به‌شى دیزاینى باخچه‌كان تاكه به‌شه له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان و عێراق كه دوو زانستی سه‌ره‌كى له خۆ ده‌گرێت زانستی یه‌كه‌م رووه‌كزانی, كه بریتیه له‌و زانست و هونه‌ره‌ى له گه‌شه‌ى ڕووه‌ك و جۆری ئه‌و رووه‌كانه ده‌كۆڵێته‌وه كه‌ده‌ست نیشان ده‌كرێن به ره‌چاوكردنی شێوازی كارلێكردنیان له‌گه‌ڵ سروشت و ده‌وروبه‌ریان له (خاك, ئاو و هه‌وا). زانستی دووه‌م كه خۆى ئه‌بینێته‌وه له هونه‌ر و پرۆسه‌سازی دیزاین كردن و دانانى پلان بۆ به‌شێوه‌گه‌یاندنى شوێنه گشتیه‌كان و پارك و باخچه‌ی ماڵ و قوتابخانه و باخچه داخراوه‌كان كه‌به‌شێوه‌یه‌ك گونجاو بێت له‌گه‌ڵ ژینگه‌ى شار و شارۆچكه و لادێكان.
ئەم بەشە سەر بە چ کۆلێج یان پەیمانگەیەکە ؟ خوێندن لە بەشە چەند ساڵە ؟ شوێنەکەى؟ واتە ناونیشانى تەواوى:
پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ/ ٢ سالە/ كوردســــــــــتانی عیراق/ پاریزگای سلیمانی/ بەکرەجۆ
کورتەیەکى مێژووى لەسەر بەش
ئەم بەشە بۆ یەکەم جارە کە لە سالی خویندنی 2018-2019 لە پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ کراوەتەوە, وە لە توانيايدا هەبووە كە خويندكار وەربگریت, سیستەمی خوێندن لەم بەشە بۆلۆنایا كە سیستەمێكی پەروەردەیی ئەوروپیە,لەم سیستەمەدا خوێندكار دەبێت 120 یەكە وەربگرێت بە دووساڵی خوێندن بۆ ئەوەی پێویستییەكانی پرۆگرامی دبلۆم پر بكاتەوە. هەر وانەیەك ژمارەی یەكەی تایبەتی خۆی هەیە. پێویستە خوێندكار 120 یەكە وەربگرێت بۆ ئەوەی بتوانێت لەم بەشە دەربچێت. هەر یەكەیەك یەكسانە بە 27 كاژێری خوێندن. لە سەرەتای دەستپێكردنی ساڵی یەكەمی خوێندن دا خوێندكار كۆرسێكی رێپیشاندەر وەردەگرێت لەلایەن زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانییەوە كەتیایدا خوێندكاران ئاشنا دەكرێت بە یەكترو بە پەیمانگا و بەش و زانیاری لەسەر ئەو یەكانەی كەدەبێت وەریبگرن.
- ئامانجى کردنەوەى بەش
- تێگەیشتن لە ڕەهەندە جیاوازەكانى رووەکزانی.
- بەستنی پەیوەندی لە نێوان پەیمانگاكانی فێركردن و توێژینەوە و کەرتی گشتی و تایبەت .
- بەدەستهێنانى زانیارى تیۆرى لەسەر بنەما سەرەكیەكانى هەریەك لەدیزاین و رووەکزانی.
- بەدەستهێنانى زانیارى زانستى بەجۆرێك بتوانرێت بەشێوەى كردارى بەكاربهێنرێت.
- دیزاینكردن و جێبەجێكردنی دیزاین لە چەند شوێن بە پێوانەو شێوەی جیاواز.
- دیزاینكردن و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى باخچه‌كان, هه‌ر له‌هه‌نگاوى یه‌كه‌مه‌وه, به‌ده‌ستنیشانكردنى كێشه, بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنى شوێنه‌كه, شێوازى دانانى بیرۆكه‌ى پڕۆژه و هه‌نگاو به هه‌نگاو گه‌شه‌كردنى دیزاین تا گه‌یشتن به دیزاینى كۆتایى.
- هه‌بونى زانیارى باشتر له‌سه‌ر ورده‌كاریه‌كانى دیزاینی باخچه‌كان, به ئاگابون له به‌شى نازیندووى باخچه‌كان (ڕێگه, جێگاى دانیشتن , كه‌پر …. هتد) و به‌شى زیندووى (دار, ده‌وه‌ن, په‌رژین, گوڵ,چیمه‌ن….. هتد).
گرنگى بەش لە بازاردا:
گرنگی بەش ئامادەكردنى پسپۆرى تایبەت لە بوارى پلان دانان, دیزاین, جێبەجێكردن و بەڕێوەبردنى پارك, باخچە, شوێنە گشتیى و تایبەتیەكان لە ڕێى دۆزینەوەى نوێ و بەشێوەیەكى ئەندازەیى و بەپێى بنەماى ئەكادیمى و توێژینەوەى زانستى لە بازاری کاردا.
خوێندکار کە تخرج دەکات چ ناونیشانێک وەردەگرێت ؟
دواى دەرچوون لە كۆتا تاقیكردنەوەى كۆرسەكان, خوێندكاران بڕوانامەى تایبەت (دبلۆم) لە بەشى دیزاینى باخچەکان وەردەگرن, كە دەتوانن كاربكەن لە پارك و باخچە گشتیەكان, باخ , خانووى داپۆشراو تایبەت بە ڕووەكى جوان و نەمامگەكان, و هەروەها كاربكەن وەك دیزاینەر لە کۆمپانیای تایبەت بە دروستکردن و دیزاینی باخچەکان.
خوێندکار کە وەردەگیرێت چ باکگراوندێکى هەبێت زۆر سەرکەوتوودەبێت لە م بەشە؟
خویندکار دەبیت دەرەرچووی ١٢ ئامادەیی بەشی زانستی بیت,وە زانیاری باشی هەبیت لە پرۆگرامەکانی کۆمپیوتەر، هونەری وینەکیشان، زمانی ئینگلیزی و زانستی بیرکاری.