Back

بەشی تەکنەلۆژیای زانیاریی لە ساڵی ٢٠٢١ دامەزراوە و یەکێکە لە بەشەکانی پەیمانگەی تەکنیکی هەلەبجە .

  1. پیًشكەشكردنى داواكارى لەم بەشە پێویستە پاڵێوراو  هەڵگری بڕوا نامەی دبلۆم ( پۆلی دوانزە) بێت  و بەشی زانستی بیت یان بڕوانامەكەی لەلایەن وەزارەتی پەروەردە دانی پێدا نرابێت .
  2. شێوازی هەڵبژاردن لە ژێر سەرپەرشتی وەزارەتی خوێندنى باڵا و توێژینەوەی زانستی بێت هەروەها پەسەندكردن بە كێبڕكێى نمرە دەبێت .
  3. زمانی ئینگلیزی بەكارەهێنرێت وەكو ناوەندی وانە وتنەوە هەروەها داواكراوە بۆ تاقیكردنەوە بە نوسین , وەرزی خوێندن و ڕاپۆرت .
  4. ماوەی خوێندن دوو ساڵە وە ئەوپەڕی چوار ساڵ بۆ تەواوكردنی بڕوانامە . وە سیستەمی بۆڵۆنا پەیڕەو دەکریت واتە چوار سیمیستەری پیویستە بۆ بەەست هینانی بڕوانامە.
  5. خوێندكار پێویستە خۆی بە كاتی تەواو تۆمار بكات .

 هەڵسەنگاندن بە گوێرەی یاسا و ڕێساى وەزارەتی خوێندنى باڵا و توێژینەوەی زانستی دەبێت .

بەرنامەی خوێندن (منهج) : بۆ بەدەستهێنانی دیبلۆمی تەكنیكی زانیاری تەكنەلۆجی خوێندكار پێویستە بە لایەنی كەمەوە ١٢٠ یەكەی  ساڵانەی هەبیت

پەیامی بەش:

بەشی تەكنەلوَجیاى زانیارى هەوڵ دەدات بۆ ئامادەكردنی دەرچووی شیاو كە بتوانن لێهاتوویانە مامەڵە لەگەڵ پڕۆگرامەكان و پڕۆگرامسازی وزانیاریەكان بكەن لەگەڵ كاركردن لەسەر فەراهەمكردنی هەلی گونجاو بۆ گەشەدان بە تواناكانی كۆمەڵگە , سوود وەرگرتن لەو پێشكەوتنەی كەرووی داوە لە تەكنەلۆژیای زانیاریەكان سەرەڕای پێشەنگی لە بواری فێركردن و پەروەردەیی و ئەكادێمی و توێژینەوەیی , بەشێوەیەك والەبەشەكە بكات كە بتوانێت پڕۆگرامسازی خاوەن كارامەیی بەرز و لێهاتوو بخاتە نێو كۆمەڵگە كە توانایان هەیە بەشدار بن لە بونیاتنانی دامەزراوەجۆراوجۆرەكانی و گواستنەوەی زانیاری بۆی.پێگەیاندنى كادر و پسپۆرى تەكنیكى شارەزا كە بیرمەندێكى لێهاتوو و پەیوەندیكەرى كاریگەر , چارەسەركەرى كێشە نوێكان و فێركەرى هەمیشەیى و سەركردەی ڕەوشت بەرز بن , هەروەها پێگەیاندنى شارەزا لە بوارە جیاجیاكانى تەكنەلۆجیایی زانیاریدا لەسەر ئاستی دیبلۆمى تەكنیكى , تەیار بە شارەزایی و زانیارى سەردەم هاوشان لەگەڵ دوا پێشكەوتنەكانی زانست و تەكنەلۆجیا و لەبەر ڕۆشنایی پێویشتیەكانى بازاڕى كار بۆ ئەوەى بتوانن خزمەتى كۆمەڵگە بكەن و بەشدارى بكەن لە پەرەپێدان و پێشكەوتندا .

دیدی بەش:

بەشی تەكنەلوَجیاى زانیارى هەوڵ دەدات بوَ ئەوەى پێشەنگ بێت لە فێركردن و توێژینەوەى زانستى بوَ باشتركردن و دەوڵەمەنكردنى بوارى تەكنەلوَجیاى زانیارى لە جیهان وە كوردستان بەتایبەتى ,كە دەرچوان فێر دەكرێن لەڕووى چەندایەتى و چوَنایەتییەوە لە ئاستى پێداویستیەكانى بازاڕی كار لە كەرتى گشتى و كەرتى تایبەت . ئەم بەشە گرنگی دەدات بە بەكارهێنانی شێوازە تیۆری و پراكتیكیەكان بۆ چارەسەركردن و گواستنەوەی زانیاریەكان لەرێگەی كۆمپیوتەرەوە. وە هەوڵ دەدات بوَ دانانی بنكەیەكی زانستی لە داهێنانكاران و پسپۆڕان لە زانستی كۆمپیوتەری و پڕۆگرامسازی و ئەو بوارانەی كە پەیوەندیان هەیە بە زانست و ئەپڵیكەیشنەكانی كۆمپیوتەر , لەگەڵ هەوڵی بەردەوام بۆ ئامادەكردنی پلانەكان بۆ پەرەپێدانی ئامراز ەكانی خوێندن بەمەبەستی گەرەنتی كردنی تەواوكردنی پێوەرەكانی باشی . هەروەها رژد بوون لەسەر ئامادەكردنی دەرچووی جیاواز و ناوازە كە بتوانێت داواكاری و پێویستیەكانی بازاڕی كار پڕبكەنەوە و دوانەكەون لەو گەشەسەندنە گەورەیەی كە لە بواری تەكنەلۆژیای زانیاریەكان و گەیاندندا هەیە . هەروەها بتوانن خوێندنی باڵای خۆیان تەواو بكەن بۆ بەدەست هێنانی بڕوانامەی بەکارلۆریۆس و ماجستێر و دكتۆرا لەبوارە پسپۆڕیەكان و ئەنجامدانیتوێژینەوەی زانستی ئاست بەرز.

ئامانجەکانی بەش:

بەشى تەكنەلۆجیاى زانیاریەكان هەوڵ دەدات پێشەنگ بێت لە فێركردن و توێژینەوەی زانستى و كارى هاوبەش (ئینتورنشیب) لەگەڵ هاوبەشەكاندا بۆ باشتركردنى داهاتووى تەكنەلۆجیای زانستى , كە دەرچوان فێردەكرێن لە ڕووى چەندایەتى و چۆنایەتیەوە لە ئاستى پێداویستیەكانى بازاڕى كار لە كەرتى گشتى و تایبەتدا , دەرچوانى ئەم بەشە شارەزا و لێهاتوو دەبن لە :

  • دەرچوواندنی كادیری پسپۆڕ كە توانای وەڵامدانەوەی داواكاری و پێداویستیەكانی بازاڕی كاری هەبێت و هەڵگری مەعریفەی تیۆری و پراكتیكی بن و خاوەن كارامەییە سەرەكیەكان بن بۆ بەكارهێنانی كۆمپیوتەر لە هەرێمی كوردستان و عێڕاق و زانكۆكانی عێڕاق
  • بەكارهێنان و پراكتیزە كردنى سەرجەم لایەنەكانى پڕۆگرامین , نێتۆركین , بەڕیوەبردنى پڕۆژەكانى ئایتى , وێب سایت , سیستەمەكانى كارپێكردن و داتابەیس .
  • بەكارهێنانى تازەترین ئامڕاز و بەرنامە و زانیارى نوێكان لە بوارى تەكنەلۆجیای زانیاریدا , تواناى سەربەخۆ كاركردن و چارەسەركردنى كێشە ئاڵۆزەكان .
  • هاندان و پێگەیاندنى كادیرى ئەكادیمى و زانستى پڕچەك بە لێهاتووی پراكتیكى و كاركردن بە شێوەی سەربەخۆ و بە گروپ
  • ئامادەكردن و ڕاهێنانى فێرخوازان بۆ ئەوەی بتوانن بڕوانامە نێودەوڵەتیەكان بەدەست بێنن لە بوارەكانى پڕۆگرامین و داتابەیس و وێب و نێتوەڕك و سیكوریتیدا وەكو سیسكۆ و ئۆراكڵ و سێرڤەر و … هى تر

. پێدانی مەعریفەی بنەڕەتی و سەرەكی بە دەرچوانی زانستەكانی كۆمپیوتەر بۆ ئەنجامدانی توێژینەوە و تەواو كردنی خوێندنی باڵا , هەروەها پێدانی كارامەیی پێویست بۆ ئەوەی بتوانن بەشێوەی تاكە كەسی بەردەوامیان هەبێت وەیاخود لەنێو تیمێكدا كار بكەن

ئەنجومەنی بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری
ناوی سیانی نازناوی زانستی پلە لە لیژنە
بەنان جمیل اورحمن
مامۆستای یاریدەدەر
سەرۆکى ئەنجومەن
سلمان ساحب محمد
مامۆستای یاریدەدەر
ئەندام
ئاراس سادق فتح للە
ئەندام

پەیوەندی