Back

ئیش و کارى ئەم بەڕێوەبەرایەتیە بریتیە لەسەرجەم ئەو کارانەى کە پەیوەندییان بە مووچە و خەرجى و داهاتەوە هەیە لەگەڵ سەرجەم سجلە حسابیەکان و ئامادەکردنى میزانیەى مانگانە و ساڵانە. سەرجەم ئەم ئیش و کارانە بە پێى پەیوەندى دابەشکراون بەسەر هۆبەکاندا و لەلایەن بەڕێوەبەرى داراییەوە سەرپەرشتى و چاودێرى دەکرێت، کە هۆبەکانیش بریتین لە :- 

هۆبەى ژمێریارى و بوودجە

ئیش و کارى ئەم هۆبەیە بریتیە لە ئامادەکردنى میزانیەى مانگانە و ساڵانە و میزانیەى تخمینى و ڕاگرتنى مستند صرف و قید و سجلە حسابیەکان و توحیدى مصروفاتى مانگانەى سەرۆکایەتى  و کۆلێج و پەیمانگاکان.

هۆبەى صندوق و داهات

ئیش و کارى ئەم هۆبەیە بریتیە لە وەرگرتنى سەرجەم داهاتەکانى سەرۆکایەتی و سەرجەم کۆلێج و پەیمانگەکان و ڕێکخستنى سجلى ایرادات و ڕێکخستنى خشتەى ایفادات و پێشینەى مانگانە و چەند ئیش و کارێکى دیکەى تایبەت بە صندوق.

هۆبەى پڕۆژە و پلان

ئامادەکردنى سەرجەم تۆمارەکانى پرۆژەکانى تایبەت بە زانکۆمان وەک (مستندى صرف و قید و چەکى پرۆژەکان) و دابەزاندنى سلفەکان لەسەر سجلى نثریە.

هۆبەى مووچە

ئامادەکردنى خشتە و تۆمارى سەرجەم فەرمانبەرانى هەمیشەیى و گرێبەستى سەرۆکایەتى زانکۆمان بە پشت بەستن بە وفەرمانە زانکۆییانەى تایبەتن بە خەرجکردنى مووچە، وە ئامادەکرنى (مستندى صرف راتب و شهادە اخر راتب و سلفە الموظفین) و سیستمەى بایۆمەترى فەرمانبەران و مامۆستایان.

هەروەها تمویل کردنى بڕى مووچەى مانگانەى مامۆستایان و فەرمانبەران و ناردنەوەى بڕى ئەو بارمتانەى لە ئەستۆى زانکۆماندایە بۆ بانک و فەرمانگەکان لە ڕێگەى چەک و نوسراوى فەرمیەوە.

هۆبەى گەنجینە

ئیش و کارى ئەم هۆبەیە بریتیە لە تۆمارکردنى سەرجەم ئەو کەل و پەل و بابەتانەى کە لەلایەن لیژنەکانەوە دەکڕدرێن و دواتر دابەشکردنى بەسەر بەڕێوەبەرایەتى و هۆبەکان و کۆلێج و پەیمانگەکاندا بەپێى داواکارییەکان و هەروەها ئەم ئیش و کارانەش پێویستى بە چەند سجل و پسولەى تایبەتە وەک پسولەى ادخالى و اخراجى و سجلى محاسبە (13)، کە لەلایەن فەرمانبەرانى ئەم هۆبەیەوە کاریان لەسەر دەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتی دارایی

بەڕێوەبەر: لەنجە حامد مارف

ناونیشان: سەرۆکایەتى زانکۆی پۆلیتەکنیکى سلێمانى/ نهۆمى دووەم

سلێمانى/ قڕگە-شەقامى ورمێ-گەرەکى ماردین ٣٢٧ – کۆلانى ٧٦  پشت بەنزینخانەى ولات

ئیمەیل: finance@spu.edu.iq