Back

بەشی پەرستاری

تێڕوانینێکی گشتی

بەشی پەرستاری بەشێکی پزیشکییە، سەربە کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکیە  لە   زانکۆی پۆلیتەکنیکی

 سلێمانی.

لە ساڵی ٢٠١٧- ٢٠١٨وە  دامەزراوە، نزیکەی ٤٢٠ خوێندکاری هەیە بۆ هەموو قۆناغەکانی خوێندنی، خوێندن تێیدا بە هەردوو سستمی بۆلۆنیاو سیستەمی ساڵانەیە، بە نزیکی٥٨ مامۆستاو معيدی بەڕێز لەم باشە وانە دەڵێنەوە و بەرپرسیارێتی زانستی و کارگێڕی ئەم بەشە زانستیەیان لە ئەستۆدایە، خوێندن تێیدا  بە زمانی ئینگلیزیە، خوێندکارانی ئەم بەشە  کۆمەڵێک زانیاریی تیۆرییان سەبارەت بە زانستی پەرستاریی مۆدێرن بەدەست دەهێنن، وەک وانەی پراکتیکیی توند لە شوێنە کلینیکییەکانداو نەخۆشخانەکاندا، جگەلە شێوازەکانی وانەوتنەوە لە تاقیگەی کۆلێژ، خوێندکاران بە بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە زانستی پەرستاری دەردەچن…

بەشی پەرستاری  یەکێکە لە گرنگترین بەشە تەندروستییەکان، بۆ  هەلی کارو بەرەوپێش بردنی کەرتی تەندروستی و   پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و چاودێری باری تەندروستی کۆمەڵگاو  خستنەوەی نەوەی تەندروست و پڕ زانیاری کردنی دایکانی دوو گیان و کەسانی بە تەمەن و گەنجانی ڕۆشنبیر.

وەرگرتن لەم بەشە پزیشکیەدا گرنگە ساڵانە لە ڕێگەی زانکۆ لاین و سیستمی یەکەمی پەیمانگاو سیستمی پاراڵێە، خواستێکی زۆری خوێندکارانی لە سەرە، چونکە بەشەکە فرە ڕەهەندەو دەرچوانی دەتوانن لە زۆر بواری پزیشکی ڕؤڵی خۆیان بگێڕن .

دیدگای بەش

دیدگای ئەم بەشە ئامادەکردنی ئەو پەرستارانەیە کە بە دەستپاکی و بەزەیی و میهرەبانییەوە لە نەخۆشخانە و کۆمەڵگادا کاردەکەن، هەوڵدان  بۆ پەرەپێدانی ناوەندەکانی پێشکەوتن لە پەرستاریدا کە بەرنامەی پەروەردەیی کوالیتی پێشکەش دەکەن، هەروەها هاندانی داهێنانەکان بۆ باشترکردنی چاودێری نەخۆش، لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە پێشەنگ بن لە پێشخستنی پراکتیکی پەرستاری پیشەیی نموونەیی بە پێشکەشکردنی چاودێری نەخۆش بە بەزەیی و کوالیتی …

لە لایەکی دیکەوە بۆ ئامادەکردنی پەرستاران بۆ پێشکەشکردنی چاودێری خۆپارێزی، کلینیکی و چاکسازی بۆ هەموو تەمەن و بارودۆخێک، پەرەپێدانی سەرپەرشتی زانستی خویندکار و دەرچوان، هەروەها گرنگی دان بە ئامادەکردنی ئەو پەرستارانەی کە بە خۆبەخشی و پەرۆشی و بەزەیی و میهرەبانی لە نەخۆشخانە و کۆمەڵگەدا کارکەن، پەرەپێدانی سەنتەری پێشکەوتوو  لە پەرستاریدا کە بەرنامەی پەروەردەیی کوالیتی پێشکەش بکەن لەسەر  بنەمای زانستی و هاندەر بۆ باشترکردنی پەروەردەی مرۆڤایەتی و تەندروستی گشتی کۆمەڵگادا بێت….

 

ئەرك                                    

بەشی پەرستاری لە کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی سەر بە  زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی  هەوڵێکی  زۆر دەدات وەک دابینکردنی تێگەیشتن لە سەرجەم لایەنە زانستی و تەکنیکییەکانی پەرستاری بۆ پەرستارانی پیشەگەر، توانای بەکارهێنانی تیۆری بە کردەوە لەگەڵ توانای کارکردن بە تیم و بەشداریکردن لە وۆرک شۆپ و سیمینار و توێژینەوەی پێشکەوتوو چالاکییەکانی تر، ئامادەکردنی ستافی پەرستاری کە بڕوانامەی زانستییان هەیە بۆ کارکردن لە کەرتی (حکومی و تایبەت)، توانای دابینکردنی چاودێری پەرستاری گشتگیر، هەروەها  خۆپاراستن و چارەسەر و چاکسازی بەرپرسیارێتی بنیاتنانەوە و پەرەپێدانی  باشترکردنی تەندروستی کۆمەڵگا.

ئامانجەکان:

–  پەرستاری هونەر و زانستی چاودێری تێکەڵ دەکات و گرنگی بە پاراستن و پێشخستنی و باشکردنی  

   تەندروستی و کارکردنی مرۆڤ دەدات.

– خۆپاراستن لە نەخۆشی و برینداربوون.

– ئاسانکاری بۆ چاکبوونەوە.

–  کەمکردنەوەی ئازارەکان لە ڕێگەی ئامادەبوونێکی بەزەییدارەو پەرستاری بریتییە لە دەستنیشانکردن

   و چارەسەرکردنی وەڵامەکانی مرۆڤ داکۆکیکردن لە چاودێریکردنی تاکەکان، خێزانەکان، گروپەکان، کۆمەڵگاکان و دانیشتووانەکان بە داننان بە پەیوەندییەکانی هەموو مرۆڤایەتی.

دروستکردنی پەیوەندی نێوان ستافی ئەکادیمی لەگەڵ پسپۆڕانی پزیشکی لەڕێگەی توێژینەوە و کۆنفرانس و سیمپۆزیۆمە زانستییەکانەوە یەکێکی ترە لە بنەما سەرکیەکانی پەرستاری.

  

پێداویستیەکانی بەش

پرۆگرامی توێژینەوەکە لەسەر بنەمای پرۆسەی بۆلۆنیا، سیستەمی گواستنەوەی قەرزی ئەوروپی (ECTS) دامەزراوە و ماوەی توێژینەوەکە چوار ساڵە، فێرکردنی زمان بە زمانی ئینگلیزییە،  پێویستە خوێندکاران مەشقی هاوینە لە قۆناغی سێیەم و پڕۆژەیەکی توێژینەوەی پەیوەست بە پسپۆڕی پەرستاری لە قۆناغی چوارەم (ساڵی کۆتایی) تەواو بکەن بۆ دەرچوون.

 

بڕوانامە و وەسفکردنی کار 

دوای دەرچوون لە تاقیکردنەوەکانی کۆتایی هەر وەرزێک و بەدەستهێنانی ١٢٠ کرێدیت لە ماوەی خوێندندا، دەرچووان بڕوانامەی بەکالۆریۆسی تەکنیکی لە پەرستاری بەدەست دەهێنن، خاوەن بڕوانامە دەتوانن وەک پەرستاری تەکنیکی لە نەخۆشخانە و ناوەندە کلینیکیەکان کار بکەن.