Back

(٢) بەشی شیکاری نەخۆشییەکان:

بەشی شیکاری نەخۆشیەکان یەکێکە لە بەشەکانی پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ،ئەم بەشە لە ساڵی   ٢٠٠٠-٢٠٠١  دامەزراوە  . یەکەم خولی دەرچوانی بەش  لە ساڵی٢٠٠١-  ٢٠٠٢  (١٦) خوێندکار بووە وەتا  ساڵی٢٠٢٣- ٢٠٢٤ ( ١٣٤٤ )  خوێندکار دەرچووە .

ئامانجی بەش:

ئامانجی ئە م بەشە پێگەیاندنی کادێری مامناوەندی لە بواری شیکاری نەخۆشی یەکان بۆ کارکردن لە تاقیگەکانی بنکە تەندروستیەکان و نەخۆشخانەکان . ئەو کارانەی دەرچووی بەش ئەنجامی دەدات دوای پەیمانگا کە وەک یاریدەدەری تاقیگە کە ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە لە تاقیگە تەندروستیەکان  بۆ پشکنینی بەکتریۆلۆجی و پشکنینی خۆێن و پشکنینی کیمیاوی و سیرۆلۆجی کە زانیاری تەواویان وەرگرتووە لە پرۆگرامی دوو ساڵی خوێندنیاندا خوێندکار دوای دوو ساڵی خوێندنی بڕوانامە ی دبلۆمی تەکنیکی لە شیکاری نەخۆشیەکان وەردەگرێت بە ناونیشانی یاریدەدەری تاقیگە كة پاش بە دەستهيَناني برِوانامەكانيان كار دەكەن لة نەخۆشخانە و بنكە تەندروستيەكانی وەزارەتی تەندروستی (بەشی تاقيگەكان) هەروەها لەزانکۆو پەیمانگاکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و سەنتەری توێژینەوەکانیش .