Back

(١١) بەشی میکانیک/کاد-کام:

دیدگا

دیدگای بەشی میکانیک/ کاد-کام کە یەکێکە لە لقە تەکنەلۆجیە کان لە پەیمانگا تەکنیکیەکان، بریتی یە لە ئامادەکردن و پەرەپێدانی ئەو زانست و لێهاتووییانەی کە فێرخواز پێویستیانە بۆ ئەوەی بنەماکانی کۆمپیوتەر و ئەندازیاری  پێکەوە بخەنە کار.

ئەرک

ئەرکی بەشی بەشی میکانیک/ کاد-کام دابینکردنی پیشەی کوالیتی بەرزە – کە سەرنجی لەسەرە، کارامەیی – لەسەر بنەمای. پەروەردە و ڕاهێنانی تەکنیکی بۆ بەرزکردنەوەی ڕۆڵی تەکنیکار وەک ئەندامانی بەرهەمدار و بەرپرسیاری کۆمەڵگا.

فەلسەفەی پەروەردەی بەشی میکانیک/ کاد-کام بریتییە لە دابینکردنی پێداویستییە فیکری و جەستەیی و دەروونی و کۆمەڵایەتییەکانی خوێندکاران.

ئەو ئەزموونە پەروەردەییەی بەدەست هاتووە ئامادەیان دەکات بۆ خزمەتکردنی میللەتەکەمان بۆ گەشەپێدانی بەردەوام.

مەبەست

مەبەست لە بەشی میکانیک/ کاد-کام ئامادەکردنی تەکنیکارێکی لێهاتووی بەرزە کە ئامێری (CNC) بەڕێوە دەبات بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی پارچەی تەواو بەرهەم بهێنێت

زیاتر ئامانجی دابینکردنی هەمان زانیاری سەرەتایی ئەندازیاری و زانستی و تەکنیکەکانی بیرکارییە بۆ خوێندکاران.

چالاکییەکانی کارکردن

بەشی میکانیک/ کاد-کام خوێندکاران ئامادە دەکات بۆ کارکردن لە بوارەکانی ئەندازیاری بە یارمەتی کۆمپیوتەر، بوارەکانی بەرهەمهێنان چانسێکی گەورەیە بۆ کارکردنی داهاتوو و دامەزراندن.ئەو خوێندکارانەی کە لە بەشی میکانیک/ کاد-کام دەردەچن دەبنە تەکنیکارێکی کارامەیی بەرز، کە دەتوانن لە بواری کوالیتی کۆنترۆڵ کار بکەن و ئامێری (CNC) بەڕێوەببەن.