بەڕێوبەرایەتی “تەکنۆلۆجیاى زانیارى و ئامار” لە سەرۆکایەتى زانکۆی پۆلیتەکنیکى سلێمانى لە ٢٢/١/٢١٠٥ ەوە دامەزراوە و لە پەیکەرى ڕێکخستنى زانکۆدا لە ژێر چەترى یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى زانستى و خوێندنى بالا یە. ئەم بەڕێوبەرایەتییە چەند خزمەتگوزارییەکی جیاوازی بواری IT و ئامار و پرۆژەى بەرزکردنەوەى ڕانکى نیشتمانى زانکۆ بە لیژنە و ئەلیکترۆنیکردنى زانکۆ سەرپەرشتى دەکات و ڕێکى دەخات .
بەرێوەبەرایەتى “تەکنۆلۆجیاى زانیارى و ئامار” ئامانجى بەرزکردنەوەى ئاستى زانکۆیە , بۆ گەیشتن بە ئاسێتکی رێکخراوەیی و سیستماتیکى بەرز وە دڵنیا بوون لە ڕاپەڕاندنى ئیش و کارەکانى مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران لە ڕێگەى دابین کردنى خزمەتگوزارییە ئەلکترۆنییەکانەوە لە هەر شوێنێک بێت . ئامانجێکى تر دابینکردنی چارەسەرى پێویست و خێرایە بۆ گشت ستافى زانکۆ و بتوانیت لە رێگەى ئەکاونتەکەتەوە داتاکانت بەکاربهێنێت لە هەر شوێنێک بیت .
پەیکەرى بەرێوەبەرایەتى
هۆبەکان :
- هۆبەى سایتى زانکۆ
دابین کردن و ئاسانکاری لە پرۆسەی توێژینەوە و خوێندن و فێربوون و وانەووتنەوە و بەرزکردنەوەى رانکى زانکۆ دەکات لە ڕێگەى چەند خزمەتگوزارى بۆ نموونە :دانانى ئیمەیڵ ى زانکۆ بۆ گشت مامۆستایان و خوێندکاران , خزمەتگوزاریی فێرکاریی ئەپەکانی گووگڵ Google Apps for Education , خزمەتگوزارى پلاتفۆمى فێربوونى ئەلیکترۆنى E-learning Platform و Google Classroom . وە هەروەها گەشەپێدان و دروست کردنی ماڵپەڕ و رێکخستن و سەرپەرشتی کردنی ماڵپەڕى تایبەت بە زانکۆ و گشت کۆلێج و پەیمانگاکان و سەنتەر و بەڕێوەبەرایەتیەکانى سەرۆکایەتى زانکۆ و گۆڤارى زانستى و چالاکییەکانى کۆنفرانس.
- هۆبەى کۆمپیوتەر و نێتۆرک
سهرپهریشتكردن و چاككردنهوهى کۆمپیوتەر و نێتۆرك و ئینتهرنێتى سهرۆكایهتى وە بهشدارى كردن به شێوهى (راوێژكارى یاخود ئهندامێتى )ى پهیوهندیدار بهلیژنهكانى بوارى كۆمپیوتهر بۆ گشت زانکۆ وە هەروەها ئەنجامدانى پرۆژەکانى نێتۆرک بۆ سەرۆکایەتى و زانکۆ
- هۆبەى ئامار
سەرپەرشتیکردن و رێکخستنى ئامارى زانکۆ بە گشتى و وەلامدانەوەى نووسراوى پێویستى وەزارەتى خوێندنى بالا وە وەرگرتن و توحیدکردنى ئامارى فەرمانبەران و مامۆستیان و خوێندکاران(لە تۆمارگاوە) ی زانکۆ و کردن بە چارت و هێڵکاری بە پێ ى پێویست.
جمال کاک برا / بەرێوەبەر
ناونیشان:-
بەڕێوەبەرایەتى”تەکنۆلۆجیاى زانیارى و ئامار”
سەرۆکایەتى زانکۆی پۆلیتەکنیکى سلێمانى
نهۆمى سێ یەم
سلێمانى
قڕگە-شەقامى ورمێ-گەرەکى ماردین ٣٢٧ – کۆلانى ٧٦ پشت بەنزینخانەى ولات