(٧)بەشی پەرستاری ژنان ومناڵبوون:
پێشەکی:
بەشی مامانی لە ساڵی 2003-2004 دامەزرا وەک لقێکی بەشی پەرستاری. لە ساڵی 2008 ناوەکەی گۆڕدرا بۆ بەشی پەرستاریژ نان و مناڵبوون و بووە بەشێکی سەربەخۆ. پەرستاری ژ نان و منداڵبوون بوارێکی تایبەتی پەرستاریە کە گرنگیدەدات بە دابینکردنی چاودێری ژنان لە کاتی دووگیانی، مناڵبوون و پاش منداڵبوون. هەروەها گرنگیدان بە منداڵانی تازە لەدایک بوو. پەرستاریژ نان و مناڵبوون لە نزیکەوە لەگەڵ پزیشکانی منداڵبوون و مامانەکان و کارمەندانی تەندروستی کار دەکەن بۆ دڵنیابوون لە تەندروستی و چاودێری دایک و منداڵ.
ئامانج:
ئامانجی سەرەکی پەرستاری ژ نان ومناڵبوون دابینکردنی چاودێری گشتگیر، میهرەبان و لەسەر بنەمای بەڵگەیە بۆ ژنان لە کاتی دووگیانی، مناڵبوون و پاش مناڵبوون و هەروەها بۆ منداڵانی تازە لەدایک بوو.
دید و ئامانج
خوێندكاران بە شێوەیەکی ئاسایی لە رێگەیفێرکردنی وڕێنمایی پۆل، تاقیگەکان و خولانەوە لە نەخۆشخانەکان، سەنتەرەکانی منداڵبوونیان سەنتەرەکانی تەندروستی سەرەتایی فێر دەبن. ئەم ئەزموونەپراكتيكيه زۆر گرنگە بۆ پەرەپێدانی تواناکانی پێویست بۆ دابینکردنی چاودێری سەلامەت و کاریگەر بۆ دایکان و منداڵانی تازە لەدایک بوو.