بەشی تەكنیكی میدیا
1-لەبارەی بەشی تەكنیكی میدیاوە
دوابەدوای گۆرینی دەستەی خوێندنی تەكنیكی سلێمانی بۆ زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و دامەزراندنی كۆلێجی تەكنیكی كارگێری، لە چوارچێوهی گرنگیدان بەبواری راگەیاندن و میدیا، ساڵی 2013 بەشی تەكنیكی میدیا كرایەوە. وەك هەنگاوی یەكەم بۆ ساڵی خوێندنی 2013/2014 لەرێگەی ناوەندی وەرگرتنەوە (30) خوێندكاری لە دەرچوانی شەشی ئامادەیی بە هەردوو لقی زانستی و وێژەیی وەرگرت، هاوتەریب لەگەڵ ئەو پۆلە خوێندكارەی قۆناغی یەكەم (17) خوێندكاری تری لەرێگەی كێبركێ بەو مەرجانەی دیاریكرابوو لە هەڵگرانی بڕوانامە دبلۆمی تەكنیكی دەرچووی بەشی راگەیاندنی پەیمانگاكانی هەرێم وەرگرت، كە لە قۆناغی دووەمەوە درێژە بەخوێندن بدەن، ئەمەش بەمەبەستی رەخساندنی هەلێكی تر بۆ بە دەستهێنانی بڕوانامەی بهرزتر.
2-ئامانجی بەش
پێگەیاندنی كادری پسپۆر و كارامە لە بواری راگەیاندندا، كە شارەزایی هەبێت لە سەرپەرشتی كردن و بەڕێوەبردن و بەرهەمهێنانی سەرجەم هونەرو تەکنیکەکانی کاری رۆژنامەوانیی نووسراو، بیستراو و بینراو لە دامەزراوە باوەکانی راگەیاندن(چاپەمەنیی،ئێزگە، تەلەڤیزیۆن) و میدیای نوێ(ماڵپەڕی ئەلیکترۆنی، وێب TV، پێگە فەرمییەکانی سۆشیال میدیا). پێناساندنی خوێندكاران بە بنەما و یاسا و ئیتیكییەكانی راگەیاندن و چۆنیەتی گەیاندنی هەواڵ و زانیاری و پەیوەندیكردن بهشێوهیهکی زانستی و ئهکادیمی، بەكارهێنانی تهکنیکی نوێی بەرهەمهێنانی ناوەڕۆکی میدیایی لە كاری راگەیاندندا.
3-ئەو کارانەی خوێندکاری بەشی تەکنیکی میدیا ئەنجامی دەدات پاش دەرچوون
- 1. توانای كاركردنی دەبێت لەبواری راگەیاندن لە كەرتی گشتی وتایبەتدا لە هەردوو لایەنی تیۆری و پراكتیكی.
- بەرێوەبردن وسەرپەرشتیكردنی هۆبە و یەكەكانی راگەیاندن لە دامودەزگاو فەرمانگە و سەرجەم كەناڵەكانی راگەیاندندا.
- ئامادەكردنی راپۆرت و ریپۆرتاژ و روماڵكردنی هەواڵ و ریكلام كردن و گشت كارە میدیایەكان بە شێوازی ئەكادیمی.
- ئەنجامدانی كاری وێنەگرتن و گرافیك و مۆنتاژ كردن بە شێوەیەكی زانستیانە.
بۆ پرسیاركردن لهبارهى پرۆسهى پێشكهشكردن بۆ بهشى میدیا تكایه پهیوهندى بهم ژماره مۆبایل و ئیمهیلهوه بكه:
ژمارهى پهیوهندى: 009647701928769
ئیمهیل: sherko.jabar@spu.edu.iq
ناونیشان: 413چوارچرا، شهقامى چوارچرا، سلێمانى، ههرێمى كوردستان، عێراق