بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری
له چواچێوه‌ى په‌یكه‌رى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆمان له ڕووى كارگێرییه‌وه بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری په‌یوه‌سته به یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى كارگێرى ودارایى و ڕێنومایى بۆ كاروبارى ڕۆژانه له‌ڕێگه‌ى به‌ڕێزیان جێبه‌جى ئه‌كات . پێك هاته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه له سێ (3) هۆبه‌دا خۆى ده‌بینێته‌وه كه سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانى (67) فه‌رمانبه‌ره و له‌هۆبه‌كانى (هۆبه‌ى باخچه‌كان و هۆبه‌ى چاكردنه‌وه (صیانه) و هۆبه‌ى شۆفێران هه‌روه‌ها پاسه‌وانانى شه‌وانى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆمان له خۆده‌گرێرت.
هۆبه‌ى باخچه‌كان
ڕۆژانه كاروبارى به‌شێوه‌یه‌كى فراوان سه‌رجه‌م سێكته‌ر و چالاكیه‌كانى خزمه‌تگوزارى ده‌كات و ئه‌ویش له‌ڕێڕه‌وى سه‌وز ڕاگرتنى باخچه‌كانى سه‌رۆكایه‌تى و ئاوه‌دانى وچاكردن و باش ڕاگرتنى ژینگه‌ى زانكۆمان و كه باخچه‌كانى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆمان و سه‌نته‌رى زمان و سه‌رجه‌م چیمه‌ن و گوڵ و ڕێڕه‌وى ناو زانكۆ به ئینجانه و ژینگه‌ى سه‌وزاى گونجا و كه هۆبه‌ى باخچه‌كان پێى هه‌ڵده‌ستن و پێكهاته‌یان له ژماره‌یه‌ك ئه‌ندازیارى كشت و كاڵى پێك دێت
هۆبه‌ى چاكردنه‌وه
هۆبه‌ى چاكردنه‌وه (صیانه) كه سه‌رجه‌م كار‌و باره‌كانى ناوخۆى زانكۆ له‌چاك كارى و یارمه‌تیدانى هۆبه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانى ناو زانكۆ و دانانى ڕێڕه‌وى ئاو و كاره‌با و خزمه‌ت گوزارى پێویستى ڕۆژانه‌كان و سه‌رپه‌رشتیكردنى كاروبارى ڕۆژانه‌ى ئامێره‌كانى فێنكه‌ره‌وه و گه‌رم كه‌ره‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌مانه شدا به‌شى مۆلیده‌كان له‌م هۆبه‌یه‌دا خۆى ده‌بینێته‌وه كه ئه‌ركى دابینكردنى كاره‌بایه له‌كاتى نه‌بوونى كاره‌باى نیشتیمانى و به پێویست و ڕاگرتنى مۆلیده‌كان كه ژماره‌یان (4) مۆلیده‌یه پێك هاته‌ى ئه‌م هۆبه‌یه له ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌رى شاره‌زا له بواره جیاجیاكانى چاكردنه‌وه له‌خۆده‌گرێت.
هۆبه‌ى شۆفێران
ڕۆژانه هه‌ڵده‌ستن به گه‌یاندنى به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان و فه‌رمانبه‌رانى پێویست و سه‌رجه‌م سه‌ردان و ده‌رچونه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان و بۆ ناوشارى سلێمانى و كۆلێژ و په‌یمانگاكان و ئه‌نجام گه‌یاندنى (ایفاد ) بۆ وه‌زاره‌ت و شوێنه‌پێویسته‌كان له‌ڕێگه‌ى شۆفێر و ئوتومبیله‌كانه‌وه به شێوازى گونجاو , ژماره‌ى ئوتومبیله‌كانى هه‌لسوڕێنه‌رى كاروباره‌كانى ئه‌م هۆبه‌یه له (23) ئوتومبیله و ڕایه‌ڵه‌ى په‌یوه‌ندیه‌كانى ڕۆژانه‌ى نێوان زانكۆمان و كۆلێژ و په‌یمانگاكانه
پەیوەندی
بەڕێوەبەر: ئاكۆ صلاح ا‌لدین قادر
ناونیشان: سەرۆکایەتى زانکۆی پۆلیتەکنیکى سلێمانى/ نهۆمى یەکەم
سلێمانى/ قڕگە-شەقامى ورمێ-گەرەکى ماردین ٣٢٧ – کۆلانى ٧٦ پشت بەنزینخانەى وڵات
ئیمەیل: service@spu.edu.iq