بەشی تەکنیکی ژمێریاری
1-کورتەیەک دەربارەی بەشی تەکنیکی ژمێریاری:
بەشی تەکنیکی ژمێریاری لە ساڵی ٢٠٠٣-٢٠٠٤ دامەزراوە، کە لا ساڵی یەکەمدا نزیکەی ٣٥ فێرخواز وەرگیراون لەم بەشە. کە لە ساڵی ٢٠٠٧ یەکەم خولی دەرچووان بڕوانامەی بەکالۆریۆسیان لە زانستی تەکنیکی ژمێریاری وەرگرت. هەروەها لە ساڵی ٢٠١٧-٢٠١٨ یەکەم خولی خوێندنی باڵا وەرگیران لەم بەشە کە فەرخوازان خوێندنی ماستەریان لە بواری تەکنیکی ژمێریاری خوێند. کە لە خولی یەکەمی خوێندنی ماستەردا ٤ خوێندکار وەرگیران. لەلایەکی ترەوە لە سالی ٢٠٢٠ یەکەم خولی فێرخوازان لە خوێندنی باڵا (دکتۆرا) وەرگیران، کە ژمارەیان ٤ فێرخواز بوو.
2-پەیامی بەش:
بەشی تەکنیکی ژمێریاری یەکێکە لە بەشەکانی کۆێژی تەکنیکی کارگێری کە سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانیە. کارە سەرەکیەکانی ئەم بەشە ئەوەیە کە کادری ئەکادمی لە ئاستی بەکالۆریۆس و خوێندنی باڵا پێبگەیەنێت کە پەیوەست بێت بە بازاری کارەوە. لەم بەشەدا، توێژینەوەی زانستی لەسەر ئاستی تاک و کۆمەڵ ئەنجام دەدرێت زیاتر پراکتحزە کردنی زانستی ژمێریاری و بەرەوپێشبردنی ئەم زانستە کە لەگەل ڕێڕەوی گەشەکردنی سەردەمیانە بگونجێت، کە ئەمە یارمەتی خوێندکارەکانمان دەدات کە دەرفەتی زیاتریان بۆ بڕەخسێت لە بازاری کاردا.
3-دیدی بەش
باوەڕ وایە کە بەشی تەکنیکی ژمێریاری لە چەندان بارودۆخ و ژینگەی جیاواز تێدەپەڕیوە. پڕۆگرامی ئەکادێمی ئەم بەشە تێهەلکێشە لەگەل ئەوئەزمونانەی کە لە دنیای ئێستادا هەیە، ئەتوانرێت بوترێت کە باشترین پرۆگرامی ئەکادمی هەڵبژێردراوە بۆ ئەم بەشە. بەشی تەکنیکی ژمێریاری یەکێکە لە بەشە گرنگەکانی زانکۆی پۆلیتێکنیکی سلێمانی کە بەژداری لە ئامانجی زانکۆکە دەکات کە ببێت لە یەکێک لە زانکۆ ئاست بەرزەکان. بەرزکردنەوەی ئاستی پرۆگرامی بەکالۆریۆس و خوێندنی باڵا، کە بتوانێت لەگەلڵ بازاری کاردا خۆی بگونجێنێت. هەروەها پێشکەش کردنی تویژینەوەی زانستی است بەرز لە بازاری کاردا بەمەبەستی زیادکردن و بەرەوپێشبردنی کاروباری بازرگانی لە کۆمەڵگاکەماندا.
4-دەربارەی کۆرسەکانی ژمێریاری:
پرۆگرامی بەشی تەکنیکی ژمێریاری ئامادەکراوە ئەو فێرخوازانەی کە دەیانەوێت لە بواری ژمێریاریدا پسپۆڕی وەربگرن و بتوانن لە بارودۆخە قورسەکاندا کاروبارە ژمێریاریەکان پەرە پێبدەن. ئەم پرۆگرامانە وا داڕێژراوە کە فێرخواز بتوانێت گەشە بە جۆرایەتی ئەو زانستە بدات و یارمەتی کۆمەڵگا بدات بۆ بەرەو پێشچوونی زانستی ژمێریاری بۆ کارو بارە بازرگانیەکان. بە شێوەیەکی گشتی فێرخوازانی بەکالۆریۆس بۆ ماوەی چوار سال درێژە بە خوێندن دەدەن. یەکەم ساڵ تەنها ناساندنێکی گشتی پرۆگرامەکانە. بۆ ساڵانی دووەم، سێهەم، چوارهەم بە شێوەیەکی چر پرۆگرامەکانی ژمێریاری دەخوێنرێت. لە ماوەی ئەو چوار ساڵەدا چەندین فێرخوازان لە پۆلدا بەشێوەی وانەتنەوە و بەشێوەی تاک و گروپات و ڕاپۆرت و توێژینەەی زانستی و سیمینارات و بابەتی تکنەلۆجیای زانیاری کە لە ژمێریاریدا بەکار دەهێنرێت.