(٩) بەشی بێهۆشكاریی:
بێهۆشکاری بەزانستێكی گرنگ دادەنرێت لەبواری پزيشكی و نەشتەرگەريدا، بەهۆی بێهۆشکارییەوە پزيشك نەشتەرگەری ئەنجام دەدات. ئەتوانێ زانياری لەسەر شوێنی ئازار هەبێت،لە لەشی مرۆڤدا. ئاسانكردن و چارەسەركردن لەئەنجامدانی نەشتەرگەریيەكە كەنەخۆش لەبارێکی خەوتن و بێهۆشدا دەبێت بۆ ماوەيەكی دياریكراو و ئامادەكردنی نەخۆش پێش نەشتەرگەریگرنگی زۆری هەيە بۆ سەركەوتنی نەشتەرگەرييەكە بەبێ مەترسی و كەم وكورتی كەدەردەكەوێت لەكاتی نەشتەرگەريدا( پلەی گەرمی- لێداني دڵ – پەستانی خوێن ) ئەمانە هەمووی پێوانە و تۆمار دەكرێت لەپەراوی تايبەتدا، خاڵی كردنەوەیگەدە و ريخۆڵە و پێنەداني خۆراك پێش نەشتەرگەری و تاشينی شوێنی نەشتەرگەری وهەندێ رێساو ياساي تر.
پێشكەوتنیپيشەسازی لەبواریپزيشكیدا وە لەبواری ئامێرەكانیبێهۆشکاریلە پێشكەوتندايە لەو ئامێرانەش :
1- ئامێري بێهۆشکردن.
2-ئامێري پێشكەوتوو لەبەشی بوژانەوەی دڵ و چاودێری ووردا وەكو هيڵكاری دڵ وە ئامێري سەدمەی كارەبايی.
لەم بەشە تەنها دەرچووی زانستی وەردەگيرێت ، وە خوێند بۆ ماوەی دوو ساڵە.
دەرچووی ئەم بەشە بەناونيشانی( ياريدەدەری بێهۆشكاری)كاردەكەن لەژێر چاودێریپزيشكیپسپۆردا لەهۆڵی نەشتەرگەری و چاودێری ووردا مەبەستمان لەم بەشە دابين كردنی كادێرییاریدەدەری بێهۆشکارییە لەهۆڵی نەشتەرگەری و يەكەیچاودێری ووردا وە پێدانی بڕوانامەی دبلۆم بۆ بەرجەستەكردنی كارەكەی وەك ( ياريدەدەریبێ هۆشكار ).
ئەو كارانەی كە ئەكەوێتە ئەستۆی لەكاتی دامەزراندنياندا:
1-ئامادەكردنی ئامێریبێهۆشكاری و دڵنيابوون لە ئيشكردنی .
2-دڵنيابوون لەبوونیپزيشكی نەشتەرگەری لەگەڵپزيشكیپسپۆڕی بێهۆشكاری .
3-ئامادەکردنی دەرمانەکانی بێهۆشی.
4-چاودێریکردنی نەخۆش لە کاتی نەشتەرگەریەکەیدا : پێوانی لێدانی دڵ و پەستانی خوێن و هەناسە ،پێدانی دەرمانەكان لەژێر چاودێری ووردي پزیشکی بێهۆشكاريدا.
5-ئامادەكردنی ئامێری پێدانی خوێن لە کاتی پێویستدا.
6-يارمەتیدان لەكاتی روودانی هەركارەساتێکی کتو پڕ لە کاتی بێهۆشکردندا.
7-مانەوەی لەگەڵ نەخۆشدا لە دوای نەشتەرگەری لە هۆڵی بە خەبەر هێنانەوە.
مێژووی بەشی بێهۆشکاری:
بەشی بێهۆشکاری لە ساڵی (١٩٩٨-١٩٩٩) بە فەرمانی وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەریمی کوردستان دامەزراوە بۆ پێگەیاندنی یاریدەدەری بیهۆشکار. دەرچوانی بەشی بێهۆشکاری دەتوانن لە بەشە جیاکانی ناو نەخۆشخانەدا کاربکەن بە تایبەتی لە هۆڵی نەشتەرگەری و چاودێری وورد.