکی مرۆڤ، کیمیاوانکی خۆراک، شیکەرەوەیەکی خۆراک، بەرێوبەری بەرهەمهێنانی خۆراک، رابەری کۆنترۆلی جۆری، توێژەرەوەی خۆراک لە بواری بەشی زانستی خۆراک ، لە دەزگا ئەکادیمی وتوێژینەوەکاندا دابمەزرێن.

خوێندکار کە تخرج دەکات چ ناونیشانێک وەردەگرێت ؟ بۆ نموونە ( بەرێوەبەر ؟ ئەندازیار ؟ ژمێریار ؟ کۆمەڵناس؟

خوێندکار کە تخرج دەکات  لەم بەشە وەک تەکنیکارێکی ڕاوێژکاری خۆراکی مرۆڤ، کیمیاوانکی خۆراک، شیکەرەوەیەکی خۆراک، بەرێوبەری بەرهەمهێنانی خۆراک، رابەری کۆنترۆلی جۆری، توێژەرەوەی خۆراک لە بواری پیشەسازی خۆراکی کاربکات.

خوێندکار کە وەردەگیرێت چ باکگراوندێکى هەبێت زۆر سەرکەوتوودەبێت لە م بەشە؟ 

خوێندکار دەبێت دەرچوی پۆلی ١٢ ی زانستی بێ و کۆ نمرەی پۆلی  ١٢ ی لە( ەە )کەمتر نەبێ. کاتێک خوێندکار لەم بەشە وەردەگیرێت ئەگەر باکگراوندێکی باشی هەبێت لە وانەکانی( کیمیا و زیندەوەرزانیدا و ئینگلیزی) زۆر سەرکەوتوو دەبێت لە بەشی زانستی خۆراک و کۆنترۆڵی جۆری  .

پەیوەندی