٢) بەشی تەکنەلۆجیای داتابەیس :
بەشی تەکنەلۆجیای داتابەیس یەکێکە لە بەشەکانی کۆلێجی ئینفۆرماتیک لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، خوێندن لەم بەشەدا چوار ساڵە.
ساڵی (٢٠١٣-٢٠١٤) یەکەم ساڵ بوو بۆ وەرگرتنی خوێندکاران لە بەشەکەدا، کە ڕاستەوخۆ لە قۆناغی دووەم وەرگیران بەپێی یاساکانی تەکنەلۆجیای داتابەیس، چونکە دەرچووی پەیمانگا بوون، دامەزراوە وەک تەکنەلۆجیای داتابەیس، یەکەم دەستەی دەرچووانی لە (٢٠١٥-٢٠١٦) وەرگرت، کە (١٢) خوێندکار بوون.
سیستەمی خوێندن لە بەشی تەکنەلۆجیای داتابەیس لەسەر سیستەمی بۆلۆنیا دامەزراوە، خوێندکاران بڕوانامەی بەکالۆریۆس تەکنەلۆجیای زانیاری وەردەگرن دوای چوار ساڵ خوێندن
ئاکامەکانی فێربوون:
١. بەهێزی نیشاندان لە چەمکەکانی بنکەداتا، زمانەکانی پرۆگرامکردن، شیکردنەوەی سیستەم، سیستەمەکانی بەڕێوەبردنی بنکەداتا و کارامە سەرەکییەکانی بنکەداتا، دیزاینی بنکەداتا، ئاسایشکردن و کارپێکردنەکانی بنکەداتا.
٢. فێربوون سەبارەت بە بنکەداتای بڵاوکراوە، بەڕێوەبەرایەتی بنکەداتا و پاراستنی بنکەداتا.
٣. شارەزایی لە تەکنەلۆژیاکانی گەشەپێدانی وێب وەک HTML، CSS، جاڤاسکریپت.
٤. تێگەیشتن لە چەمکەکانی پڕۆتۆکۆڵ و سیستەمە کارپێکراوەکان (Windows، Linux، Unix) و فەرمانەکانی سیستەمی کارپێکراو.
٥. زانینی مەترسییە باوەکان و لاوازییەکان لە پاراستنی تۆڕ، پاراستنی زانیاری، هەروەها فێربوونی ئامرازەکانی پاراستن و بەڕێوەبردنی بنکەداتا.
٦. بەکارهێنانی بنەماکانی بەڕێوەبردنی پڕۆژە بۆ پلاندانان، جێبەجێکردن و هەڵسەنگاندنی پڕۆژەکانی تەکنەلۆژیای زانیاری و بنکەداتا بە کارامەیی.
ا) سەرۆکی بەش: م. شادمان قادر صالح.