(١٠) بەشى تەکنیکى تەلارسازى:
ئەم بەشە لە پەیمانگاى تەکنیکى سلێمانى بۆ یەکەمجار کرایەوە لەساڵى خوێندنى ٢٠٠٧ -٢٠٠٨، بەناوى بەشى وێنەى ئەندازەیى . ماوەى خوێندن تێیدا دوو ساڵ بووە، وەک هەموو بەشە زانستیەکانى ناو پەیمانگا تەکنیکیەکان ئەمە جگە لە مەشقى پراکتیکى بۆ ماوەى دوو مانگ لە فەرمانگا حکومییەکان یان لە پرۆژەکانى کەرتى تایبەت . لەکۆتایى خوێندندا خوێندکار بڕوانامەى دبلۆمى تەکنیکى وەردەگرێت . پاشان بەشەکە گۆردرا بۆ بەشى تەکنیکى تەلارسازى لە ساڵى خوێندنى ٢٠١٧-٢٠١٨ دا . ژمارەى دەرچوانى خولى یەکەمى بەشى وێنەى ئەندازەیى لە ساڵى خوێندنى ٢٠٠٨ – ٢٠٠٩ ، تەنها ٤٨ خوێندکار بوو تا کۆتاى داخستنى ئەو بەشە و گۆرینى بە بەشى تەکنیکى تەلارسازى ٥٠٠ دەرچووى پێش کەش بە بازارى کارى هەرێمى کوردستان کردووە بە ناونیشانى وێنە کیشى ئەندازەیى ( رسام هندسى ) .
دەرچوانى بەشە نۆێ کە واتە تەکنیکى تەلارسازى پاش دەرچوون دەبنە هاوکارى ئەندازیارانى تەلارسازى لە فەرمانگاو نوسینگە ئەندازیاریە تەلارسازییەکانى کەرتى تایبەت ئەمە جگە لەوەى کە دەتوانن وەکو کادرى تەکنیکى چاودێرى جێ بە جێ کردنى پرۆژە شارستانیەکان لە هەردوو کەرتى گشتى و تایبەت بکەن.
ئەو خوێندکارانەى کە لەم بەشە دەیانەوێت بخۆینن پێوستە خولیاى تەلاسازى و بەکار هێنانى کۆمپیوتەریان هەبێت . خوێندکار پاش دوو ساڵ خۆیندن بڕوانامەى دبلۆمى تەکنیکى لە بوارى تەکنیکى تەلارسازییدا وەردەگرێت بە ناونیشانى تەکنیکارى تەلارساز – تقنى معمارى.