(٦) به‌شی ده‌رمانسازی:
به‌شی ده‌رمانسازییه‌كێكه له به‌شه گرنگه‌كانی په‌یمانگای ته‌كنیكی سلێمانی له ساڵی 2000 له سه‌ر بڕیاری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی دامه‌زراوه‌و له ساڵی خوێندنی ( 2001-2002) پێشوازی له خوێندكاران كردوه. ئه‌م به‌شه كار ده‌كات له بواری پزیشكی و ده‌رمانناسی و به‌رهه‌م هێنانی ده‌رمان و په‌ره‌پێدانی پزیشكی. له به‌ر زیادبوونی ژماره‌ی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی و تایبه‌ت و كۆمپانیا و كارگه‌ی ده‌رمان وا ده‌كات كه خوێندكار داواكاری زۆری هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌م به‌شه بخوێنێت.
ئامانج و گرنگی به‌ش:
ئامانجی ستراتیژی به‌شی ده‌رمانسازی پڕكردنه‌وه‌ی بۆشایییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه بۆ كادیری ئه‌كادیمی و كادیرانی مامناوه‌ند له بواری ده‌رمانسازیدا به مه‌به‌ستی كاركردن له ده‌رمانخانه‌كانی كه‌رتی گشتی و تایبه‌ت و كۆگاو كارگه‌كانی ده‌رماندا.
1- قه‌یرانی ده‌رمانسازی له بازاڕدا: قه‌یران هه‌یه له دابینكردنی كادیری مامناوه‌ند و تایبه‌تمه‌ند له ده‌رمانخانه‌كاندا له هه‌ردوو كه‌رتی تایبه‌ت و گشتی به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام.
2- گرنگی ده‌رمانسازی له كۆمه‌ڵگادا: به شێوه‌یه‌كی گشتی پێشكه‌وتنی وڵاتان به‌نده به ئاستی به‌رزی ته‌ندروستیان بۆیه پێویسته گرنگی بده‌ین به كه‌رتی ته‌ندروستی به دابینكردنی ستافی تایبه‌تمه‌ند له سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی پسپۆڕییه پزیشكییه‌كان. ده‌رمانسازیش به‌شێكی گرنگی بواره پزیشكییه‌كانه.
ناونیشانی كاری خوێندكار پاش ده‌رچوون:
دوای ته‌واوكردنی ئه‌م به‌شه بڕوانامه‌ی ته‌كنیكی به ده‌ست ده‌هێنن و نازناوییاریده‌ده‌ری ده‌رمانسازیان پێده‌به‌خشرێت و له ژێر چاودێری پزیشكی ده‌رمانسازدا كارده‌كه‌ن و به‌م شێوه‌یه ده‌توانێت له كه‌رتی گشتی له وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و خوێندنی باڵا و هتد. كار بكات. هه‌روه‌ها ده‌توانێت له كه‌رتی تایبه‌ت له سه‌رجه‌م كلینیكه‌كانی ده‌رمان كاربكات.
ئه‌ركه‌كانییاریده‌ده‌ری ده‌رمانساز:
1- ئاماده‌كردنی ده‌رمان
2- دڵنیابوون له بوونیڕه‌چه‌ته‌ی پزیشكی
3- ڕێنماییكردنی نه‌خۆش له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی ده‌رمانه‌كه
4- مانه‌وه له گه‌ڵ نه‌خۆش دوای نه‌شته‌رگه‌ری
مه‌رجی پێشوه‌خته‌ی خوێندكار كه ده‌بێته هۆی سه‌ركه‌تنی زیاتری له به‌شه‌كه‌دا:
خوێندكار ده‌بێت ئاره‌زوی خوێندنی بابه‌ته پزیشكیه‌كانی هه‌بێت و زمانی ئینگلیزی به باشی بزانێت له به‌ر ئه‌وه‌ی پرۆگرامه‌كانی خوێندن له‌م به‌شه به زمانی ئینگلیزیه. بۆ وه‌رگرتن له‌م به‌شه خوێندكار ده‌بێت نمره‌ی به‌رزی هه‌بێت له پۆلی شه‌شه‌می ئاماده‌ی