تەکنیکی کارگێڕی
به‌شى ته‌كنیكى كارگێڕیى كار یه‌كێكه له به‌شه زانستییه‌كانى كۆلێجى ته‌كنیكى كارگێڕی له‌ساڵى (2003-2004)ه‌وه دامه‌زراوه‌و له‌و كاته‌وه هه‌تا ئێستا به‌رده‌وامه له‌كاركردن و پێگه‌یاندنى خوێندكاران، به‌ئامانجى ئاماده‌كردنى ده‌رچووانى له‌پسپۆڕى كارگێڕیدا كه بتوانن لێپرسراوێتى هه‌ڵبگرن بۆ كاركردن‌و ببنه خاوه‌ن ئه‌زموون و كارامه و شاره‌زا بۆ هه‌ر ده‌زگاو كۆمپانیایه‌ك كه پێویستى به پسپۆڕییان هه‌بێت
لە ڕووی پیشەییەوە خوێندکار لە کاتی دامەزراندنیدا زیاتر بە ناوونیشانی (یاریدەدەری تێبینەر) دادەمەزرێت لە کەرتی گشتیدا وە هه‌موو بوارێكى كارگێڕی ده‌توانێت له‌ئه‌ستۆ بگرێت هه‌تا له‌كاتى نه‌بوونى دامه‌زراندن دوابه‌دواى ده‌رچوونیان راسته‌وخۆ له‌كه‌رتى تایبه‌ت شوێنیان دیاره‌و كاریان بۆ فه‌راهه‌م كراوه، واتە چانسى زۆر گه‌وره‌ى هه‌یه له‌كاركردن له‌كه‌رتى تایبه‌تدا به رێژه‌یه‌كى به‌رز چونكه هه‌موو دامه‌زراوه‌یه‌ك پێویستی به‌م پسپۆڕییه هه‌یه.
ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كانى به‌ش
پێگه‌یاندنى كادیر‌و سه‌ركرده‌ى كارگێڕی لێهاتوو پسپۆڕ‌و شاره‌زا بۆ پێداویستییه‌كانى جومگه‌كانى دامه‌زراوه‌كان‌و بازاڕى كار له‌ده‌زگاكانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا بۆ سه‌رپه‌رشتى‌و به‌ره‌وپێشبردنى ره‌وڕه‌وه‌ى كاروانى ئاوه‌دانى له‌و پسپۆڕییه نوێیانه‌ى له‌سه‌رده‌ستى مامۆستایان پێیان وتراوه‌ته‌وه تاخزمه‌تى زیاترى وڵات بكه‌ن‌و رێچكه‌ى پیشه‌ى خوێندنى ته‌كنیكى كارگێرى گه‌شه پێبده‌ن.
هه‌روه‌ها پێگه‌یاندنى بۆ كه‌رتى تایبه‌ت بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ته‌كنیكى نوێى سه‌رده‌م له‌بوارى ته‌كنیكى كارگێڕیدا. له‌لایه‌كى تره‌وه، هه‌وڵده‌دات بۆ به‌ره‌وپێشبردنى دامه‌زراوه‌كان له‌ڕێى ده‌رچووه‌كانیه‌وه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى كوالیتى كاركردن له بازاڕى كاردا‌و گۆڕانكاریى له‌هه‌ڵسوكه‌وتى مامه‌ڵه‌كردن كه له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كانى ژینگه‌ى كاركردندا بگونجێت..
گرنگى به‌ش له‌نێو كۆمه‌ڵگە
گرنگى به‌ش په‌یوه‌سته به‌وه‌ى ره‌نگدانه‌وه‌ى هه‌بێ به‌وه‌ى بتوانرێ له دواى ده‌رچوون ده‌رچووانى ئه‌م به‌شه هه‌لى كاریان بۆ بڕه‌خسێت، هه‌روه‌ك ئاشكرایه ئه‌م به‌شه یه‌كێكه له‌و به‌شه زانستیانه‌ى كه بوارى ئیشكردنى هه‌یه له‌هه‌موو داموده‌زگایه‌ك چ كه‌رتى تایبه‌ت بێت یان كه‌رتى حكومى وه‌كو ناسراوه هیچ شوێنێك نییه له‌ناو بازاڕى كاردا به‌بێ بوونى پسپۆڕى كارگێڕى.
پەیوەندی
ناونیشان: هەرێمی کوردستان، پارێزگای سلێمانی، چوارچرا، کەمپی کۆلێجە تەکنیکییەکان.
ئیمەیل:admin.dept.tca@spu.edu.iq
ژ. تەلەفون: 2013310 (053) / 2023310(053)
TCA-Facebook