كۆلێجى ته‌كنیكى كارگێڕی یه‌كێكه له‌و سێ كۆلێجه‌ى كەمپى سه‌ره‌كى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى له‌ناوچه‌ى چوارچرا له‌پارێزگاى سلێمانى. ئه‌م كۆلێجه ئه‌و به‌شانه‌ى له‌خۆگرتوه كه خوێندنه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى له‌جۆى زانیاریى كۆمه‌ڵایه‌تییه (social science)و بوه‌ته چاوگه‌یەک بۆ ئه‌و خوێندكارانه‌ى ده‌یانه‌وێت زانسته‌كانى كارگێڕیى كار، ژمێریاریى، میدیا، په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان‌و بازاڕگه‌رى بخوێنن.
ئامانجی كۆلێج:
پێگه‌یاندنی كادیری ته‌كنیكی پێشكه‌وتوو پسپۆڕ‌و شاره‌زا له‌ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ سه‌رپه‌رشتی‌و به‌ره‌و پێشبردنی ره‌وره‌وه‌ی كاروانی ئاوه‌دانی له‌و پسپۆرییه نوێیانه‌ی له‌سه‌رده‌ستی مامۆستایان پێیان وتراوه‌ته‌وه تا خزمه‌تی زیاتری وڵات بكه‌ن و رێچكه‌ی پیشه‌یی خوێندنی ته‌كنیكی گه‌شه‌پێبده‌ن.
دیدگاى كۆلێج:
كۆلێجى ته‌كنیكى كارگێڕیى خوازیاره كادیرى شاره‌زاو به‌زانست گۆشكراو پێبگه‌یه‌نێت بۆ دامه‌زراوه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌كایه‌كانى به‌ڕێوه‌بردن، ژمێریارى، میدیا، په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان‌و بازاڕگه‌رى.
مێژوو:
له‌دوای ئه‌و گۆڕانگارییه‌ی به‌سه‌ر كۆلێجه ته‌كنیكیه‌كاندا هات، به‌شه‌كانی كۆلێجی ته‌كنیكی سلێمانی به‌پێی پسپۆری به‌سه‌ر كۆلێجه نوێیه‌كاندا دابه‌شكران. به‌شه كارگێڕیی و ژمێریارییه‌كان له ژێر ناوی كۆلێجی ته‌كنیكی كارگێڕیدا له‌سالی 2013 وه‌ك كۆلێجێكی سه‌ربه‌خۆ دامه‌زرێنرا.
له ئێستادا ئه‌م كۆلێجه له‌چوار به‌ش پێكهاتووه كه ئه‌وانیش:
۱- ته‌كنیكی كارگێڕی
2-ته‌كنیكی ژمێریاری
3-ته‌كنیكی میدیا
4-په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان و بازارگه‌ڕی
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا هه‌ریه‌ك له‌به‌شه‌كانی ته‌كنیكی كارگێڕی، ته‌كنیكی ژمێریاری‌و ته‌كنیكی (میدیا) بۆ ساڵی خوێندنی (2013-2014)و، به‌شی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان و بازارگه‌ڕی بۆ ساڵی خوێندنی (2016-2017) ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی خوێندكاریان وه‌رگرت‌و توانییان ئومێدێك ببه‌خشن به‌و كه‌سانه‌ی كه‌خوازیاری خوێندن و ئاره‌زووی بنیاتنانی ئاینده‌یان بوون.
پەیامی ڕاگر
کۆلێجی تەکنیکی کارگێڕیی (TCA)، دێرینترین کۆلێجی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانییە. رێگە و پێگەیەکی خوێندن و گەڕان لە زانستە مرۆیی و کۆمەڵایەتییەکان، بۆ خوێندکارانی خوێندنی بەرایی (بەکالۆریۆس) و خوێندنی باڵا (دبلۆمی باڵای ئەکادیمیی، ماستەر، دکتۆرا) دابیندەکات، واتە لەو بوارە بنەڕەتییانەی کە بنەمای پێکهاتنی زانیاریی و زانینی هاوچەرخن.
لە کۆلێجەکەماندا، کۆمەڵێ توێژەر و مامۆستای دڵسۆز، لە رێی وانە، توێژینەوە، کارە ئەکادیمیی و کردەنیی (پراکتیکیی)ـیەکانییانەوە، هەم ئاسۆی تێگەیشتن و هەم ئاستی کارامەیی خوێندکارانمان فراوان و بەرزدەکەنەوە و، بۆ ئایندە ئامادەیان دەکەن.
وەک راگری کۆلێجەکە، شانازییەکی بێئەندازە بە نەریتی درێژخایەنی دامەزراوەکەوە دەکەم، کە لایەنی تیۆریی و ئەکادیمیی و لایەنی کردەنیی و راهێنانی کارگێڕیی جیهانی راستینە پێشکەشدەکات. پرۆگرامەکانی خوێندن لە پسپۆڕییەکانی (ژمێریاریی، کارگێڕیی کار، میدیا، پەیوەندییە گشتیەکان و بازاڕگەریی)، بە هەرسێ زمانی (کوردیی، عەرەبیی، ئینگلیزیی)، یارمەتی خوێندکارە کۆششکارەکانمان دەدەن، تاکو ببنە ئەو سەرکردەیەی، کە بتوانن لانیکەمی خواستەکانی سەردەمێکی گۆڕانکاریی هەمەلایەنەی ژیان و کۆمەڵ بەدیبهێنن.
زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، وەک ناوەندێکی زانستیی و مەعریفیی، دەرفەتی ناوازە بۆ خوێندکارەکانمان دەڕەخسێنێت، بۆ کارلێککردن لەگەڵ هەردوو کەرتی گشتیی و تایبەتدا. بۆ نمونە؛ بە ئەزمونی پیشەیی خۆیان، خوێندکارەکانمان کۆمەڵێ پڕۆژەی ڕاوێژکاریی گرنگیان بۆ کۆمپانیا ناوخۆیی و نیشتمانییەکان، دەستپێشخەرییە کارگێڕییەکان، رێکخراوە قازانجنەویستەکان و دەزگاکانی راگەیاندن تەواوکردوە. لێهاتویی و شارەزایی دەستەی ئەکادیمیی کۆلێجەکە، نەک هەر یارمەتیی کەرتی کار و بازرگانیی داوە، بەڵکو سەکۆیەکی نمونەیی پێشکەشی خوێندکارەکانمان کردوە، بۆ ئەوەی خوێندنەکەیان بخەنە بواری کردەنییەوە.
بەخێرهاتنی هەموو ئەوانە دەکەم، کە ئارەزوی گەشەپێدانی زانین و پێشخستنی پیشەکەیان و زانیاریی کردەنیی دەکەن، بۆ سەردانی ماڵپەڕ یان کەمپی کۆلێجەکەمان. لە ناخەوە هیواخوازم، ئێوەی بەڕێزیش هاوکار و هەماهەنگمان بن بۆ وەدیهێنانی خەون و خولیا زانستیی و مەعریفییەکانمان
پڕۆفیسۆر دکتۆر هێرش رەسوڵ موڕاد
ڕاگری کۆلێج
