دەربارەی کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک

کۆلێژەکەمان لە ساڵی ٢٠١٣ دامەزراوە پاڵپشت بە نوسراوی فەرمی وەزارەتی خوێندنی باڵا. کۆلێژەکە سێ بەشی زانستی لەخۆدەگرێت کە هەڵگرانی هەردوو بڕوانامەی دواناوەندی و دیپلۆما تیای دەخوێنن. لەساڵی ٢٠١٦، یەکەمین خولی دەرچووی خوێندکارانی هەبووە.

کۆلێژی تەکنیکی ئینفۆرماتیک لەم سێ بەشەکە پێکدێت

١- بەشی تەکنەلۆژیای زانیاری
٢- بەشی تۆڕەکانی کۆمپیوتەر
٣- بەشی تەکنەلۆژیای داتابەیس

سەرەکیترین هۆکاری پاڵنەر بۆ کردنەوەی کۆلێژەکە بۆ پێشخستنبووە لە بوارەکانی تەکنەلۆژیای زانیاری و زانستی کۆمپیوتەر بەگشتی لەڕێگەی ئامادەکردنی ژمارەیەک لە دەرچووی کارامە و تایبەتمەندی بوارەکە بۆ کارکردن لەهەردوو کەرتی تایبەت و دەوڵەت. وە هەروەها ڕەخساندنی دەرفەت بۆ دەرچووە گەنجەکان تا بەرە بە کارامەییە ژمێرییەکانیان (کۆمپیوتەر) بدەن بۆ گەشەسەندنی شوێنی کاریان.


پەیامی ڕاگر

کۆلێجەکە لە ساڵی ٢٠١٣ لەسەر بنەمای ڕێنمایی و ڕێساکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دامەزراوە.کە لە سێ بەش پێکدێت: تەکنەلۆژیای زانیاری، تەکنەلۆژیای داتابەیس، تۆڕەکانی کۆمپیوتەر . هەرچەندە هەر بەشێک ناسنامەی تایبەتی خۆی هەیە، بەڵام پێکەوە کاردەکەن بۆ پێشکەشکردنی دیدێکی ناوازە و تەواو جیاواز و ڕەخنەگرانە بە مەبەستی بینینی ڕۆڵێکی بەرچاوی داهاتووی تەکنەلۆژیا لە ژیانی هاوچەرخدا. کۆلێجەکە کادرێکی باشی ھەیە کە ئاستێکی باڵای ھەیە وە پێکهاتووە لە ئەندامانی دەستەی وانە بێژی و  و کارمەندانی ھۆبە جیاوازەکان. ھەموو بە تێکڕا کاردەکەن بۆ بەرزکردنەوەی دەستکەوتەکانی داهاتوو، بۆ ئەوەی ببنە کرۆکی زانست لە زانست و تەکنەلۆجیای مۆدێرن، وە بۆ زیادکردنی ئەزموون، بۆ پەرەپێدانی لێهاتوویی و پلە و پایەی نایاب، و خزمەتکردنی مرۆڤایەتی بە کاریگەرترین شێوە لە بواری زانستی  کۆمپیوتەر و تەکنەلۆژیای زانیاری. لە ئێستادا کۆلێجەکەمان کۆمەڵێک پرۆگرامی ئەکادیمی و بەرز و ھاوچەرخ لە بوارەکانی زانستی  کۆمپیوتەر (بەکالۆریۆس و ماستەر و دکتۆرا) پێشکەش دەکات؛ کە ئامانجی پەروەردەکردن و تەیارکردنی خوێندکارەکانمانە بە نوێترین تواناکان بۆ جێبەجێکردنی پێداویستییەکانی بازاڕی مۆدێرن.دووبارە سوپاس بۆ سەردانی ماڵپەڕی کۆلێجەکەمان، و هیوای ئەزموونێکی هاندەر و بەنرخ بۆ هەمووتان دەخوازم لەگەڵ کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک  لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.

پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. أيسر عبدالخالق عبدالرحمن
راگڕی کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک
ئیمەیل:dean.tci@spu.edu.iq


Back to top button