(١٢) بەشی تەكنیكی كارەبا:
بەشی تەکنیکی کارەبا لە لە پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی لە ساڵی خوێندنی ٢.٢٢-٢٠٢٣ دامەزراوە، وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ خواست و پێویستی کەرتی پیشەسازی و کەرتی تایبەتبە هیزی کاری ئەکادیمی شارەزا لە بواری تەکنیکی کارەبا.ئەم بەشە درێژەپێدەری هەمان بەشی کارەبایە کە لە ساڵی خوێندنی ١٩٩٦-١٩٩٧ دامەزراوە.
بەشی تەکنیکی کارەبا دامەزراوە لە لایەن کۆمەڵێک کادری ئەکادیمی شارەزا لە بواریئەندازیاری کارەبایی و ئەندازیاری گەیاندن، بەهۆی گرنگی و پێداویستی بازاری کار و کەرتی پیشەسازی و کەرتی تایبەت بۆ ئەم ئەم بەشە و پێگەیاندنی کادری شارەزا.لەو کاتەوەی کە ئەم بەشە دامەزراوە، گرنگی و بایەخێکی زۆردەدات بە فێرکردنی زانستی لەئاستێکی بەرزی سەردەمیانە و تەکنەلۆجی، ئامادەکردن و ڕاهێنانی فێرخوازان لەسەر هەردوو ئاستی پراکتیکی و تیۆری لە بواری ووزەی کارەبا و تەکنەلۆژیای کاەربا و ووزە نوێبوەوەکاندا و سیستەمی ئۆتۆماتیکی.
دیدگای بەشی تەکنیکی کارەبا
دیدگا و روانگەی بەشی تەکنیکی کارەبا بریتییە لە:
- ببێتە پێشەنگ بە پێشکەشکردنی خوێندنی پێشکەوتوو و ڕاهێنان بۆ خوێندکاران لە بواری تەکنیکی کارەبادا.
- دەرچووی کادر و تەکنیکاری شارەزا کە توانای دەستکەوتنی هەلیکار و دابینکردنی پێداویستییەکانی پیشەسازییان هەبێت لە سیستەمە جیاوازەکانی کارەبایی و ئۆتۆماتیکی پیشەسازی.
- پێشخستن و داهێنان لە بوارەکانی تەکنەلۆجیای کارەبا و وزەی نوێبووەوە و سیستەمی ئۆتۆماتیکی مۆدێرن.
- بەرزکردنەوەی هاوکاری لەگەڵ کەرتی پیشەسازی بۆ دڵنیابوون لەوەی کە دەرچووان شایستەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگی ڕاستەقینە لە کەرتی پیشەسازی و مەدەنی و گشتیدا.
- هاندانی فێربوونی بەردەوام و بەتواناکردنی فێرخواز بۆ بەدەستهێنانی ئەو زانیاریانەی کە بتوانن ئەوەی هاوسەنگ بن لەگەڵ پێشکەوتنە تەکنەلۆژییەکانی داهاتوو لەبواریتەکنیکی کارەبادا.
ئامانجی بەش
- دابینکردن و دروستکردنیکادری شارەزا و تەکنیکی و ئەکادیمیبۆ کەرتی گشتی و تایبەت.
- ڕاهێنانی تەکنیکاری شارەزا بۆ پاڵپشتی کەرتی پیشەسازی و کەرتی تایبەت.
- بەردەوام گۆڕانکاری و بەرەوپێشچون لەگەڵ پێشکەوتنە تەکنەلۆجیەکان لە لەبواری تەکنیکی کارەبادا.
پرۆگرامی ئەکادیمی
- ماوەی خوێندن: دوو ساڵی خوێندن.
- بڕوانامە: بڕوانامەی دپلۆمی دوو ساڵە لە تەکنیکی کارەبا.
بوارە سەرەکییەکانی خوێندن:
- دانان و جێبەجێکردنی دامەزراوە کارەباییەکان
- سیستەمی ووزەی کارەبا.
- کۆنتڕۆڵکەری لۆژیکی بەرنامەبۆداڕێژراو (PLC)
- ئامێر و ماتۆڕی کارەبایی
- سیستەمی وزەی نوێبووەوە.
- ئەلکترۆنیات و پەیوەندییەکان.
- ئۆتۆماتیکی و کۆنترۆڵکردنی پیشەسازی.
- تاقیکردنەوە و چاککردنەوە.
گرنگی بەشەکە
- خواستی زۆر:
یەکێکە لەو پرۆگرامانەی کە خواستی زۆری لەسەرە لە پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی.
- هەلی کار: دەرچووان دەتوانن لە:
کەرتی پیشەسازی: کارگە، سیستمی ئۆتۆماتیکی، بەرهەمهێنان.
کەرتی مەدەنی: دانان و دامەزراندنی سیستەمی کارەبایی، وزەی نوێبووەوە.
ستافی ئەکادیمی بەش
مامۆستایانی شارەزا لە بوارە ئەندازیاری کارەبا و ئەندازیاری گەیاندن.
توێژینەوە و هەلبژاردنە گونجاوەکان بۆ فێربوونی کاری ئەزموونی.
کەرەستە و ئامێری تازە بۆ فێربوونی سیستەمە کارەبایییەکان، بەرنامەکردنی PLC و دامەزراندنی سیستمی کارەبا و ووزەی کارەبا.
لە کۆتاییدا
- بەشی تەکنیکی کارەبا ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە ڕاهێنانی کەسانی پسپۆڕی لێهاتوو.
- بەشدارە لە گەشەپێدانی کەرتی پیشەسازی و م کەرتی تایبەت.
- هاندانی خوێندکاران بۆ پەرەپێدانی توانا تەکنیکییەکانیان لە تەکنیکی کارەبادا.