شیکاری نەخۆشییەکان
پسپۆریی شیکاری نەخۆشییەکان پسپۆرییه‌كی ته‌كنیكی پزیشكیه له شیكاری نه‌خۆشیەكاندا، كه بەکارهێنانی ڕێگا و ته‌كنیكی جۆراوجۆر له خۆ ده‌گرێت بۆ ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆشی و نه‌خۆشخه‌ره‌كان و دیاری كردنی هه‌ر گۆڕانكاریه‌كی نائاسایی له مرۆڤدا، ئه‌وه‌ش له‌ڕێگه‌ی چەندەها پشکنینی ورد و دروست بۆ نمونەی خوێن و شانەو شلە جیاوازەکانی تری لەش بە بەکارهێنانی چەندین ئامێری پێشكه‌وتووی هاوچه‌رخ، ده‌رچووانی ئه‌م به‌شه شان به‌شانی پزیشكه‌كان له بواری تاقیگه‌دا ڕۆڵی سه‌ره‌كی ده‌بینن له ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆشیەکاندا.
پرۆگرامه‌كانی خوێندن له بەشی شيكارى نەخۆشيەكان بە شێوەیەک داڕێژراوە که‌ئاستێكی زۆر نوێگه‌ری پێوه دیاره به‌له‌به‌رچاوگرتنی پرۆگرامی خوێندنی زانكۆ ئاستبه‌رزه‌كانی جیهان كۆرسه‌كانی خوێندن ده‌ستنیشانكراون بە جۆرێک تا ده‌رچووانی به‌شه‌كه‌مان له هه‌ر وڵاتێكی جیهان بتوانن درێژه به خوێندنی باڵا بدەن. هەروەها به‌رده‌وام پرۆگۆامه‌كانی خوێندن له‌لایه‌ن لیژنەی زانستی بەشەوە نوێ (ئاپده‌یت) ده‌كرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هەماهه‌نگ بێت له‌گه‌ڵ گه‌شه‌سه‌ندنه خێراكانی جیهان، خوێندكار له‌م به‌شه به‌شێوه‌ی هاوڕێك شان به‌شانی خوێندنی تێوری گرنگیه‌كی زۆر ئه‌درێته بابه‌تی پراكتیكی و زۆرترین كاتی بۆ ته‌رخان كراوه تا خوێندكار بتوانێت به‌ئاستێكی به‌رز ئازمایشه تاقیگه‌ییه‌كان ئه‌نجامبدات، هه‌روه‌ها خوێندكار خولی هاوینه‌ی هه‌یه (Internship) بۆ پیاده‌كردنی زانسته‌كان به‌شێوه‌ی كاره‌كی و مه‌یدانی به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ نه‌خۆشخانه حكومی و تایبه‌ته‌كاندا. به‌شی شیكاری نه‌خۆشیه‌كان بۆ بره‌ودان به تواناكانی ده‌رچوان و گه‌شه‌كردنی ئاستی زانستیان، ساڵانه به‌پێی پلانێكی زانستی خوێندنی ماسته‌ر ڕاده‌گه‌یه‌نێت و هه‌لی یه‌كسان ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ ته‌واوكردنی خوێندنی باڵا، وه بڕوانامه‌ی ماسته‌ر له شیكاری نه‌خۆشیه‌كان ده‌به‌خشرێته ده‌رچوه‌كانی كه پسپۆڕیه‌كان جیانه‌كراوه‌ته‌وه و خوێندكار ده‌بێته پسپۆر له شیكاری نه‌خۆشیه‌كاندا و له بواره جیاجیاكاندا ئه‌توانێت توێژینه‌وه و ماسته‌رنامه‌كه‌ی بنوسێت به‌پێی پلانی به‌شه‌كه كه زیاتر له‌بواره‌كانی ده‌ستنیشانكردنی گرفته‌كانی خوێن و به‌رگریزانی و مشه‌خۆره پزیشكیه‌كان و شانه‌زانی و نه‌خۆشیه بۆماوه‌یه‌كان و مایكرۆبایۆلجیدایە.
دەرچووانەی بەشی شیکاری نەخۆشییەکان کە بڕواناەی (بكالۆریۆس) بە دەست دەهێنن هە‌لی كاری هه‌یە له‌م بوارانه‌دا:
- خزمەت کردن له‌تاقیگەی نەخۆشخانە حكومیه‌كاندا.
- وەرگرتنی مۆڵەتی کردنەوەی تاقیگەی پزیشکی لەلایەن سەندیکای کارمەندانی تەندروستی دوای تەواوکردنی ماوەی خزمەتی یاسایی.
- خزمەتکردن له‌دامه‌زراوه‌كانی خوێندنی باڵا (زانکۆ و پەیمانگا و دامەزراوە هاوشێوه‌كان) وەک یاردەدەری توێژەر (معید).
- کارکردن له‌گه‌ڵ دامەزراوەکانی (كۆمپانیا) بواری پزیشكی و تاقیگه‌یی.
پەیامی بەش
ئەم بەشە گرنگی بە نوێکردنەوەی ستراتیژی خوێندن دەدات کە هاوتایە لەگەڵ پێشکەوتن و داواکارییەکانی بازاڕ، هه‌روه‌ها پڕكردنه‌وه‌ی شوێنی بەتاڵی کار لە تاقیگە پزیشکییەکان بە لە بەر چاوگرتنی داهاتووی خوێندکاران و دڵنیابوون لە توانا زانستی و تەکنیکییەکانیان.
خوێندكار له‌م به‌شه‌ئاشنا دەکرێن بە به به‌كارهێنانی ئامێر و تاقیگه‌ی پێشكه‌وتوو وه مامۆستا و پسپۆری بواری تاقیگه‌یی و كه‌سانی خاوەن بڕوانامه‌ی به‌رز، به ته‌كنیكه ئاست به‌رز و رێگا نوێكانی شیكاری نه‌خۆشیه‌كان، به‌م شێوازه كادێری پێشكه‌وتوو له‌بواری تاقیگه‌ی پزیشكی به‌رهه‌م دێنین بۆ خزمه‌تی وڵات.
دیدگا
- پەرە پێدانى لايەنى زانستى وئاشناكردنی خوێندكار به ئامێر و ته‌كنیكی هاوچه‌رخ و پێگەياندنى كارمەندی دڵسۆز و لێهاتوو.
- پێشكەشكردنى خزمەتگوزارى تەندروستى شایسته‌و باشتر بە هاووڵاتيان.
- ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی و دۆزینه‌وه‌ی ڕێگا چاره‌ی زانستیانه بۆ گرفته پزیشكیه له‌ناكاوه‌ن لە ڕێگەی پێگەیاندنی خوێندکاری خوێندنی باڵا (دبلۆمی باڵا، ماستەر، دکتۆرا).
ئامانجەکانی بەش
١. پێدانی بروانامەى بەكالۆريۆس، دبلۆمی باڵ، ماستەر و دکتۆرا لە بوارى زانستی شيكارى نەخۆشيەكان.
٢.ئامادەكردن و پێگەياندنى كادرى تەكنيكى پسپۆڕ و شارەزا لە بوارى شيكارى نەخۆشيەكاندا.
٣. بایەخدان و پەرەپێدان بە توانامرۆییەکان لە بواری پشكنينى تاقيگەيی بۆ یارمەتیدانی پزیشك لەدەستنیشانکردنی ئەو نەخۆشيانەی کە پەیوەندیان بە مرۆڤەوە هەیە.
پەیوەندی
ناونیشان: هەرێمی کوردستان، پارێزگای سلێمانی، چوارچرا، کەمپی کۆلێجە تەکنیکییەکان.
ئیمەیل: medical-lab.dept.chmt@spu.edu.iq
ژ.تەلەفون: 07701950788 / 0533310206
CHMT-Facebook