Back

به‌شی په‌رستاری له‌په‌یمانگای ته‌کنیکی هه‌له‌بچه‌ له‌ساڵی 2003 دامه‌زراوه‌ وه‌جبه‌ی یه‌که‌می خوێندکاره‌کانی 25 خوێندکار بووه‌ ،پاشان له‌ساڵی 2007 داخراوه‌ و دواتر له‌ساڵی 2009 دوباره‌ خوێندکار له‌م به‌شه‌ وه‌رگیراوه‌ و تائیستا به‌رده‌وه‌مه‌ له‌پێگه‌یاندنی خوێندکار.پێگه‌یاندنی کادیری ته‌کنیکی په‌رستاری هه‌ڵگری بروانامه‌ی ته‌کنیکی بنه‌ره‌تی(دوساڵ) بۆ ئه‌و خوێندکارانه‌ی که‌ئاره‌زومه‌ندن بروانامه‌ی دبلۆمی ته‌کنیکی به‌ده‌ست بهێنن.ئه‌م به‌شه‌ سه‌ربه‌ په‌یمانگای ته‌کنیکی هه‌له‌بجه‌یه‌، خوێندن له‌م به‌شه‌ دووساڵه‌.په‌یمانگای ته‌کنیکی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌که‌وێته‌ ناو پارێزگای هه‌له‌بجه‌/ده‌روازه‌ی شاربه‌شی په‌رستاری له‌په‌یمانگای ته‌کنیکی هه‌له‌بچه‌ له‌ساڵی 2003 دامه‌زراوه‌ وه‌جبه‌ی یه‌که‌می خوێندکاره‌کانی 25 خوێندکار بووه‌ ،پاشان له‌ساڵی 2007 داخراوه‌ و دواتر له‌ساڵی 2009 دوباره‌ خوێندکار له‌م به‌شه‌ وه‌رگیراوه‌ و تائیستا به‌رده‌وه‌مه‌ له‌پێگه‌یاندنی خوێندکار.

پەیامی بەش:

زانستی پزیشکی په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی به‌ژیانی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌وه‌ هه‌یه‌،ئه‌م په‌یوه‌ندیه‌ش رۆژبه‌رۆژ له‌زیادبوندایه‌،له‌و پێناوه‌شدا پێگه‌یاندنی کادیری لێهاتو پێشه‌نگ ئه‌رکی له‌پێشینه‌ی به‌ش ده‌بێت.

له‌رێگه‌ی توێژینه‌وه‌ و بڵاوکردنه‌وه‌ی زانیاری پزیشکیه‌وه‌ کادیرانی به‌شی په‌رستاری رۆڵی به‌رچاویان ده‌بێت له‌هۆشیارکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ به‌ئه‌نجامدان و بڵاوکردنه‌وه‌ی  توێژینه‌وه‌،به‌مه‌ش کاریگه‌ری باشی له‌سه‌ر به‌دیهێنان و به‌ره‌و پێشبردنی که‌رتی ته‌ندروستی و پاشانیش بۆ کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ته‌ندروست.

هه‌وڵدان بۆ پێشه‌نگ بوون له‌فێرکردن و ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌ی زانستی و کاری هاوبه‌ش(ئینته‌رشیپ)،به‌مه‌به‌ستی باشترکردنی بواری ته‌ندروستی هه‌رێمی کوردستان.ده‌رچوان فێرده‌کرێن چۆن له‌ئاست پێداویستیه‌کانی سێکته‌ری ته‌ندروستیدابن له‌رو چه‌ندایه‌تی و چۆنایه‌تیه‌وه‌.

دیدی بەش:
  1. پێگه‌یاندنی کادیری ته‌کنیکی په‌رستاری هه‌ڵگری بروانامه‌ی ته‌کنیکی بنه‌ره‌تی(دوساڵ) بۆ ئه‌و خوێندکارانه‌ی که‌ئاره‌زومه‌ندن بروانامه‌ی دبلۆمی ته‌کنیکی به‌ده‌ست بهێنن یان کۆنمره‌یان که‌مه‌.
  2. ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌ی زانستی و سازدانی کۆنفرانس و‌ ۆرکشۆپ   له‌بواره‌جیاوازه‌کاندا به‌مه‌به‌ستی پێشخستنی زانستی ته‌ندروستی و هۆشیارکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا.
  3. دانانی به‌رنامه‌ی کورتخایان و درێژخایان به‌مه‌به‌ستی زیادکردنی کارامه‌ی پیشه‌ی ئه‌و په‌رستارانه‌ی که‌ له‌نه‌خۆشخانه‌کان کارده‌که‌ن به‌مه‌به‌ستی ئاشناکردنیان به‌زانست و گۆرانکاریه‌کانی سه‌رده‌م.
  4. سودوه‌رگرتن له‌ئامێر و که‌ره‌سته‌ نوێیه‌کانی بواری پزیشکی،به‌مه‌به‌ستی ئاشناکردنی خوێندکاران پێیان و سودوه‌رگرتن لێیان له‌خزمه‌تگوزاریه‌ ته‌ندروستیه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگه‌.
  5. به‌شداریکردن له‌زیادکردنی هه‌لیکار بۆ ده‌رچوان و گه‌نجانی بێکار له‌رێگه‌ی راهێنان و راوێژکاریه‌وه‌.
  6. به‌هیزکردنی په‌یوه‌ندی زانستی و رۆشنبیری له‌گه‌ڵ ڕێکخراوه‌کانی ناوخۆ و نێوده‌وڵه‌تیه‌کاندا.

ئامانجەکانی  بەش:

بەشی پەرستاری هەمان کۆمەڵە بەهاکانی کەرتەکانی تەندروستی پزیشکی دەگرێتەبەر، کە بریتین لە: ڕێزگرتن، دەستپاکی، داهێنان، سەرکردایەتی، کاری تیمی و هاوکاری، لێپرسینەوە، بەڕێوەبردن، و هەمەجۆریی.

ئامانجی بەش:

پاش تەواو کردنی بەشی پەرستاری خوێندکاران دەتوانن ئەم بەرپرسیارەتییانەی خوارەوە بگرنە ئەستۆ

  1. چاودێری نه‌خۆش له‌نه‌خۆشخانه‌کاندا
  2. هاوکاریکردنی پزیشک له‌ده‌ستنیشانکردن و چاره‌سه‌ری نه‌خۆش
  3. یارمه‌تیدانی نه‌خۆش له‌باشکردنی ته‌ندروست دوای نه‌خۆشی
  4. پێدانی ده‌رمانی نوسراو به‌نه‌خۆش
  5. به‌ده‌مه‌وه‌ چونی و چاره‌ه‌ری گونجاو له‌حاله‌ته‌ کتوپره‌کاندا پێشخستنی سیسته‌می ته‌ندروست

پەیوەندی