بەڕێوەبەرایەتی کارگێڕی یەکێکە لەو بەڕێوەبەرایەتیە گرنگەکانی سەرۆکایەتی زانکۆ کە لە ڕووی پەیکەری ڕێکخستنەوە ڕاستەوخۆ دەبەسترێتەوە بە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆکاروباری کارگێڕی و دارایی ،ئەم بەڕێوەبەرایەتیە لە (٤) هۆبە پێک دێت( خۆیەتی ، میالکات ، ئەرشیف ، پرسگە، ، هێڵگۆڕکێ (بەدالە) .
ئەرکەکانی ئەم بەڕێوبەرایەتیە:
١. دابین کردنی فەرمانبەری گونجاو بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیەکان بە پێی پێویستی بەڕێوەبەرایەتیەکە .
٢. ڕاپەڕاندنی کاروباری فەرمانبەران و مامۆستایان و ڕێکخستنی دەوامی فەرمانبەران و بە دواداچوون لە چۆنێتی دەوام کردنیان .
٣. پێدانی سەرمووچە و پلە بەرزکردنەوەی ساڵانەی فەرمانبەران و مامۆستایان .
٤. سەرپەرشتی کردنی سیستەمی ئەلکترۆنی کە تایبەتە بە ناردن و وەرگرتنی نوسراوەکانی وەزارەت و زانکۆکان و کۆلێج و پەیمانگەکانی سەربە زانکۆمان و ڕەقەم کردنیان (هاتوو – دەرچوو)
٥. سەرپەرشتیکردنی هۆبە کارگێڕیەکانی سەرجەم کۆلێج و پەیمانگەکانی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی .
٦.چاپکردنی سەرجەم نوسراوە فەرمیە کارگێریەکانی سنووری زانکۆمان و گشت کۆلێج و پەیمانگەکان و بەدواداچوونیان و وەڵامدانەوەیان .
٧. پێشنیار کردن بە کردنەوەی خولی ڕاهێنان و کارگێڕی بۆ بەرز کردنەوەی تواناو لێهاتوویی فەرمانبەران و مامۆستایان.
٨.سەرپەرشتی کردنی سەرجەم لیژنەکان (دەرماڵە ، گۆڕینی بڕوانامە ، مۆڵەتی خوێندنی فەرمانبەران).
هۆبەی خۆیەتی
هۆبەی خۆیەتی یەکێکە لە هۆبە گرنگەکانی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کاری ڕاپەڕاندنی کارەکانی فەرمانبەران و مامۆستایانی گشت کۆلێج و پەیمانگەکانی سەر بە زانکۆمانە بەم شێوەیەی خوارەوە-:
١. ئیش کردن لەسەر ئەو نوسراوانەی کە بە شێوەی ئەلکترۆنی دێت لە زانکۆکان و کۆلێج و پەیمانگەکانی سەر بە زانکۆمان .
٢. گواستنەوەی ڕاژە و تەنسیب و کۆتای هێنان بە ڕاژەو خانەنشین کردنی فەرمانبەران و سەرجەم مۆڵەتەکان (خوێندن لەناو هەرێمی کوردستان ، دایکایەتی ،نەخۆشی ، بێ مووچە)
سزا کارگێڕییەکان و ایفاد کردن و شاند کردن ، دەست لە کار هەڵگرتن و دەست بەکاربوون درێژکردنەوەی ماوەی خزمەتی وەزیفی و پێدانی هەموو جۆرەکانی دەرماڵە
٣. سەرپەرشت کردنی سیستەمی ئەلکترۆنی (krd.gov.mohe.eyp) بەدواداچوون بۆ نوسراوەکان و وەڵامدانەوەیان.
ل.هۆبە: شەپۆل علی عبدااللە
بەڕێوەبەرایەتی کارگێڕی
بەڕێوەبەر:عباس محمد غریب
ناونیشان: سەرۆکایەتى زانکۆی پۆلیتەکنیکى سلێمانى/ نهۆمى دووەم
سلێمانى/ قڕگە-شەقامى ورمێ-گەرەکى ماردین ٣٢٧ – کۆلانى ٧٦ پشت بەنزینخانەى ولات
ئیمەیل: admin@spu.edu.iq