Back

بەڕێوەبەرایەتى یاسایی بەڕێوەبەرایەتییەکە سەر بەسەرۆکایەتى زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانییەو وە بەم کار و ئەرکە سەرەکییانەى لاى خوارەوە هەڵدەىستێت:-

1- دابینکردنى پاڵپشتى زەمینەیی و یاسایی بۆ بەڕێز سەرۆکى زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى و جێگرەکانى بەگشتى لەکاتى جێبەجێکردنى یاسا و رێنماییەکان و دەرکدنى فەرمان و نوسراوەکان و راپەڕاندنى کارەکانیان.

2- پێشکەشکردنى رونکردنەوەو شیکردنەوەى یاسایی بۆ سەرۆکى زانکۆى پۆلیتەکنیک.
3- پێشکەشکردنى ڕا و روونکردنەوەى یاسایی بۆ سەرۆکایەتى زانکۆ و بەڕێوەبەرایەتییەکانى سەر بە زانکۆ و کۆلێج و پەیمانگاکانى سەر بە زانکۆکەمان.
4- مسۆگەرکردنى هەماهەنگى لە کارى یاسایی و پێشکەشکردنى ڕاوێژ بۆ دابینکردنى پاڵپشتى یاسایی وە راپەڕاندنى کارە یاساییەکانى سەرۆکایەتى زانکۆ.
5- بەشداریکردن لە هەموو لیژنە جۆراوجۆرەکان بۆ هەموو بابەتەکان بۆ دابینکردنى زەمینەى یاسایی لە کارەکان و راسپاردەکانى لیژنەکانى پێکهێنراو لە سەرۆکایەتى زانکۆ.
6- وەرگرتنى سکاڵاى فەرمانبەران و هاوڵاتیان و خوێندکاران پاش پۆلێنکردنیان وە لێکۆڵینەوە لە بنەماى یاساییان وە ئەنجامدانى کارى پێویست بۆ چارەسەرکردنى کێشەکان بەشێوەی یاسایی بە هەماهەنگى لەگەڵ وەزارەتى خوێندنى باڵا و لایەنە پەیوەندیدارەکان.

گرنگى بەڕێوەبەرایەتى یاسایی سەرۆکایەتى زانکۆ : 
بەڕێوەبەرایەتى یاسایی رۆڵێکى کاریگەر دەگێڕێت لە سەرۆکایەتى زانکۆ ئەم رۆڵەش لە چەند لایەنى سەرەکى دەردەکەوێت کە بریتین لە:
1 – بەڕێوەبەرایەتى یاسایی ئامڕازێکى گرنگى سەرۆکایەتى زانکۆیە بۆ دابینکردنى راوێژ و روونکردنەوەى یاسایی بۆ هەموو ئەو بابەتانەى کە ئاڕاستەى زانکۆ دەکرێت بۆ بڕیاردان لەسەرى ، ئەم بەڕێوەبەرایەتییە هەڵدەستێت بە هەڵسەنگاندن و شیکردنەوەى ئەو بابەتانە لە رووى یاساییەوە پێش ئەوەى لە لایەن سەرۆکایەتى زانکۆوە بڕیارى لەسەر بدرێت.
2 – بەڕێوەبەرایەتى یاسایی هەڵدەستێت بە دانان و خوێندنەوەى یاسایی بۆ ئەو پرۆژە و رێنمایی و پەیڕەوانەى کە لەلایەن سەرۆکایەتى زانکۆوە ئاڕاستەى بەڕێوەبەرایەتى یاسایی دەکرێت وە هەروەها هەماهەنگى دەکات لەگەڵ لیژنە یاساییەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵا بۆ دیراسەکردنى هەموو ئەو پڕۆژە و ڕێنماییانەى کە ئاڕاستەى سەرۆکایەتى زانکۆمان دەکرێت.
3 – بەڕێوەبەرایەتى یاسایی پاڵپشتى و راوێژى یاسایی پێشکەش دەکات بۆ دەرکردنى وە کاراکردنى وە جێبەجێکردنى بڕیارەکان وە ئەم لایەنانەش بریتین لە : –
1-سەرۆکى زانکۆ و جێگرەکانى سەرۆکى زانکۆ.
2-بەڕێوەبەرایەتییەکانى سەر بە زانکۆى پۆلیتەکنیک
3-کۆلێج و پەیمانگاکانى سەر بە زانکۆى پۆلیتەکنیک

پێکهاتەى بەڕێوەبەرایەتى یاسایی: 
بەڕێوەبەرایەتى یاسایی پێکهاتووە لە دوو هۆبەى یاسایی کە ئەوانیش هەریەکە لە هۆبەى (گرێبەستەکان) و هۆبەى (راوێژکارى و بەدواداچوونى داواکان) دەگرێتەوە.
هۆبەى گرێبەستەکان :-
ئەم هۆبەیە هەڵدەستێت بە ئەنجامدانى ئەم کارانەى لاى خوارەوە:-
1-جێبەجێکردنى یاسا و ڕێنماییەکانى گرێبەستى فەرمانبەرانی گرێبەست لەسەرۆکایەتى زانکۆ.
2-وردبینیکردنى سەرجەم گرێبەستەکانى سەرۆکایەتى زانکۆ و کۆلێج و پەیمانگاکانى سەر بە زانکۆى پۆلیتەکنیک
3-وردبینیکردنى گرێبەستەکانى کڕینى کەلوپەل و خزمەتگوزارییەکان و گرێبەستى فەرمانبەران و ئۆتۆمبێلى سەر بەزانکۆکەمان.
4-وردبینىکردنى گرێبەستەکانی ئەو خانوو باڵاخانانەى کە بەکرێ دەگیرێت بۆ سەرۆکایەتى زانکۆ.
5-ئامادەکردنى تەندەر بۆ پڕۆژەکان.

هۆبەى راوێژکارى و بەدواداچوونى داواکان:-
ئەم هۆبەیە هەڵدەستێت بە ئەنجامدانى ئەم کارانەى لاى خوارەوە :
1– بەدواداچوونى چالاکى و کارەتەواوبووەکانى بەڕێوەبەرایەتى یاسایی و داڕشتن و بەرنامەى پلانى بەڕێوەبەرایەتى یاسایی.
2- چاپ کردنى فەرمان و نوسراو و کۆنووسی راپۆرتە یاساییەکان.
3– بەشدارى کردنى بەڕێوەبەرایەتى یاسایی سەرۆکایەتى زانکۆمان لەگشت ئەو دادبینى و دادگایانەى کەپەیوەندى بەسەرۆکایەتى زانکۆوە هەبێت کەتێایاندا سەرۆکایەتى زانکۆمان سکاڵاکار بێت یاخود سکاڵاى لەسەر تۆمار کرابێت.
4– بەدواداچوون بۆ هەر کێشەیەک کەپەیوەندى بەسەرۆکایەتى زانکۆمانەوە هەبێت بەشێوەى راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ
5– بەهێز کردن و پتەو کردنى پەیوەندییە یاساییەکانە بەڕێوەبەرایەتى یاسایی سەرۆکایەتى زانکۆ لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییە یاساییەکان و فەرمانگە یاساییەکانى وەزارەت و لایەنە بەستراوەکان بە وەزارەت بەمەبەستى ئاسانکارى لە کاروبارەکان و نەهێشتنى رێگرى لەبەردەم کارى یاسایی.

پلانى بەڕێوەبەرایەتى یاسا:
1- پتەوکردنى هەماهەنگى نێوان سەرۆکایەتى زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى لەگەڵ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە یاساییەکانى زانکۆ و پەیمانگاکانى سەر بەوەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و وەلەهەمان کاتدا لەگەڵ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە یاساییەکانى فەرمانگەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان.
2 – کاراکردنى کارى بەڕێوەبەرایەتى یاسایی لەسەرۆکایەتى زانکۆوە هەوڵدان بۆ کاراکردنى هۆبە یاساییەکانى کۆلێج و پەیمانگاکانى سەر بە زانکۆى پۆلیتەکنیک.